تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Capital (capital goods, capital equipment)
سەرمایە (ئامرازی بەرهەمهێنان، ئامرازی وەبەرهێنان، شمەك یان كەلوپەلی سەرمایە، كالای بەگەڕخەر). (1) لە تیۆریی ئابووریدا یەكێكە لەو سەرچاوانەی كە لە بەرهەمهێناندا (زەوی، كرێكار و سەرمایە) بە كار دەهێنرێت. سەرمایە لەو كەلوپەلە بەرگەگرانە پێك دێت كە لە بەرهەمهێناندا بە كار دەهێنرێن. (2) لە ژمێریاری و داراییدا، ''سەرمایە'' واتە سەرجەم ئەو پارەی كە لە لایەن خاوەنپشكی كۆمپانیاكانەوە وەبەر دەهێنرێت و لە بەرامبەریدا قازانجی پشكی كۆمپانیا وەردەگرن.
Free goods
شمەكی خۆڕایی. بریتییە لەو شمەكانەی كە بە شمەكی ئابووری دانانرێن. وەك هەوا یان ئاوی دەریا كە بڕی ئەم شمەكانە هێندە زۆرن كە پێویست بەوە ناكات بۆ بەكارهێنانیان جیرەبەندی بكرێن (دابەش بكرێن). كەواتە، لە بازاڕدا هیچ نرخێكیان نییە، واتە سفرە.
Independent goods
شمەكی سەربەخۆ. ئەو شمەكانەیە كە خواست لەسەری هیچ پێوەندییەكی بە شمەكەكانی تریەوە نییە و جیاوازە. بە شێوەیەكی وردتر، شمەكی A و B سەربەخۆن لە یەكتر و ئەمەیش كاتێكە كە گۆڕانی نرخی شمەكی A هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بڕی خواست لەسەر شمەكی B نییە، لەگەڵ مانەوەی هۆكارەكانی تر وەك خۆیان.
Inferior goods
شمەكی ئەیاخ. ئەو شمەكەیە كە لەگەڵ زۆربوونی داهاتدا بەكاربردنی كەم دەبێتەوە.
Intermediate goods
شمەكی نێوانگر. ئەو شمەكانەیە كە لە بەرهەمهێنانی هێندێک شمەكی تردا یان لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا بە كار دەهێنرێن و هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناخی بەرهەمی كۆتایی. بۆ نموونە، پۆڵاو و پەموو شمەكی نێوانگرن (نیمچەتەواوكراون).
Substitute’s goods
شمەكی شوێنگرەوە. ئەو شمەكانەن كە ڕكەبەری یەكترن (وەك دەستەوانەی چەرم و دەستەوانەی كاموا). بە پێچەوانەوە، شمەكی تەواوكەر (complements) ئەو شمەكانەن كە تەواوکەری یەکترن (وەك پێڵاوی پێی چەپ و ڕاست).
سەرچاوە: سەلاحەدین
goods
[n.]
pertal, pirtal, menal, şirnek, pirtî.
سەرچاوە: سەلاحەدین
piece of goods
[n. pl.]
kutal.
سەرچاوە: سەلاحەدین
white goods
[n.]
pertalî spî, tevnê spî pembûyi yan kitanî .
سەرچاوە: سەلاحەدین
yard goods
[n.]
pertalê yardeyî (bi yar¬deyê firotin).