تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



به جێ هێنان
مست. مت.»، «مک.» تم: به جێ گەیاندن
(-ئێنی)
(پب.) بەدوای ناوی (زات)ەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناوی مەعنا. کچێنی (کچ)، کوڕێنی (کوڕ)، چاوێنی (چاو)، بووکێنی (بووک)، ڕەببێنی (ڕەب،خودا).
(-ئێنە)
(پب.) بە دوای سفەتێکەوە دەلکێ و دەیکا بە ناو. ترخێنە (ترخ = ترش + ئێنە)، ڕەشکێنە، زەردێنە، سپێنە، شلکێنە.
ئاو لەجێ ماڵی «کەسێنان
«کنـ.» ١- وێران کردنی ماڵی کەسێ «تەخت کردنی جێ ماڵەکەی، کە بکرێتە کێڵگە و ئاوی لێ بندرێ تا ئامادە بێ بۆ کێڵان. ٢- تووشی بەڵاکردنی کەسێک بە جوورێ وەکوو ماڵ وێرانی وابێ.
ئاو هێنانەوە
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» بە دەست یا هەر جۆرێکی تر ڕەحەت کردن.
ئاو هەڵێنجان
[[ئاو+هەڵ «پێبفـ.» +هێنجان «فعـ.» ]]
«مستـ. متـ.» ۱-بە دۆڵچە ئاو لە کارێز و چاڵاو هەڵکێشان: چاڵاو کە مشکی تێکەوت دەبێ حەوت ستڵ ئاوی لێ هەڵێنجن «هەڵ هێنجن» ئینجا پاک دەبێتەوە. ۲- بە قاپ یا ئاوگەردان ئاو لە دەفرێک بەتاڵ کردن.: ئاوی سەر مەنجەڵی گوڵاو، کە گەرم بوو، بە ئاوگەردان هەڵی دێنجن.
ئاوزەنگی پێداهێنان
«مستـ. مت.» تمـ: ئاوزەنگی لێدان
ئاوێنە
[[پهـ: ئاپگینەک، ئاپکێنەک، ئایێنەک]]
«نتـ.» تەبەقە شووشە یان معدەنە کە ڕوویەکی مشت وماڵ کراوە یان دەرمانی تایبەتی تێدراوە، وێنەی ئینسان و شتی تر دەخۆیدا دەنوێنێ. «یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو دەرکەوت و «توور» ی سووتاند» «ئاوێنە سەخت ڕووبوو، لەم عەکسە تابی هێنا» «سالم: گمـ_۳۵» ٭نەینێ «زا». جام. نەینک، قۆدیک «بکـ.». هاوێنە «مکـ.». تێبــ.ینی: لە زەمانانی کۆندا، تەبەقە مەعدەنێکیان «زیاتر زێو» دەهێنا و ڕوویەکیان لێک و لووس دەکرد و مشت و ماڵیان دەدا، تا وێنەی دەخۆیدا دەنواند، بۆ گەلێ مەبەست کە یەکیان خۆئاڕاییش دان «بە تایبەتی ژنان» بوو. بەڵام ئێستا شووشە یان بلوور جێگەی «مەعدەن» ی گرتۆتەوە کە ڕوویەکی «نیترانی زێو» یا «قەڵایی» و جیوەی بەسەردا دەکرێ و بۆ ئەوەش کە «هەوا» خراپی نەکا ڕەنگی دەکەن. ڕەنگە کۆنترین جۆری «ئاوێنە» کە ئادەمیزاد وێنەی خۆی تێدا دیتبێ «ئاو» بێ و پاشان هەوڵی داوە شتێک لە وێنەی ئاو دروست کا و لەوە دەچێ کە ناوەکەشی لە «ئاو» و «وێنە» تەرکیب بووبێ، ئەوەش مەعلوومە کە هەردوک وشە گۆڕانێکی زۆریان بەسەردا هاتووە تا گەیشتوونە شێوەی ئێستایان. ئاوێنەی ئاسایی لە شووشەی تەخت دەکرێ، بەڵام بۆ هەندێ کاروبار و پێویستیی عیلمی جوورە ئاوێنەیەک لە شووشەی «کووڕ» دەکەن، کە ئەگەر دەرمانەکە لە دیوی زەقایی شووشەکە بدەن وێنەی شت بچووک دەکاتەوە و ئەگەر لە دیوی قووڵەکەشی بدەن ئەوا گەورەی دەکا، لە فیزیادا دوور و درێژ باسی ئەم جۆرە ئاوێنانە دەکرێ. ئاوێنەی باڵابەژن_ «نتـ.» پارچە ئاوێنەیەکی گەورە و چوارگۆشەی درێژووکەیە کە دە چوارچێوە گیرابێ. ٭ئاوێنەی باڵاڕوان، ئاوێنەی باڵانوان، ئاوێنەی باڵانوێن. تێبــ.ینی: جاران لە کوردستان، کە بووکیان بە سواری ئەسپ، یا بە پێیان دەگوێزتەوە، ئاوێنەیەکی ئاوایان ڕووبەڕووی ڕادەگرت تا دەیان گەیاندە ماڵی زاوای. ئاوێنەی باڵاڕوان_ «نتـ.» تمـ: ئاوێنەی باڵابەژن. ئاوێنەی باڵانوان_ «نتـ.» تمـ: ئاوێنەی باڵابەژن. «وەی وەی چەند جوانە، ئاوێنەی باڵانوانە» «فولکلۆر». ئاوێنەی باڵانوێن_ «نتـ.» تمـ: ئاوێنەی باڵابەژن.
ئاوێنە بەند
«ستـ.» تالار یا وەتاغێکی دارودیواری پارچە ئاوێنەی تێ گیرابێ: کۆشکی میرزێندینی هەمووی ئاوێنەبەند بوو. تێبــ.ینی: جاری وا هەیە کە ئەم وشەیە لە باتی «ستـ.» دەبێتە «نتـ.» ئەویش وەختێکە ئەو شوێنەی مەبەستە، زۆر مەشهوور بووبێ و ناوبانگی بڵاو بووبێتەوە.: ئاوێنەبەندەکەی شێخ حەمە سەددیقی نەهرێ جێگەی سەت کەسی زیاتر تێدا دەبێتەوە.
ئاوەشکێنە
[[ئاو+ئە+شکێن «شکاندن» +ئە]]
«نتـ.» ۱-کەلەبەرێکە، کاتێ کە ئاش دەخەوێنن دەیکەنە جۆگەی ئاشەوە، تا ئاوەکە نەچێتە سەر دۆڵاش و بە لایەکی دیکە دا بڕوا. ۲-بەرهەڵستێکی بچووکە. لەبەردەمی جۆگە و بەندان بە خۆڵ دەیکەن تا ئاوەکە ڕوو بکاتە ئەو لایەی مەبەستە. ٭ئاوبڕ/۲. ئاوژەنە.
ئۆین دەرهێنان
[[تو. کو.]]
«مستـ. لا.» یاری یا هەر کارێکی تر کردن بۆ ڕابواردن و وەپێکەنین خستنی خەڵک. «... کوڕە! ئەوە ئۆین دەرتێری «دەردێنی» هەی...، ئەوە بۆم بووی بە مودەڕڕس» «بیرەوەریی خۆم».
ئیشک هەڵێنان
[[ئیشک + هەڵ + هێنان]]
(مست. مت.)، (کن.) برسی کردن و گرتنەوەی خواردن لە کەسێ یا کەسانێ و بوونە مایەی نەخۆشیان. ئەو منداڵانەی ئیشک هەڵێناوە هیچیان ناداتێ بخۆن، هێندەی نان و دۆ دەرخوارددا تا بە جارێک ئیشکی هەڵێنا.
ئیمان هێنان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- پەیدا کردنی باوەڕی بە ڕێ و شوێنی دینی یا بیروباوەڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی (بەگشتی). ٢- موسوڵمان بوونی یەکێکی غەیرە موسوڵمان (بەتایبەتی).
ئەدا دەرهێنان
[[ئەدا+دەرهێنان]]
«مستـ. لا.» ۱- جووڵانەوەی نائاسایی. ۲- خۆ بادان و دەم خوار کردنەوە، لاسای یەکێک کردنەوە. ۳- بە قسە و ئاکاری سەیر خەڵک هێنانە پێکەنین.
ئەسپێ هەڵێنان
[[ئەسپێ+هەڵ «پێبفـ.» +هێنان]]
«مکـ.» تمـ: ئەسپێ تێدان.
ئەفسوون خوێندن
(مست. لا.) ١-ورتەورت کردنی سیحرباز لە ژێر لێویەوە. ٢- (کن.) قسەی لووس کردن.
ئەمری خوا (خودا) بەجێهێنان
(کن.) ١- جێبەجێ کردنی ئەو فەرمانانەی خوا کردوویە. ٢-تم: ئەمری خوا کردن
ئەمەگ بەجێهێنان
(مست. لا.) پاداشت دانەوە، خزمەت کردنی کەسێک بەرامبەر بە ماندووبوونی بە کارێکەوە، وەفا بەجێگەیاندن. ((.... زۆری نەخایاند دایکیشی ئەمەگی بەجێهێنا و دوای باوکی کەوت بۆ شاری خامۆشان...))، (قزڵجی: پێکەنین-١٠١).
ئەوێندەرێ
[[ئەوێ + هەندەر + ئێ]]
(بنت.)، (مک.) تم: ئەوێ. تێبــ. آ) بەشی دووەمی ئەم وشەیە (هەندەر)ە کە لە وشەی (هەندەران)ی موکریانیدا بە مەعنای (جێگایان) دەبیندرێ. ب) جەمعی ئەم وشەیە (ئەوێندەرانێ)یە، وشەیەکی تریش هەیە کە (ئەوەندەران)ە.
بارلێنان
[[بار + لێ (لە + ی) نان (فع.)]]
(مست. مت.) تم: بارکردن.