تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەزیەت خواردن
[[عا. کو.]]
«مستـ. لا.» تمـ: ئەزیەت کێشان.
ئەزیەت دان
[ [عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» ۱- ئێشاندنی لەشی کەسێک یا گیاندارێک بە لێدان و دارکاری و ئەوجۆرە شتانە. ۲- ماندوو کردنی ئینسان یا هەر گیاندارێک، بە کار پێکردن و هات و چۆ پێکردن. ۳- چەوساندنەوەی کەسێک بە هەرجۆرێک بێ. «جارێک من پێم وت خۆتم نیشان دە» «فەرمووی نامبینی خۆت ئەزیەت مەدە» «پیرە مێرد- ۴۲۱» ٭ئەزێت دان، ئەزیەت کردن، عەزێت دان.
ئەزیەت کردن
[ [عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» تمـ: ئەزیەت دان. «وە یادت مەیۆ شەوەکەی لێو جۆ» «ئەزیەت کردن من، مەکە و لاوەی توو» «فۆلکلۆر»
ئەزیەت کێشان
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» قبووڵ کردنی ڕەنج و ئازار، ماندوو بوون، خۆ ماندوو کردن بە کارێکەوە یا کەسێکەوە.: تۆ خوا ئەزیەت مەکێشە بگەڕێوە ٭ئەزیەت خواردن، ئەزێت کێشان، عەزێت کێشان.
ئەهمیەت
[[=عا.: اهمیە]]
(نا.) گرینگی، بایەخ. ئەو جۆرە کارانە ئەهمیەتێکی ئەوتۆیان نییە، جا ئەهمیەتی چییە با هەر قسە بکەن.
ئەهمیەت پێ نەدان
(مست. لا.) بە هیچ زانین، بێ قیمەت تەمەشا کردن، حورمەت نەگرتن. هەر ئەهەمیەتیشی پێ نەدا و نەیهێشت بچێتە ژوورەوە، ئەم جۆرە قسانە ئیمڕۆ باویان نەماوە کەس ئەهمیەتیان پێ نادا.
ئەهمیەت پێدان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- بە هیندگرتن، بایەخ پێدان ٢- (کن.) قەدر و حورمەت گرتنی کەسێ. وادیارە ئەهمیەتێکی زۆریان پێداوە، لەوە دەچێ ئەهمیەتی پی بدرێ.
ئەیەلۆ
[[ئەی +ئە+ لۆ]]
(ئم.) تم: ئەی لۆ.
ئەیەڕۆ
[[ئەی + ئە+ڕۆ]]
(ئم.) بۆ دەربڕینی داخ و کەسەری تێکەڵ بە سەر سوڕمانەوە. ((... ئەیەڕۆ ڕەشید! ئەوە چیت کرد، چۆن ئەو فێڵەت دۆزیەوە...)) (قزڵجی: پێکەنین-١٠٨). ئەیەڕۆ بابانت خرابێ چۆن لە ڕووت هەڵدێ قسەی وادەکەی. * ئەی ڕۆ.
بایەخ
«نا.»، «کعر.» ١- تم: ئیعتیبار، ٢. ٢- «مج.» ئەهەمیەتێکی ئینسانێک لەبەر چاوی خەڵکی هەیەتی. هس -5- با، «بک.» بەها». *«سن.» بایوق «تم: مردۆخ، ج١، ل-١١٥» .
بایەخدار
«ست.» حاڵی هەر کەسێ یا شتێ ئەهەمیەت و ئیعتباری هەبێ.
بایەقوش
[[=تو. بایقوش]]
«نا.» تم: کوندە بەبوو «بایە قووش بەرشی جەشین و زاریش» «بڵبڵ بێزار بێ جه بێ قەراریش» «خانا - ٦٦٧»
بایەیەخ پێدان
«مست.، لا.» تم: ئەهەمیەت پێدان.
برادەرایەتی
[[برادەر + ئایەتی/١]]
«حمس.»، «مک.» تم: ئاواڵەتی.
بۆیەچی
[[تو.] ]، [ 2- بۆیه/1+چی]]
«نت.، ست.»، «کعر.» ئەو کەسەی پیشەی ڕەنگ کردنی دەرک و پەنجەرە و دارودیوار ی خانووانه. *«کئێر.» نەققاش.
بۆیەکانێ
شر.» تم: 1- بۆیه.
بە ئەهمیەتەوە سەیر کردن
(کەسێ، کارێ، شتێ) تم: ئەهمیەت پێدان.
کلییەی ئاداب
[[ عا. ]]
«نتـ.»، «کعر.» ئەو بەشەی دانیشگا «جامعة» کە بۆ خوێندنی ئەدەبیات تەرخانە.
ئوقیانووسیە
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە پێنج بەشەکانی دنیا لە قاڕەی «ئوستوڕالیا» و لە چەند کۆمەڵە دوورگەیەک پێکهاتووە، کە لە ئوقیانووسی ئارامدا پەرش و بڵاون. هەشت میلیۆن و ۹۷۰هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ۱۹ میلیۆن نفووسی هەیە «۱۹٦۹»، تمـ: «لاڕووس_۱۴۴۴».
ئۆیە
[[؟]]
«نا.» تیزماڵێکی درێژی تۆڕە، بە میل لە دەزوو دەچندرێ، پووڵەکە و پڵپڵەی پێوە هەڵداوەسن «یا هەر دەگەڵی دەچنن» و بۆ جوانی بە لێواری کولێجە یا دەسماڵی سەری ژنانەوە دای دەدروون.
ئیخبارییە
[[=عا.: اخباریە]]
(نا.)، (کعر.) نامە یا هەر جۆرە نووسراوێکی بۆ ئاگادار کردنی میری لە کار و چالاکی و هەستان و دانیشتنی کەسێ یا کەسانێ بنووسرێ. * (کئێر.) ڕاپۆرت، گوزاریش.
ئەساسییە
[[عا.: اثاث]]
«نا.»، «کئێر.» کەلو پەلی ناوماڵ، هەرچی بۆ ئاوەدان کردنەوەی ماڵ پێویست بێ «ڕایەخ، پێخەف،...،...» ٭ئەسپاب/۳.
ئەمنیە
[[عا.]]
(نا.)، (کئێر.) ١- سەربازیکە بۆ پاراستنی ئاساییش لە دێهات تەرخان کراوە. *ژاندارم. ٢- دایەرەیێکی ئەم سەربازانەی لەژێر فەرماندایە. *ژاندارمێری. (... هەر لە پشتی ئاوایییەوە مەیتی ئەمنیەیەک بەقەی ڕەشکەیێ ماسیبوو...) (چیرۆکی ئازیەتی گشتی:؟ چاپ نەکراوە).
ئەمیە
[[ئەم+یە (یەک) +ئە]]
(نت.) تم: ١- ئەمە. وەڵامی پرسیاری (کامە، کامیە)ی پێ دەدریتەوە. ((بیستوومە خانم لۆتی بەزێنە)) ((ئەمیەی بۆ خاسە... تەزێنە)) (فۆلکلۆر)
بادیە
[[=عا.: باتیە]]
(نا.)، (مک.) جامی مسی گەورە. تێبــ.- آ) ئەم قاپە بنی تەختە و دەنیشێتە سەر زەوی و بەرەبەرە دەمی فرەوان دەبێتەوە تاوەکوو (شێوە مرخەوت)ێکی لێدێ کە لە هەر دوو سەران لێی بڕابێتەوە، لە کوردەواری زیاتر (دۆ) یا (ماستاو) یا (شەربەت)ی تێدەکرێ و لەسەر سفرە دادەندرێ. ب) باتیەی عەرەبی کە ئەم وشەی لێ وەرگیراوە، گڵێنەیەک بووە شەڕابیان تێکردووە.
باریە
[[؟]]
(نا.) ئامرازێکە بۆ خوولاندن و بەرزکردنەوەی شتی قورس لە شوێنی خۆی. تێبــ.- ئەم ئامرازە لە ساکارترین حاڵەتیدا تیلایەکی دار، یا ئاسنێکی ئەستوورە کە سەرێکی تۆزێ دەکورێتەوە و هێندێ پان دەکرێ و بڕێکیش دەکێندرێتەوە بە جۆرێکی ئەوتۆ زاویەیەکی کراوەوە (منفرجە) دروست دەکات. تێبــ.- لە کاتی ئیش پێکردندا سەرە پانەکەی دەخرێتە ژێر شتە قورسەی کە مەبەستە بجووڵێندرێ، لەو کاتەدا دیوی دەرەوەی زاویەکە دەبێ لەسەر جێگایەکی پتەو ڕابوەستێ- لە (فیزیک)دا بەم شوێنە دەگوترێ (نقطە اتکاء)- ئەوجار باسکە درێژەکەی بۆ لای خوارەوە دادەگرن و بە هێزێکی کەم قورسایەکی زۆر دەجووڵێنێ. ئارشمیدۆس زانای بەناوبانگی یۆنانی گوتوویە: ((ئەگەر (نقطە اتکاء) یەکەم دەست کەوێ، زەوی لە جێی خۆی دەبزوێم)). * (کئیر.) ئەهرەم (فارسییە). (سن.) چل مێردە، لحسە (هس. لەوازە). نۆێڵ.
بە بایە و بە بارانێ لە عومری بەفری کەم دەبێتەوە
(کن.) بە هەر بارێکدا بێ هەر زیان دەبینێ، کارێکی لە هەموو سەرێکەوە زەرەربێ.
بە لایە کداخستن
«مست. مت.»، «مک.» تم: بە بارێکا خستن.
١-ئاویە
«سـ.»، «سنـ.» تر: ۱_ئاوی/۱.
٢-ئاویە
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» قوڕ، کە بە شێوەیێکی تایبەتی گیرابێتەوە و کای لێدرابێ و شێلدرابێ، تا بۆ ساف و لێک و لووس کردن دە دیواری ژوورەوەی خانووی هەڵسوون، یا بە سەربان و دیواری دەرەوەیدا پان کەنەوە بۆ ئەوەی باران نەیان شوواتەوە و دڵۆپە نەکا ٭تەڕاو، سواخ، سواغ، شمشە، لەپە، بانەناو.
٣-ئاویە
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» ئامرازێکە بۆ پێکەوە جۆش دانی دوو مەعدەنان بەکاردێت. تێبــ.ینی: شیشێکی ئاسنە، سەرێکی مشتووی داری تێگیراوە و سەرەکەی تری «هەوەم» ـێکی سێ سووچە بە لایەکدا شکاوەتەوە. بۆ جۆشدانی دوو مەعدەن پێکەوە، سەری ئەم ئامرازە لە کوورەدا سوور دەکەنەوە و ئەو دەرمان و ماددەیەی کە شت پێکەوە جۆش دەدا «قەڵایی، زەرد، نۆشاتر...» پێی هەڵدەگرن و چەند جارێک بە جەمسەری هەر دوو پارچە مەعدەنەکانیدا دەخشێنن تا لێک قاییم دەبن ٭«مکـ.» هاویە.