تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینقیلابی
[[عا. کو.]]
(ست. کئێر.) ١- ئەو کەسەی شۆڕش هەڵدەگیرسێنێ، ئەوەی بە جۆرێ لە جۆران پشتی شۆڕش دەگرێ. *شۆڕشگێڕ، (کعر.)، سەوری. ٢- هەر کارێ یا شتێ کە پێوەندی بە شۆڕشەوە هەبێ. * شۆڕشگێڕانە.
ئێسترە گاییلکە
[[ئێستر + ئە + گا + ئیلکە]]
(نت.) جۆرە ئێسترێکی بچووکە، وەکوو دەڵێن لە جووت بوونی (گا) و (ماکەر) پەیدا دەبێ.
ئەلحەمیلا
(ڕستە)، (جف.) تم: ئەلحەملای.
ئەموستیلە
[[ئەموست+ ئیلە]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە ((هەناسەی! دەوای دلەی پڕ خەمە)) (( بە ئەموستیلە! ناوی خاتەمە)) (پیرەمێرد-١٧٣).
ئەموستەویلە
[[ئەموست+ئە+ویلە= ئیلە]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەنگوستیلە
[[ئەنگوست+ئیلە]]
(نت.) ئاڵقەیەکی مەعدەنە (زیاتر: زێڕ یا زێو) نەقیمێکی بەردی بە نرخ (یاقووت، پیرۆزە، ئەڵماس...) یا هەر بەردێکی دیکەی تێدەگرن و بۆ جوانی دەکرێتە پەنجەوە. (( تا ببنە هەواڵی دیدەموستان)) (( ئەنگوستیلە دەرخران لە دەستان)) (هەژار: مەم و زین-٢٩) * ئەموستییلە، ئەنگوستەویلە، کلکەوانە.
ئەنگوستیلەی دروومان
(نت.)، (مک.) پارچە مەعدەنێکە لە شێوەی کڵاوی بەڕوو، بەڵام قووڵترە دیوی دەرەوەی کونج کونجە، لە کاتی دروومانا دەیکەنە سەری قامکەوە و پاڵی پێ بە دەرزییەوە دەنێن، نایەڵێ قامکیان دەرزیی تێڕابچێ. *قووچەکە.
ئەنگوستەویلە
[[ئەنگوست+ئە+ویلە (ئیلە)]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەیلوول
[[سوریانی]]
(نا.)، (کعر.) مانگی نۆیەمی ساڵی فەڕەنگی ڕۆمییە دەکەوێتە نێوان (ئاب) و (تەشرینی یەکەم)، سی ڕۆژە. * (کئێر.) سێپتامبر.
بانجیله
[[١-بان/١+جیله؟]]
ت.»، «سن.» ١- تم: بانیژه /١و٢. ٢- سەکۆیەکه له بەردەمی خانوودا دەکرێ «تم:مردۆخ ب١، ل-١٠٩» .
باویلکه
«نت.»، «سیم.» تم: باییلکه.
باویلێ
[[٣-با/١+هاتن]]
«نت.»، «سیم.» تم: باییلکه.
باژیلە
[[؟]]
(نت،)، (کعر.) «نەخۆشێکە ئەدات لەبەر مسوڵدانی ساوا بەتایبەتی نێرینە و میزی پێناکرێ» (تم:معر، کشت، ب 1، ل -28). تێبــ. - مامۆستا تۆفیق وەهبی ئەم وشەیەی بە نەخۆشیەکی پێست تایب تی منداڵان داناوە (تم:هبێد-6).
بە ئیستیلاح
(کئێر.) گۆیا، هەروەک دەڵێن، وەکوو دەگوترێ. تێبــ.- زیاتر بۆ گاڵتە کردن بە قسەی کەسێ یا بە ڕاست نەزانینی بەکاردێت. بە ئیستیلاح تۆبەی کردووە ئیتر قومار ناکا.
بەرز ه هەوایله
[[به‌رز/4+3-ئه/2+هه‌وا+ ئیله]]
«نت.»، «سن.» 1- تم: بادەوه. 2- یارییەکی منداڵانەیه، بەرد بۆ هەوا هەڵداوێژن و هەوڵ دەدەن که دێتەوه خوار بیگرنەوه نەیەڵن بکەوێته عەرزی.
بەرزیلان
«نت.»، «سن.» تم: ئەسکەمله.
بەرسیله
[[؟]]
«نت.»، «کعر.» ترێیەکه هێشتا ئاوی تێنەگەڕابێ و شیرین نەبووبێ. تێبــ.ینی: آ» من زیاتر بۆ ئەوە دەچم کە «سیله» لەم وشەیەدا هاوتای «شیرە» بێ، جا یا بەسەر زار و زمانەوە وای بە سەر هاتووه یا خۆ شکڵێکی کۆنتری «شیرە» یه. ب» بەرسیله ماددەی «ترشی تارتارات» ی تێدایه و ترشه. له کوردەواری دەیکەنه هێندێ چێشتانە وه تا ترشیان بکا و بۆ دابەزاندنی گەرمای لەشی نەخۆش بەکاری دێنن. پەسیره، پەسیله. «کئێر.» قۆره. «سن.» هاڵه.
بەرگاییلکە
[[1-به‌ر/2+گا+ییلكه]]
«نت.» باڵند ەیێکی پچووکه له تیرەی چۆلەکه و کاتێ جووتێر جووت لێ دە خوڕێ لەبەردەم جووتە کەوه هەڵدەقونێ.* کلک هەڵتە کێنه، کلک هەڵسەنگێنه.
بەغیلی
[[به‌غیل+2- ئی]]
«حمس.» کارێکی مرۆڤی بەغیل دەیکا. حەسادەت. حەسوودی. «عا.»
بەغیلی پێ بردن
«مست. لا.» به ئاواتی حاڵ ناخۆشی، لێ کەوتن و فەقیربوونی کەسێکەوه بوون. داواکاری ڕووداوی ناخۆش «له هەر بابەتێک بێ» بۆ کەسێ بوون.