تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سیله
[ا ]
(سیله - sîle)
گه له، مێگه ل.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بسیله
[ا ]
(بەسیله - besîle)
گیایەکه له لوبیا دەچێت.
بەرسیله
[[؟]]
«نت.»، «کعر.» ترێیەکه هێشتا ئاوی تێنەگەڕابێ و شیرین نەبووبێ. تێبــ.ینی: آ» من زیاتر بۆ ئەوە‌‌ دەچم کە «سیله» لەم وشەیەدا هاوتای «شیرە» بێ، جا یا بەسەر زار و زمانەوە وای بە سەر هاتووه یا خۆ شکڵێکی کۆنتری «شیرە» یه. ب» بەرسیله ماددەی «ترشی تارتارات» ی تێدایه و ترشه. له کوردەواری دەیکەنه هێندێ چێشتانە‌‌وه تا ترشیان بکا و بۆ دابەزاندنی گەرمای لەشی نەخۆش بەکاری دێنن. پەسیره، پەسیله. «کئێر.» قۆره. «سن.» هاڵه.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فسیله
[ا ]
(فەسیله – fesîle)
گەله، رەوه، مێگەل.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کسیله
[ا ]
(کەسیله – kesîla)
جۆره گیایەکه.