تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیانان
[[1-به‌یان+ ئان/٢]]
«بنت.» تم: بەیانی/2.
بەیانی
1- «نت.» ڕۆژێکه ڕاستەوخۆ به شوێن ئەو ڕۆژەدا دێت که تێیداین. ڕۆژێک دوای ئیمڕۆ. «چوارشەممه له چاو سێ شەمـۆ، بەیانییه» :: بەیانی بچۆ باشترە (ئیمڕۆ مەچۆ) بەیانی جێژنە «ئیمڕۆ جەژن نییه» * سبەینێ «بک.» سوبەهی. «سن.» سبێ. سۆزی. 2- لەوەختی بەیاندا * بەیانەکی بەیانان، بەیانییان.
بەیانیان
[[به‌یانی/2+2-ئان/2]]
«بنت.» تم: بەیانی /2.
بەیانەکی
[[1-به‌یان+ئه‌كی/1]]
«بنت.» تم: بەیانی/2.
زیاد لە ئەندازە
تم: لە ئەندازە بەدەر. ئەم پاڵتۆیە زیاد لە ئەندازە گەورە و دەڵبە دەڵەی بۆ تۆ نەکراوە.
١- ئیختییار
[[عا.: اختیار]]
(نا) ١- دەسەڵات، توانست و دەست بەرەڵڵایی بۆ کردن و نەکردنی کاران. پاشام ئیختییارتان هەیە دەتوانن بشمانکوژن. ٢- سەرپشک بوون. ئیختییاری خۆتە چۆنت پێخۆشە وابکە. بە ئیختییاری خۆت کامەت بە باش زانی ئێمەش ڕازین. تێبــ.- لە کوردستانی ئێران، ئەم وشەیە ئەگەر بە ڕاوێژێکی مەیلەو گاڵتە و بارەوسەر سوڕمانەوە بگوترێ مەبەستەکە پێچەوانە دەکا و بۆ ئەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکرێ بێ دەستەڵاتی دەگەیەنێ.
١- بەیات
[[؟]]
«نا» 1- هەوایەکه له هەوای کلاسیکەکانی مۆسیقای کوردی و چەند جۆرێکی هەیه، مۆسیقای کوردی و ئازەربایجانی و فارسی لەم هەوایانەدا شەریکن.:: بەیاتی کورد، بەیاتی تورک، بەیاتی ئیسفەهان، بەیاتی شیراز. 2- ناوی عەشیرەتێکه له کوردستانی عێڕاق.
١-ئەغیار
[[؟] ]
«ستـ.»، «مکـ.» حاڵی کەسێکی هۆشی لەسەر خۆی بێ، سەرخۆش نەبێ. //سەرخۆش، مەست. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە هەر بۆ دژی مەستی بەکاردێت.
٢- ئیختییار
(نا.)، (کعر.) ١-پیر، بە ساڵاچوو. ٢- ڕیش سپی، کەیخودا. ((هەر لە گەورەیان هەتا مندالان، هەر لە منداڵان هەتا ئیختییاران)) (تحفە: ج٢-٢٦٢) ئیختییار و موختاری دێیەکە شایەتی بۆ دەدەن. تێبــ.- وا دیارە ئەم وشەیە لە تەشکیلاتی عوسمانی کەوتۆتەوە ڕەنگە لە پێشداهەر بەو کەسانە گوترابێ کە بۆ پێوەندی دەگەل کاربەدەستان و ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری خەڵک دەست نیشان دەکران، جا چونکە ئەوانە زۆریان بەساڵاچوون بۆیە مانای (پیر و ڕیش سپی) شی لێ کەوتۆتەوە.
٢-ئەغیار
[[=عا.: اغیار «غیر» ] ]
«نا.» بێگانە، کەسانێکی نامەحڕەم حیساب دکرێن بۆ مەسەلەیێک. //خۆمانە، یار. «نە ڕێی حەسحەس بوو، نە بەد، نە ئەغیار» «تەنها سەعاتێک، تەنها من و یار» «پیرە مێرد- ۱٦۷» # «هەروەختێ خەرگای شای سیمین عوزار» «خاڵی بی جەخۆف، وجوود ئەغیار» «خانا- ۷۸»
٢-بەیات
«س» 1- حاڵی نان و کولێرەی کۆن کە چەند ڕۆژی بەسەردا تێپەڕی بێ:: ئەو نانه بەیات بووه ناخورێ. 2- چێشت و هەر خواردەمەنێکی شە و لێنرابێ و مابێتەوه بۆ بەیانی. *«سن،» پەزێره. شە ومەننه. «جن.» شۆومەننی. تێبــ.ینی: سەروسەکوتی ئەم وشە ی له عەڕەبی دەچوو، بەلامەوه سەیر بوو که «معین» به فارسی دانابوو که تەماشای «المنجد» م کرد زمانی عەڕ بی سیغەی «بائت» ی هەیه، ئە ویش بۆ ئاو یا شیر که شەو دانرابێ بۆ بە یانی تا سارد بێت.
٢-بەیان
[[عا.: بەیان]]
«نا.» 1- شەڕح و تەفسیر. 2- تم: بەیاننامه.
گەیاندنە ئەنجام
تم؛ بە ئەنجام گەیاندن. لەو باوەڕەدا مەبە کە ئەم ئیشە بگەیەننە ئەنجام.
بریا
[[؟]]
«ئم.»، «مکبۆ دە ربڕینی دەرد و داخ و ئاوات و ئارەزوو له سەرەتای مەبەستا دەگووترێ.:: بریا به بریایی خوڵای با ئەو سەفەرەم هەرنەکردبا.* «مک.، سیە.»، خۆزگە. «بک.، هل.» خۆزی «سیه.» کاشکه، کاشکی.
ئاسیا
«نا.» یەکێکە لە پێنج ئیشکانییە گەورەکانی دنیا، بە تەواوی لە بەشی «نیوەی باکووری» کورەی زەویدا هەڵکەوتووە، لە هەموو ئیشکانییەکانی تر گەورە ترە و ٤٤ میلیۆن کیلۆمەتری چوار گۆشە پانە و لە هەمووانیش خەڵکی زۆر تر تێدایە. «١٩٠٠ میلیۆن کەس، لە ساڵی ١٩٦٩ ــ تمـ: لاڕووس ــ ١٠٤٢».
ئاوەنیا
[[ئاو+ئە+نیا «دانیان» ]]
«نتـ.، ستـ.»، «سنـ.، سیمـ.، هلـ.» ۱-شێوەیەکی کشتوکاڵە بۆ چاندنی گەنم وجۆ. ۲- دەغڵێکی بەم شێوەیە چاندرابێ. تێبــ.ینی: پاش نیوەی هاوین، زەوییەکی مەبەست بێ بەم شێوەیە دایچێنن، ئاوی لێدەنێن و هەر کەشی هاتەوە دایدەچێنن و ئاوی دەدەن، ئەو ساڵە هەندێ شین دەبێ و زستان لە ژێر بەفرا دەمێنێتەوە ساڵی ئاییندە زووتر لە دەغڵێ دیکە پێدەگا. ٭ڕەپستە. کوڵەپەست.
ئایا
«ئمـ.» تمـ: ئاخوا. «زارم وەکوو خیلال و نەحیفم وەکوو خەیاڵ» «ئایا دەکەومە زار و بە دڵدا دەکەم ختوور» «نالی». ٭ئایاکو، ئایەکو.
ئاییا
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» خوشکی باوک «تمـ: مخـ. جـ۱_۳۷». ٭پوور، میمک، میمی.
ئیحیا کردنەوە
[[عا.: احیا + کو: کردنەوە]]
(مست. مت.) ١- زیندوو کردنەوەی مەعنەوی. ((مەلا سەءیدە وا سەڵا ئەکا)) ((ڕوحی (بەلال)مان بۆ ئیحیا ئەکا)) (پیرەمێرد- ٢٦٦) ٢- (کئێر.) ڕەونەق دان بە جێگە یا شتێک. ((ماڵت ئاوەدان بێ باغەوان بۆ ئاڵووباڵووت بازاڕت ئیحیا کردەوە)) *بووژاندنەوە، ژیاندنەوە.
ئیشتییا
[[محر. عا.: ئیشتیها]]
(نا.) ١- ئارەزووی خواردەمەنی ٢- مەیل، ڕەغبەت.
ئیشتییا کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ئارەزووی خواردەمەنی و چێشتێکی تایبەتی کردن. لە پاڵەوە دانیشتووە و وردە ئیشتییایان دەکا، لە ئەوڕوپا پیاو ئیشتییای قبووڵی دەکا.
ئەشقیا
[[=عا.: اشقیاء «شقی » ] ]
«شقی.»، «نا.» ۱- دڕ و بێ حەیا۲. - شڵتاغ باز، شەڕ فرۆش. ۳- خۆبەئازازان، ملهوڕ. ۴- ئەوەی گوێ ناداتە دابی کۆمەڵایەتی و هەرچی ویستی دەیکا و خۆی بەسەر خەڵکیدا دەسەپێنێ. ۵- دز و ڕێگر.: دەک بە زیادی خێرێ نەبێ خۆ ئەم هەتیوە پیسەی کوێخا بارامیش لێمان بۆتە ئەشقیا، ئەم دنیایە بۆ وای لێهاتووە هەر دەمڕووتێ دووعانەی لە باخەڵی خۆیدا دیت دەبیتە ئەشقیا و جاددە نایکێشێ. «غەرەز لەم جرت و پرت و فاک و فیکە» «ئیتاعەی ئەشقیایە و دەفعی ئەشڕاڕ» «ڕەزا- ۲۲»
ئەشیا.
[[=عا.: اشیاء] ]
«نا.» شتومەک، کەلوپەل.: پارەمان ناردووە بۆ شار هەندێ ئەشیامان بۆ بێنن، تۆفیق لیستەکەی لە مەلا سەعید وەرگرت و ئەشیاکانی کڕی.
ئەولیا
[[=عا.: ئەولیا (وەلی)]]
(نا.) ١- پیاوچاک، پیاوی خوا، شێخی دین، شێخی بەرماڵ. ((ئەی لە شەوقی جەننەتی ڕووت، ئەولیا و ئەنبیا)) (( ڕووح لەسەر لێون وەکوو پەروانە بۆ دیداری شەم)) (وەفایی: گم-١٥) ٢- (مج.) هەموو پیاوێکی ڕەوشت چاکی بێ ئازار. جێی لێ نەبێ هەر دەڵەی ئەولیایە.
بەرگ پیا گرتن
«مست.، مت.»، «سیم.» تم: بەرگ پێداگرتن.