تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەفسوونگەر
[[ئەفسوون+گەر (پب.)]]
(نفا. سفا.) تم: ئەفسوونباز. ((خەستەیی موژگان خەدەنگێکم، نیگاهی دڵبەرە)) ((بەستەیی گیسوو کەمەندێکم، دەڵەی ئەفسوونگەرە)) (ئەدەب)
ئەفسوونگەری
[[ئەفسوونگەر+ئی]]
(حمس.) تم: ئەفسوونبازی.
ئەمەگ دەگەڵ کێشان
(مست. مت.) ١- خۆ ماندوو کردنی دایک و باب بۆ پێگەیاندنی منداڵ. ((چیدی ئەمەگێ ناکێشم بە خۆڕایی دەگەڵ هەتیوی خەڵقییە)) (تحفە:ج٢-٨٨) ئەم هەموو ئەمەگەی دەگەڵ کێشاون، کەچی ئێستا یەکێکیان لەو دایکە فەقیرەیان ناپرسنەوە. ٢- خەریک بوون و خۆ ماندوو کردنی کەسێک بە جێبەجێ کردن و ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری یەکێکی ترەوە.
ئەگەر
[[پە: هەکەر]]
(تب. بن.) بۆ ئەم مەبەستانە دەکار دەکرێ: ١- ئامرازی شەرتە: ئەگەر چووی بۆ بەغدا ئاگادارم کە، ئەگەر نەخۆش بووی بچۆرە لای دوکتۆر. ((ئەگەر دەمزانی لەکوێ دەنووستی)) ((سینگم دۆشەگ بوو بۆم ڕادەخستی)) (فۆلکلۆر) ٢- لەپێش ڕستەیەکدا کە (خەبەر)ەکەی بە شێوەی پرسیار بێ گومان و دوودڵی لە ڕاستی قسە (ئیددعا)یەکی لە (مبتدا)کەدا باسی کراوە پێشان دەدا. ((ئەگەر کوێستان+ (زەمیرێک بە دوایدا دێت) واخۆشە، کوا دووگ+ (زەمیرێک وەک زەمیرەکەی پێشوو) مانای (کوێستانی خۆش نییە). ٣- لە پاش سوێند دێ و مانای ئەو ڕستەیەی کە بەدوایدادێت هەڵدەگیڕێتەوە. بە سەری تۆ! ئەگەر ئەم قسەیە وابێ (وانییە) وەڵڵاهی ئەگەر کتێبــ.ت لێک کردبێتەوە (لێکت نەکردۆتەوە). ٤- جاروبار مانای (کە) دەبەخشێ. جا ئەگەر تۆ دەگەڵ خۆت نەیبەی چی بۆ دەکرێ (جا کە تۆ...)
ئەگەر تێخستن
(مست. مت.) ١- گومان خستنە سەر قسە و باسێک. ٢- بەرهەڵست هێنانە سەر ڕێگای جێبەجێ بوونی کارێک. تۆخوا ئەگەر ئەگەری تێبــ.خەی. هیچ ئەگەری تێمەخە لە بەیانی زووتر نییە بچوو. ئەوە چیتە گەرچی پێتدەڵێن ئەگەرێکی تێدەخەی؟
ئەگەرنا
(بنت.) تم: ئەگینا.
ئەگەرنە
(بنت.)، (سن.) تم: ئەگینا.
ئەگەرچی
(تبت. بنت.) هەرچەندە، لەگەڵ ئەوەشدا کە... ((...ئەمە، ئەگەرچی جوامێر هەر هیچی لە کۆستی کەوتووشیان نەئەزانی)) (بلە: ژان-٥٢).
ئەگەرکو
(بنت.)، (مک.) تم: ئەگەرێکۆ.
ئەگەرێکو
[[ئەگەر+ یێک + ئۆ (ئەتف)]]
(بنت.) تم: ئەگەر. جا باشە ئەگەرێکو لەوێ نەبوو چی بکەین *ئەگەرکو. تێبــ.- ئەگەرچی ئەم وشەیە هەر کاری ئەگەر دەکا، بەڵام (ئەگەر) موتڵەقە و ئەمە (مقید) کراوە بە (یەک) بۆیە دەلالەتی لە هی (ئەگەر) سووکترە.
بابەگەورە
[[باب + ئە +گەورە]]
(نت.) ١- تم: باپیر. ٢- منداڵان بۆ بانگ کردن و ڕووی قسە تێکردن، دەگەڵ باوکی باوکیان بەکاری دێنن. بابەگەورە گیان منیش دەگەڵ خۆت بەرە. تێبــ.- لەم حاڵەتەدا (٢-ئە) دەگەڵ دەنگی (ئە)ی دوایی وشەی گەورە تێکەڵ بوون *باپیرە.
باران ببارێ ئاشم دەگەڕێ، باران نەبارێ جووتم دەگەڕێ
(کن.) دنیا هەرچۆنی بسووڕێ کاری من پەکی ناکەوێ.
بارگەتێنان
[[بارگە + تێک (دەیەک) + نان (فع.)]]
(مست. مت.) سازکردن و پێچانەوەی ئەو کەلوپەل و شتومەکانەی دەگەڵ زۆ دەبرێن بۆ سەفەر. ((کە بارگەت بۆ هەوار تێکنا عەزیزم + شکا ئەستوندەکەی تاوڵی مرادم))
بارگەوبنە
[[بارگە + و + بنە]]
(نت.)،(مک.) هەموو کەلوپەلی پێویست بۆ سەفەرێکی کاتی هێندێک دوورودرێژ، کە کەسێ یا کەسانێ دەگەڵ خۆیان دەیبەن. ((بابم حاکم بوو لە ئیسفەهانێ ئەمنیشیان تەڵەب دەکرد حوکم دەهاتەوە سەرە، تەدارەکم دەگرت بارگەوبنە، چەندم ڕەنگین دەکردنەوە نۆکەرە))، (تحفە: ج٢، ل-٢٨٠).
بارگەچی
[[کو: بارگە + تو: چی]]
(نت.) کەسێکی کاری ئەوەبێ بارگە سازکا و بیپێچێتەوە و کە گەیشتنە مەنزڵ کەلوپەلی پێویست دەربێنێ، خاوەنی بارگە هەرچی لازم بووو لەوی داواکا و مشووری ئەو شتانەش دەخوا کە دەبڕێنەوە. تێبــ.- لە دیوەخانی دەربەگ و میرەکانی کوردستان، یەکێک بە تایبەتی بۆ ئەم کارە تەرخان دەکرا، کاربەدەستان و گەورە پیاوانی دیوان و پیاوانی دەوڵەمەند و دەست ڕۆیشتوویش بارگەچیان هەبووە، ئاشکرایە ئێستا ئەم کارە بەلاوە نراوە.
بازگەشت
[[فر.]]
(نمس.)، (مک.) پەشیمانی.
بازگەشت بوونەوە
[[فر. کو.]]
(مست.، لا.)، (مک.) پەشیمان بوونەوە، پاشگەز بوونەوە. خوایە تۆبە لە گوناحی خۆم بازگەشت بوومەوە. تێبــ.-آ) فارسی (بازگەشت) بە مانای گەڕانەوە لە شوێنێک دەکاردەکا. ب) لە نێوان (پاشگەز)ی سلەیمانی و ئەم (بازگەشت)ەدا پێوەندی هەیە و بە لای منەوە (بازگەشت) بۆتە (باشگەزت) و لە پاشان (پاشگەز٩ی لێ کەوتۆتەوە.
بانگەشه
[[بانگ/١ +١-ئاش+٥-ئه/١]]
«نت.» ١- بانگێکی فرۆشیاری هەندێ کاڵای لادێیی و کشتوکاڵی «وەکوو میوه و...» له ئاواییدا دەیکا بۆ ئەوەی خەڵک بزانن که ئەو کاڵایه هاۆته ناو دێیەکان. ٢- «تت.» پڕو پاگەنده، دیمایه، تە بلیغات. تێبــ.- ١» من وا تێدەگەم که ئەم وشەیه له کوردەواریدا بۆ ئەم مەبەسته بەکار هاتووه که لە مانای یەکەمدا نیشانم داوه، چونکوو تەبلیغات و دیعایه کاری گەلێ تازەتر لەو ەی لە زمانی کوردیدا وشەیەکی ئاوا پەتی بۆ داندرابێ. ب) خوالێخۆشبوو مامۆستا گیو ئەم وشەیەی بە شکڵی «بالگا شه» و «بانگاشه» بە مانای پڕوپاگەندە نووسیوه «تم: مەهاباد، ل- ٦١، ٦٢». مامۆستا «مەلا ئەسعەد بانیخێڵانی» بەهۆی مامۆستا مەحەممەدی مەلاکەریمەوه ئەم وشەیەی بەشکڵی «بانگەشه» هەر بە و مەعنایەی که مامۆستا گێو نووسیوێتی، دەگەڵ کۆمەلێ وشەی تری ناوچەی «بان سیروان» بۆ ناردبووم. ج) بەلای منەوه «بانگەشه» شکڵێکی وشەیەکە که له «بالگاشه، بانگاشە» زیاتر گەشەی کردووه «مەتتورتره»، هەر وەکوو له وشەی «بانگە واز» دا دەیبینین «ئا» ی ئاواز بۆته «ئه» لەم وشەیەشدا «ئا» ی ئاش بۆته «ئه.» .
بانگەواز
[[بانگ/١+ئاواز]]
«نت.» ١- د نگێ که بۆ گاز کردنی کەسێ لە دوورەوه، بەرز دەکرێتەوه. ٢- تم: بانگ ڕاهێشتن.::بانگەوازێکە لە شاسوار بکەن با بێ چای بخواتەوه. بانگەوازیان کرد، ئیمڕۆ کەس لەماڵی خۆی دەر نەچێ. * جاڕ، قاو، هاوار. «سن،» هەڕاڵه.
برینگەوان
[[برینگ+ ئە/٢+ وان]]
«سفا.»، «مک.» ئەو کەسەی به «هەورینگ» خوری و مەڕ و بزنان دەبڕێتەوه * برینگچی، جەوبڕ.