تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە ئەنجام گەیاندن
بردنەسەر، تەواو کردن، گەیاندنە نەتیجە. هیچ ئیشێک بە ئەبجام ناگەیەنێ. * گەیاندنە ئەنجام.
بە ئەنجام گەیشتن
تم: گەیشتنە ئەنجام.
بەجێ گەیاندن
مست. مت.» ئەنجام دان، جێ بەجێ کردن، پێکهێنان:: نیەتمه دوو ڕەکەعەت نوێژی حازرێ ئەم سبەینەی بە جێ دەگەیێنم، پەیمانێکی دابوو بە جێی نەگەیاند.* «سن.» به جێ هێنان، «سیم.» بەجێ هانین.
بەردی سارد و گەرم
«نت»، «کن» نسکۆ و گیر و گرفتی ڕۆژگار::یاخوا قەت بەردی سارد و گەرمت وەبەر پێ نەیێت.
گەیاندنە ئەنجام
تم؛ بە ئەنجام گەیاندن. لەو باوەڕەدا مەبە کە ئەم ئیشە بگەیەننە ئەنجام.
گەیشتنە ئەنجام
١- (کەسێک) نەتیجە وەرگرتن لە کار و کردەوە و قسە و... بەم جۆرە باسێ ڕۆژی تریش نەدەگەیشتە ئەنجام. ٢- (کار) فایدە بەخشین، نەتیجە لێ پەیدابوون. کاری وا بێ سەرەوبەرە چۆن گەیشتە ئەنجام!
بۆگەن
[بۆ + گەن (گەنین)]]
کعر.، سن.» 1- «نت.» بۆی ناخۆش که له دەرکەوتنی باوبژی ناو زگی گیانداران.، له ئاودەست، له ئاوێ که ماوەیێک له شوێنێکدا مابێتەوه و لەبەری نەڕوا، بڵاو دەبێتەوه. *«مک.» بۆ گەنیو. «با.» بێهنگەنی. «جن.» بۆگەن. 2- «مج.» «ست.»، «کعر..»، «کعر.» 1- حاڵی کەسێک یا ڕژیمێکی بیر و باوەڕی کۆنەپەرەستانەی هەبێ، ب» حاڵی یەکێکی کردوە و ڕەوشت و خووی خراپ بێ. تێبــ.- له ئاوێستادا (بەئوزه، بەئۆزی) هەر به بۆنی خۆش» گوتراوه بۆ ئەوەی که ئێستا له زمانی کوردیدا «بۆگەن، بگەنیو» ی پێ دەڵێن، له زمانی ئاوێستاییدا «گەئبینی» و لە پەهلەویدا (گەند) هاتووه ئێستاش وشەی «گەنده، گەند» له لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا بەتەنیایی و لە تەرکیبی هێندێ وشەشدا و لهە ن لەهجەی «لوڕی و فەیلی» دا «گەن» به مانای «خراپ» دە کار دەکرێ.
بەتەنگەوەبوون
[[به/8+ته‌‌نگ+3-ئه‌وه/1]]
مست. لا.» خەم لەشتی خواردن. ئیهتمام بە کار و مەسەلەیێ یا کەسێ دان. دەربەست بوون.:: خۆی دەرباز دەکا به تەنگەوه مەبن. ئەوه چییه هێنده بۆی بە تەنگەوەن.
بەخت وەرگەڕان
[[ بەخت+وه‌‌رگه‌ڕان]]
مست. لا.»، «مک.» چەواشەبوونی ئەحواڵی کەسێک لەباشی ڕا بۆ خەراپی.::دە ک ڕەببی تەخت و بەختی و رگەڕێ
بەرگەشت بوونەوه
[[فر. کو.]]
«مست.، لا.»، «مک.» تم: بازگەشت بوونەوه. پیاو نابێ له قسەی خۆی بەرگەشت بێتەوه. «یاڕەببی خوڵایه تۆبە و ئەستەغفیر وڵڵا،. بەرگەشت بوومەوه» «ڕستەیێکه یەکێک دەیڵێ که «کفر» ێکی بە دەمدا هاتبێ.
بەڵای ناگەهان
«نت»، بە ڵایەکی کتوپڕ و لە ناکاو «= ناگەهان» بدا بەسەر کەسێکدا:: فڕۆکه وەک بەڵای ناگەهان گەییشته سەرمان. 2- «مج»، «ست» زۆر زرینگ و زیت و فێڵباز، کار لەد ەس هاتوو:: بەڵایەکه بۆ خۆی. بێ بەڵابی - 1- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و تووڕەیی له قسە و کردەوەی کەسێک بەکاردێت. تێبــ.ینی: به پێی ڕادەی «تووڕەیی» وشەی «بەڵا» درێژ دەکرێتەوه:: بێ بەڵابی واز بێنه. 2- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ڕووت بە بێ تووڕەیی. تێبــ.- لەم حاڵەتەدا ڕستەکە بێ درێژکردنەوەی هیچ وشەیەک و بێ ئەوەی قورسایی بخرێته سەرهیچ پیتێک لە دەم دەرد ه چێ «ورچه قوڵه بێ بەڵابی، داری بێ گەڵا بی» .
ئاتەشگەدە
[ [ئاتەش + گەدە] ]
«نتـ.» شوێنێکە پێڕەوانی دینی زەڕدوشت ئاگریان تێدا ڕادەگرت. جێگای بە جێ گەیاندنی ڕێ و شوێنی ئایینی دینی زەڕدوشت * ئاتەشخانە/ ١، ئاتەشگا / ١.
ئاتەشگەردان
[[ ئاتەش + گەردان]، [فر. کو.] ]
«نتـ.» ئامرازێکە لە تەلی باریک دروست دەکرێ، وەکوو پیاڵەیێکی کون کون وایە کورتە زنجیرێکی تێدەخرێ، خەڵووزی تێدەکەن و چەند پشکۆ ئاگری دەخەنە سەر و هەڵی دەسووڕێنن تا دەگەشێتەوە دەبێتە سکڵ. زیاتر بۆ سازکردنی ئاگری سەماوەر بەکاردێت * تاوڵەمە «تو.».
ئاسنگەر
[[ ئاسن + گەر] پ[هـ: ئاسنکەر] ]
«نتـ.، ستـ.» ئەو کەسەی ئاسن لە کورەدا سووردەکاتەوە و دەیکوتێ و ئامرازی جۆر بە جۆری «گاسن، پێمەرە، ناڵ...» لێ دروست دەکا: وەستا سمایلی فەرهادی ئاسنگەرێکی باش بوو، هۆ کابرای ئاسنگەر تا ئێرە وەرە. * ئاهینگەر «بکـ.» هاسنگەر «ژابا ــ ٤٣٩»، هاسنکەر «کفـ ــ ٣٠٠».
ئاسنگەری
«حمسـ.» ١- پیشە و کاری ئاسنگەر ٢- «کنـ.» تەقە تەقی زۆر.: منداڵینە ئەوە چیە دەڵەی ئاسنگەری دەکەن.
ئافتاوە و لەگەن
ئافتاوە و قاپێکی دیکەیە لە عەینی مەعدەن «لەگەن» کە دەستی لەسەر دەشۆرێ، بۆ ئەوەی ئاوەکە نەڕژێتە سەر ئەرز یا فەڕشان: دەستێک ئافتاوە و لەگەنی مسواری جوانیان هەبوو.
ئاهینگەر
«نتـ.»، «هو.» تمـ: ئاسنگەر. «نە ئاهینگەرێ، نە ئاهینگەرێ» «ئاڕۆ ڕاگەم کەفتنە ئاهینگەرێ» «مەولەوی: مکبـ_۴۴۴»
ئاوگەردان
[[ئاو+گەردان]]
«نتـ.» کەوچکێکی مسی «یا هەر مەعندەنێکی تر» گەورەیە، بە ئەندازەی جامێک، دەسکێکی درێژی هەیە. ئاو یا شتی تری پێ لە مەنجەڵی گەورەوە هەڵدێنجن. بۆ شیو و کوڵ چێشت لێنانی زۆر بە کەڵک دێت. ٭ «سنـ.» کەوجێز.
ئیدارە دەگەل کردن
[[عا. کو.]]
ئێوەگەل
(نت.٩، (سن.) تم: ئیوەمانان.
ئەفسوونگەر
[[ئەفسوون+گەر (پب.)]]
(نفا. سفا.) تم: ئەفسوونباز. ((خەستەیی موژگان خەدەنگێکم، نیگاهی دڵبەرە)) ((بەستەیی گیسوو کەمەندێکم، دەڵەی ئەفسوونگەرە)) (ئەدەب)
ئەفسوونگەری
[[ئەفسوونگەر+ئی]]
(حمس.) تم: ئەفسوونبازی.
ئەمەگ دەگەڵ کێشان
(مست. مت.) ١- خۆ ماندوو کردنی دایک و باب بۆ پێگەیاندنی منداڵ. ((چیدی ئەمەگێ ناکێشم بە خۆڕایی دەگەڵ هەتیوی خەڵقییە)) (تحفە:ج٢-٨٨) ئەم هەموو ئەمەگەی دەگەڵ کێشاون، کەچی ئێستا یەکێکیان لەو دایکە فەقیرەیان ناپرسنەوە. ٢- خەریک بوون و خۆ ماندوو کردنی کەسێک بە جێبەجێ کردن و ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری یەکێکی ترەوە.
ئەگەر
[[پە: هەکەر]]
(تب. بن.) بۆ ئەم مەبەستانە دەکار دەکرێ: ١- ئامرازی شەرتە: ئەگەر چووی بۆ بەغدا ئاگادارم کە، ئەگەر نەخۆش بووی بچۆرە لای دوکتۆر. ((ئەگەر دەمزانی لەکوێ دەنووستی)) ((سینگم دۆشەگ بوو بۆم ڕادەخستی)) (فۆلکلۆر) ٢- لەپێش ڕستەیەکدا کە (خەبەر)ەکەی بە شێوەی پرسیار بێ گومان و دوودڵی لە ڕاستی قسە (ئیددعا)یەکی لە (مبتدا)کەدا باسی کراوە پێشان دەدا. ((ئەگەر کوێستان+ (زەمیرێک بە دوایدا دێت) واخۆشە، کوا دووگ+ (زەمیرێک وەک زەمیرەکەی پێشوو) مانای (کوێستانی خۆش نییە). ٣- لە پاش سوێند دێ و مانای ئەو ڕستەیەی کە بەدوایدادێت هەڵدەگیڕێتەوە. بە سەری تۆ! ئەگەر ئەم قسەیە وابێ (وانییە) وەڵڵاهی ئەگەر کتێبــ.ت لێک کردبێتەوە (لێکت نەکردۆتەوە). ٤- جاروبار مانای (کە) دەبەخشێ. جا ئەگەر تۆ دەگەڵ خۆت نەیبەی چی بۆ دەکرێ (جا کە تۆ...)
ئەگەر تێخستن
(مست. مت.) ١- گومان خستنە سەر قسە و باسێک. ٢- بەرهەڵست هێنانە سەر ڕێگای جێبەجێ بوونی کارێک. تۆخوا ئەگەر ئەگەری تێبــ.خەی. هیچ ئەگەری تێمەخە لە بەیانی زووتر نییە بچوو. ئەوە چیتە گەرچی پێتدەڵێن ئەگەرێکی تێدەخەی؟
ئەگەرنا
(بنت.) تم: ئەگینا.