تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بلوێر بۆ گا لێدان
«کن.» قسه کردن بۆ کەسێ هیچی تێ ناگا.
بانگدەری گاڕان
«نت.»، «کن.» گوێدرێژ.
ئێسترە گاییلکە
[[ئێستر + ئە + گا + ئیلکە]]
(نت.) جۆرە ئێسترێکی بچووکە، وەکوو دەڵێن لە جووت بوونی (گا) و (ماکەر) پەیدا دەبێ.
بگار
[[؟]]
«نا.»، «سن.» تم: بوار، تێبــ.- بەلای منەوه ئەم وشەیه به شێوەیەکی کۆنتری «بوار» ه.
ئامۆژگاری
[[ئا ــ مۆژ «ریـ.. فعـ..» + گار = کار + ٢- ئی، پهـ: ئامۆژاکاریهـ]]
«نتـ.» ١- نەسیحەت «بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی»، ٢- تەعلیمات «بۆ کاری سیاسی، ئیدارە و...» : ئەوەندەی ئامۆژگاری دەکەن هەروەک خۆیەتی، هێند لاسارە ئامۆژگاری کەسی بە گوێدا ناچێ. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە ڕیشەی فیعلێکی کۆنی کوردی «ئا ــ موژ. مۆچ.» وەرگیراوە کە ئێستا خۆی لە بیر چۆتەوە و ڕەگەکەی لە چەند وشەیێکی تریشدا «دەستەمۆ، نامۆیی» دەبیندرێ. ب» لە زمانی فارسیدا سنێ مەسدەری ئامووزانیدەن، ئاموو زیدەن و ئامووختەن هەر لەو کۆنە فیعلە ماوەتەوه، بەرامبەر بەم وشەیەی کوردیش «ئامووزگاری» هەیه، کە «حمسـ.» ە و مەعنای ئێستای «مامۆستای قوتابخانەی ئیبتیدایی» یه، جا وەکوو دەبینین لە کوردیدا مەعنای ئەم وشەیە لە جەوهەرا جۆرە «فێر کردن» ێکی تێدایە بەڵام پێوەندی بە دەرس و خوێندنەوە نیە. * ئامۆژیاری، مۆچ، مووچاری، مۆچیاری، مۆژگاری
ئامۆژگاری کردن
«مستـ. متـ.» نەسیحەت کردن، دەرس دادان قسەوەبەرنان «تەلقین».
ئاگابوونەوە
«مستـ. لا.» وەخەبەر هاتن لە خەو یا مەستی، وەهۆش هاتنەوە لە بێ هۆشی، کە بەسەر یەکێکا هاتبێ جا لەبەر هەرچێکی بێت: خەوی زۆر سووکە لە خشپەی پێ ئاگای دەبێتەوە. پیاوی سەرخۆش بۆ ئاو خواردنەوە ئاگای دەبێتەوە. ئەو نیوەڕۆیە دلێر هێشتا ئاگای نەبۆتەوە. کە عەمەلیاتیان کرد شەو و ڕوژێکی پێچوو یاڵڵا ئاگای بۆوە. * ئاگاهی «هو.» بە ئاگا هاتن، وەئاگا هاتن.
ئاگادار
١- «سفا.» حاڵی کەسێکی بە شتێک یا کارێک بزانێ، خەبەرداری بێ: هەر خۆی ئاگاداری ئەم ئیشە بوو. هەر ئاگادار نەبوون لە دەرەوە چ باسە. * «سنـ.» ئاگا/ ٢٠٢ - «نفا.» کەسێکی یەکێک یا شتێک دەپارێزێ: خوا ئاگاداری بێ ئاگاداری منداڵەکان بە.
ئاگادار بوون
«مستـ. لا.» بە باس و خواس، کارێک یا مەسەلەیێک زانین، خەبەردار بوون. * ئاگا لێ هەبوون.
ئاگادار کردن
«مستـ. متـ.» خەبەردار کردنی کەسێک لە کارێک، لە باسێک یا لە مەسەلەیێک، ڕاگەیاندنی خەبەرێ «لە بابەت هەرچی بێ» بەکەسێ.: ئاگاداری کاووس بکەن یاگای لە خۆی بێ. پێش ئەوەی من بچم خەسرەو ئاگاداری کردبوو.
ئاگاداری
«حمسـ.» ١- زانین، خەبەرداری: بە ئاگاداری دووکەسان پارەکەی بدەنێ. ٢- تمـ: ئاگاداری کردن.
ئاگاداری کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگا لێ بوون.: ئاگاداری مناڵەکانی بکەن با پەرتەوازە نەبن. * ئاگاداری / ٢.
ئاگاهی
«حمسـ.»، «هو.» ١- تمـ: ئاگا بوونەوە □ «دڵە وادەی سوبح نەو وەهارانەن» «وەخت ئاگاهی دەردەدارانەن» «مەولەوی: مکبـ ــ ٢٤٧». ٢- تمـ: ئاگادار / ١ □ «هەوای کۆتایی ناڵەی وێت بیەن» «وە تیرێ هەنی ئاگاهیت نیەن» «مەولەوی: مکبـ ــ ٤٦٣».
ئاگایی
«حمسـ.»، «سنـ.» ١- تمـ: ئاگا. ٢- لێزانین، سەلیقە، پێشکان. سەرڕشتە.
ئاڵی زەنگان
[] ئاڵ + ١- ئی + زەنگ «شەوزەنگ» + ٢- ئان/ ١ ]]
«نتـ.»، «مکـ.» ١- ئەو مەوجوودە خەیاڵییەیە کە پێی دەڵێن ئاڵ. «تمـ. ڵ ١- ئاڵە» ● «لە قسان ئاڵی زەنگانە، لە کاران ڕیخ بە لینگانە»، «کنـ.» بە کەسێ دەگوترێ کە بە قسە هیچی نەهێشتبێتەوە و بە کردەوەش هیچی لە دەست نەیێ. ٢- «کنـ.» خێرا، چاپوک.
ئێجگار
(بنت.) ١- زۆر، بێ ئەندازە. ٢- تا ئەم ڕادەیە. ((حەلوای گەزۆ ئەبارێ)) ((ئێجگار لێوی خاڵداری)) (پیرەمێرد-١٦٢). بێ قەزا بی ئێجگار واش نا. تێبــ.- ئەم وشەیە ئەسڵی خۆی لە [یەک، یێک + جار] پێکهاتووە، جیرانەتی (ج) دەنگی (ک)ی کردووە بە (گ) و بۆتە (ئیگجار) کە لە هەندێ شوێنی کوردستان هەر ئەمەیان دەبێژرێ، بەڵام چونکوو دەنگی (گ) لە پێش (ج)ەوە قورسە، بەرەبەرە ئەم دوو دەنگە جێ گۆڕکێیان کردووە و ئەم وشەیە پەیدا بووە. * ئێگجار، ییگجار، یێگجار، یەجگار.
ئێجگاری
١- (بنت.) بە تەواوی بۆ هەمیشە، بە جارێ. بە ئێجگاری وازی لە خوێندن هێناوە. ٢- (ست.) هەمیشەیی، داییمی. ڕۆیشتنی ئێجگاری بێ. * ئێگجاری، ئێجگاری، یەجگاری.
ئێجگارەکی
[[ئێجگار + ئەکی]]
(ست.) بە شێوەیەکی تەواو بە جارێک. ئێجگارەکی وازی هێنا. * یەگجارەکی.
ئەنگافتن
(مست. مت.)، (کی.) تم: ئەنگاوتن.
ئەنگافتە
(نمف.)، (کی.) تم: ئەنگاوتە.
ئەنگامە
(نا.)، (مک.) ١- زۆر و زەبەند، کۆمەڵێکی زۆری خەڵک. ((چەند لەشکرێکی ئەنگامەیە، بۆ قۆشەن و بە زەمزەمەیە)) (تحفە: ج١-٢٠٦). ٢- کار و کردەوە یا هەرا و هۆریای زۆر و سەرنج ڕاکێشتاقە کەسێ بەرپای کا یا کۆمەڵە خەڵکێ). * هەنگامە. تێبــ.- من ئەم وشەم هەر بە (هەنگامە) بیستووە.
ئەنگاوتن
(مست. مت.) ١- بەرد، تیر، گوللە و... لە نیشانەدان. فیشەکی بە خەسار نەدەچوو هەر دەستی لە پەلەپیتکە بەردەدا یەکێکی دەنگاوت، (دەئەنگاوت). ئەو هەموو بەردەت هاویشتێ نەت ئەنگاوت. هەر دەیئەنگێوم بۆ کوێ دەچێ. ٢- بە نەفەس و هێزی ڕوحی کەسێک تووشی ناڕەحەتی و گیر و گرفت کردن. لێمان بوونە شێخ مەند و شێخ ڕەش هەر لەوەی ئازان یەکتری بنفێون (بئەنگێون)، باسی ئەم شەخسە مەکە زۆر تووڕەیە تا ئێستا چەند کەسی ئەنگاوتووە. ٣- (مج.) دیتن، بەدی کردن. ((برایم خۆ من بە قسەی شەیتانانم دەگەڵ نەکردی، لە ڕازی کانییەم بۆ خۆم بەچاو ئەنگاوتی)) (تحفە: ج١-٣٧٦). * ئەنگافتن، پێکان (ماددی و مەعنەوی)، هەنگاوتن. (بک.) هەنگافتن. تێبــ.- مانای تەرکیبی ئەم وشەیە دەبێتە: لێل نیزیک کردنەوە، پێکەوە بەند کردن. تم: ئەنجامە.
ئەنگاوتە
(نمف. سمف.: ئەنگاوتن)، (مک.) شتێ یا کەسێ کە هۆیەکی غەیرە ماددی پێکابێتی. ڕەببی ڕۆڵە ئەنگاوتەبی. کچی دایکم حەکیمی چی ئەوە ئەنگاوتە بووە خێری بۆ لە خۆ بگرن. * ئەنگافتە. هس.: ئەنگواو، ئەنگێوراو.