تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیعتیڕاف کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- ئیقرار کردن، دان پێداهێنان. ٢- ڕاستی گوتن، سەلماندن. ٣- ئاشکرا کردنی ئەندامەتی خۆ و خەڵک لە پارتییەکەدا لای کاربەدەستانی میری یا دەرخستنی نهێنییەکانی ئەو پاڕتییە.
ئیعدام کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) کوشتنی کەسێ لەسەر بڕیاری دادگایەک، جا بە هەڵاوەسین بێ یا گوللە باران کردن و...
ئیفتار کردنەوە
[[عا. کو.]]
ئیفلاس کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) ١- نابووت بوونی بازرگان یا کاسبێکی ناو بازاڕ. نەدار بوون. لە مایەکەوتن. ٢- دۆڕاندنی زۆر لە قومارا. ٣- لە دەست دانی باوەڕی خەڵک بە خۆ، لە ئیش و کاری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا.
ئیقامەی دەعوا کردن
شکایەت بردنە بەر دادگا بە شێوەیەکی قانوونی.
ئیقتیساد کردن
[[عا. کو.]]
ئیقدام کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- دەست بە کارێ کردن، پر بە کارێکدا کردن. ٢- ئازایەتی و دلێری نواندن. ئەو ئیقدامەی... کردی بە کەس ناکرێ.
ئیقرار کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ئیعتیڕاف کردن.
ئیقناع کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- ڕازی کردنی کەسێ بە قسە و بیروڕای خۆ. ٢- پێ قبووڵ کردن. توانستێکی سەیری هەیە لە ئیقناع کردنا. ئیقناعم کردەوە واز لە سەفەرەکەی بێنێ. بۆی ئیقناع نەکرا.
ئیلاقە کردن
[[ئیلاقە= عا.: عەلاقە + کردن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- دەست درێژی کردن، خۆ تیگەیاندن. ٢- (مج.) ئازاردان. (نابێ ئیلاقەی فەرخی بکەن ئەمەگم دەچێ بەزایە)) (تحفە: ج٢- ١٢١). ٣- (مج.) پێکهاتنی کاری جنسی نێوان ژن و پیاو. ((چوار ساڵ بوو شەمێی هێنابوو، ئیلاقەی نەدەکرد. کوتی: بۆچی ئیلاقەی من ناکەی؟ کوتی: هەتا بە دەستی خۆت دۆخینم نەکەیەوە...)) (تحفە: ج١-٣٣٤).
ئیلحاح کردن
[[عا.: ئیلحاح + کو: کردن]]
(مست. لا.) زۆر لەسەر (شتێ، کارێ) ڕۆیشتن.
ئیمتیحان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- پرسیار کردن لە قوتابیان، ساڵێ چەند جارێک بە نیازی ئەوەی بزانن ئەوەی خوێندوویانە بە چاکی فێری بوون یان نا. ٢- تاقی کردنەوەی کەسێک بۆ هەر نیازێک و بە هەر شێوەیەک بێ.
ئیمزا کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) دانانی نیشانەی ناوی خۆ لە ژێر نامە و نووسراوان و...
ئینتیحار کردن
[[=عا.: ئینتیحار + کو: کردن]]
(مست. لا.) خۆ کوشتن بە دەستی خۆ بە هەر جۆرێ بێ.
ئینتیخاب کردن
[[عا.: ئینتیخاب + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- هەڵبژاردن و پەسند کردنی شتێ لە ناو کۆمەڵێ هاوچەشنی خۆی. ٢- دیار کردنی کەسێ بۆ جێبەجێ کردنی کارێ لە لایەن کەسێ یا هەیئەتێکەوە. ٣- هەڵبژاردنی کەسانێ بۆ نوێنەری لە پەڕلەمان و کۆمیتەکانی پاڕتە سیاسییەکان و...
ئینقیڕاز کردن
[[عا.: ئینقیراز + کو: کردن]]
ئینکار کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) حاشا کردن لە کارێ، شتێ یا لە ڕووداوێ. ٢- پاشگەز بوونەوە لە قسەیەک. ٣- لە ژێر کارێ یا مەسەلەیەک دەرچوون. هەر بە جارێ ئینکاری کرد وتی من قەت قسەی وام نەکردووە. پێم وت قەرزی... بۆ نادەیتەوە ئینکاری کرد و قوتی هیچی پێ قەرزدار نیم.
ئیهانە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- بە قسە یا کردەوە ڕەزیل کردنی کەسێ. ٢- بە چاوی سووک تەماشا کردن. ٣- حورمەت نەگرتن، سووکایەتی بەسەر کەسێ هێنان. ئەوە بۆچی ئیهانەی بەو کابرایە کرد. ئەوە بۆچی ئەو کابرایەت ئیهانە کرد هیچ نەبا بەخێر هاتنت کردبا. * تەوهین کردن، تەوهین پێکردن.
ئیهمال کردن
[[عا. کو.]]
ئیکلام کردن
(مست. لا.)، (مک.) ڕەسمی ئورمەت بەجێ هێنان. تەعزیم کردن. * ئیکلام کێشان.