تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارەقی ڕەش و شین ڕشتن
[[ مستـ. لا.] ]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەدران.
ئارەقی ڕەش و شین کردن
[[ مستـ. لا. ]]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەردان.
ئارەقی ڕەش و شێن دەردان
[ [مستـ. لا. ]]
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون، زۆر خۆماندوو کردن بە ئیش یا قسە و کاری فیکرییەوە: تا کتێبــ.خانەکەم ڕێکخست ئارەقی ڕەشو شینم دەردا، شاسوار تا مەسەلەکەی جەبری حەل کرد ئارەقی ڕەش و شینی دەردا. «... شیخ سەعیدی سەبیلان چەند ڕۆژێ دوکانی دانەنا، لێمان پرسی ئاغا ! لە کوێ بووی؟ وتی: خێڵێکی جنۆکەی کافر هاتبوون لە دەرەوەی «سابڵاغ» هەڵیا ندابوو، نیازیان خراپ بوو، چوومە گیانیان تا دەفعم کردن ئارەقی ڕەش و شینم دەردا» «بیرەوەری خۆم».
ئاقیقی ڕەش «سەوز
«نتـ.» بەردێکی زەردی مەیلەو ڕەشه، وەک وردە شووشەی بوتڵی شکاو دەچێ، لە تیرەی ئەو بەردانەیە کە لە ئەنجامی ئاگرپژێنی هەندێ کێو پەیدا بوون، زۆر سەخت و ڕەقە و وەک تیغیش دەبڕێ، ئادەمیزادی دەوری بەرد چەک و هەندێ شتی تری «سەر نێزه، کیڕد، سەرە رمب و دەمەداس...» لەم بەردە کە لە گەلێ شوێنی کوردستان دەست دەکەوێ، دروست کردووە.
ئاوی ڕەش
«نتـ.» ماکەی دەردێکە کە چاو کوێر دەکا.
ئاوی ڕەش داهاتن
«مستـ. لا.» پەیدا بوونی ئاوی ڕەش لە چاو، کوێر بوون.
ئێسقانی ڕەش بێ
(کن.) بمرێ. جوێنە و ژنان بە یەکتری دەدەن.
ئێسکی ڕەش بێ
(کن.) تم: ئێسکی خواتەوە.
بەخت ڕەش
[[ به‌خت / 1+ ڕه‌ش]
ست.» 1- تم: بەدبەخت. «ڕەشه بەختم بە خەڵک سەگ دەوەڕێ»، «ڕەشەمێ بوو، به من پشیله وە ڕی» «پیرە مێرد» 2- ئافرە تێکی شووی کردبێ و له ما ڵو مێردی ناڕازی بێ. «د ەک بەخت ڕ ش خۆی.... بۆ مێردی کردی.» .
باڕوتی ڕەشۆکی
[[باڕووت + ئی + ڕەش + ئۆک + ئی]]
(نت.)، (مک.) تم: باڕووت.
باڕەش
[[با + ڕەش]]
(نت.)،(کعر.) تم: ڕەشەبا.