تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسمان و ڕێسمان
«ستـ.» ١- ناڕێک، نالەبار. ٢- قسە، کار یا شتێ سەروبنی پێکەوە نە نووسێ. ٣- وەڵامێک پێوەندی بە پرسیارەوە نەبێ. ٤- حاڵی دوو شتی جیاواز لە یەکتر: ئەم فەرماییشتانەی ئێوە، وە ئاسمان و ڕیسمان دەچن. جوابێکی دایەوە ئاسمان و ڕیسمانیش نەبوو، قسەی وای دەکرد ئاسمان و ڕیسمانی چی؟ □ «بە حاتەم گەر بکەی تەشبیهی ئەم ئاغایە بێ عەقڵی» «کە فەرقی ئەم لەگەڵ ئەو ئاسمان و ڕیسمانی بوو» «رەزا ــ ٣٣». چوون بە ئاسمانا: «کنـ.» ١- خێرا و گورج و گۆڵ و بە تووڕەیی، لە حاڵی دانیشتنەوە هەستانە سەرپێ. ٢- زۆر تووڕە بوون و ئەرز بە خۆوە نەگرتن، لە شوێنی خۆ جووڵە جووڵ و گوڕە گوڕ کردن: هەر گوێی لە قسەکان بوو وەک فیشەکە شێتە چوو بە ئاسمانا.
بزمار ڕێژ
«ست.» حاڵی هەر شتێکی بزماری زۆر لە سەر داکوترابێ.
بن ڕێسمه
«نت.»، «مک.» پارچە دارێکه «تەخته یا کۆتەره» قووڵی دەکەن «کونەودێو»، ز مانەی خوارەوەی لاشیپانەی دەرگای دەچێته ناو و دەبێته هۆی کرانەوه و پێوەدرانی دەرگا. // سەر ڕێسمه.
بەیت و باو بۆ ڕێکخستن
تم: بەیت و بالۆره بۆ هەڵبەستن. «... ناوونیتکەیەکی زۆریان داخست و هەزاران بەیت و باویان بۆ ڕێک خست.» «قزڵجی پێکەنین، ل- 104» .
بڕێک
[[بڕ+ئێك]]
«بنت.» ئەنداز ەیەکی کەم لەشتی. * بڕێ، تۆزێ، تۆزێک، نەختێک، هێندێک.هەندێک.
ئاوپەڕێن
«ستـ.»، «مکـ.» حاڵی زەویێکی کە داشتنی ناڕەحەت بێ، بە زەحمەت ئاو بدرێ. ٭دژاو.
ئاوڕێش
[[ئاو+ڕێش «=ڕیش» ] ]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاوڕێش بوون. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە بە تەنیایی دەکار ناکرێ، لە فارسیدا (هم ریش) ئاواڵ زاوایە.
ئاوڕێش بوون
«مستـ. متـ.» کتو پڕ پەلاماری کەسێک دان، پڕپێداکردن و چنگ لێ قایم کردنی «بە جۆرێ کە ڕیشیان تێک بئاڵقێ!» : هەر لە دوورەوە ئاوڕێشم بوو «بوو بە هاوڕێشم».
ئاوڕێژگە
[[ئاو+ڕێژ+گە=جێ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ئاوەڕۆ/۱.
ئاوەڕێس
[[ئاو+ئە+ڕیس «ڕستن» ] ]
«نتـ.» جۆرێکە لە جۆرەکانی ڕستنی خوری لە کوردەواری، بە دانستە زۆر باریک و لووس بۆ «کر» ی تایبەتی دەیڕێسن و لە کاتی ڕستنیدا پێش ئەوەی بە تەواوی بایان دابێ، ناوبەناو دەستێکی تەڕی پێدا دێنن. هس.: ئاوریشم.
ئاوەڕێژ
[[ئاو+ئە+ڕێژ «ڕشتن» ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاوەڕۆ/۱.
ئاڵقەڕێز
«عا. کو.»، «نتـ.» ١- چەند ئاڵقەیەکە لە ئاسن دروست کراون وەکوو زنجیر تێک دەکرێتەوە، سەرێکی لە تایەکی دەرگا دائەگوترێ، سەرەکەی تری پارچە ئاسنێکی درێژووکەی کوون یا ئاڵقەیێکی پێوەیە دەکرێ بە سەر «دوولایی» دا، کە لە تایەکەی تری دەرگا «ئەگەر دووتایی بێ» یا لە چوارچێوەی دەرگا داکوتراوە، بۆ داخستن و قفڵدانی دەرگا بە کار دێت. ٢- هەرجۆرە ئامرازێکی تر کە بەم شێوەیە بۆ داخستنی دەرگا لە مەعدەن دروست کرابێ. شکڵی هەرچۆنێک دەبێ ببێ.
ئاڵقەڕێز «تیس»
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» گیایەکی دەشتەکییە، زۆر بەرز نابێتەوە، هەمیشە تەنانەت لە ژێر بەفریشدا دەمێنێتەوە و شینە، ساقەتی نیو سانتیمەتر ئەستوور دەبێ و قەف قەفە، لە شکاندنەوەدا شیری لێ دەتکێ، دڵۆپێ لەم شیرە بە چەند کڵۆ قەنددا دەکەن و لە باتی دەرمانی ڕەوانی «موسهێل» بە کاری دێنن زۆر کاریگەرە. تێبــ. ــ بە لێکدانەوەی من ئەم وشەیە هیچ پێوەندێکی بە «ئاڵقە» و «تیز = تیژ» ەوە نیە و زیاتر لە یۆنانی دەچێ، تەنیا گیایەکی لە قاموسەکانی فارسیدا بەرچاوم کەوت کە بۆنی ئەوەی لێبێ «ئاڵقەتیز» ی کوردییە «بخور مریم» ە کە دوکتۆر معین پاش ئەوەی بە «گوڵی نیگونسار = گوڵی سەرەونخون» ی مانا لێدەداتەوە «تمـ: فەرهەنگ، جـ١، ل ـ ٤٧٨» لە باسی «گوڵی نیگونسار» دا «فەرهەنگ. جـ٣، ل ـ ٣٣٥١» وای باس دەکا: «... لە بنی ئەم گییایەدا ماددەیەک هەیە «سیکلامین» ی ناوە کە بۆ ڕەوانی زۆر کاریگەرە...»، «مردۆخ» یش «بخووری مرێم» ی نووسیوە و هاوتایەکی بە «چەنگی مرێم» دادەنێ، ئەوجار لە باسی چەنگی مرێمدا بە عەڕەبی «بخور الاکراد» ی مانا لێداوەتەوە «تمـ: مخـ. جـ٢، ل ــ ٥٧٨». «المنجد» ی عەرەبیش یەکێک لە هاوتاکانی بخووری مرێم بە «بخور الاکراد» ناو دەبا «تمـ: المنجد ــ ٢٧» شەڵواربەکۆڵ.
ئاڵقەڕێز کردن
«مستـ. متـ.» داخستنی دەرگا، هەڵپێکانی دەرگا، هێنانی ئاڵقەڕێز لە تایەکی دەرگاوە بۆ تایەکەی تر یا بۆ سەر چوارچێوە و کردنی بە دوو لاییدا.
ئەڵقەڕێز
[[عا. کو.]]
(نت.)، (سن.) تم: ئاڵقەڕێز.
ئەڵقەڕێزکردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)، (سن.) تم: ئاڵقەڕێزکردن.
بزن تڕێنه
«نت.». «گییایێکه بەهاری سەلکی به قە د پیازێکی بچووک ئەبێ، بزن ئەیخوات و لەبەر تیژی ئەتڕێ.» تێبــ.- باسی ئەم گییایەم له «فەرهەنگی کشتووکاڵ «ج1، ل-35» ی مامۆستا شێخ مارفی قەڕداغی وەرگرتووه.
بەردەڕێژ
[[به‌رد/1+3-ئه/2ڕێژ «ڕشتن» ]]
«ست.» حاڵی جێگا و ڕێگا یا کۆڵان و خەیابانێ که بەردی تێگیرابێ تا چاڵ و چۆڵی تێدا نەمێنێ و ڕاست و ڕەوان بێ. یا لەکاتی بارانا نەبێته قوڕ و زەلەق. *«کئێر.» سەنگچن، سەنگ فەڕش
بەردەڕێژ کردن
«مست.، مت.» ڕێز کردن و قایم کردنی بەرد به پانایی و درێژایی ڕێگا و کۆڵان و خیاباندا:: لە سەری خیابانێ ڕا تا بەرماڵی خۆمان بەردەڕێژ کراوه.*سەنگچن کردن، سەنگ فەڕش کردن.
بەڕێوه بردن
«مست.، مت.» 1- تم: ئیداره کردن / 2. 2- ژیاندن و دابین کردنی پێداویستی ژیانی کەسێ.* بەرێ بردن.
بەڕێوەبەر
«نفا.»، «تت.» ئەو کەسەی کارێک هەڵدەسووڕێنێ. «عا.» موودیر.
١- باڕێزە
[[؟]]
(نت.)، (هلخۆشناوەتی) گیایەکی لاسکی درێژ و ڕەش باوە، گەڵای ورد و سێ گۆشەیە، وە کەرەوز دەچێ، لە شاخان لەو شوێنانەی کەمێ ئاویان هەیە، شین دەبێ. تێبــ.- لە کوردستان ئەم گیایە بۆ نەخۆشی (میزگیران) کەڵکی لێ وەردەگیرێ و دەڵێن یەکاویەکە. ((باڕێزە شین بوون بە شاخانەوە+ با گولە بمرێ بە داخانەوە)) (فۆلکلۆر). *خاڵەڕەش، خاڵەڕەشە.
٢- باڕێزە
[[با + ڕێز (ڕێژ) + ئە]]
(نت.)، (مک.) بارانێکی بە (با) ببارێ. وەکووو باڕێزە فرمێسکی بە چاواندا دەهاتە خوار.