تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆڕیه
«نا.»، «کئێر.» ئامرازێکی مووسیقایه قەدیم له «کەڵەشاخ» دروستیان کردووه ئێستا له مەعدەن «بەکەمێک گۆڕینەوه» هەر لەسەر شێوەی کەڵەشاخ دروست دەکرێ فووی پێدا دەکەن دەنگی لێوه دێت.* شێپوور.کەڕەنا. «سن.» بۆق.
بۆڕیه ژن
«نفا.» ئەو کەسەیه بۆڕیه لێدەدا.
بەباڵادا بڕین
«مست. مت.» تم: به باڵا گرتن.
بەرخی نێر بۆ سەربڕینه
«کن.» پیاو بۆ ئەوەی که لە پێناو شتێکا خۆی بەخت کات. تێبــ.ینی: ئەوە ئاشکرایه که مەڕداران «بەرخی مێ» سەر نابڕن.
بەرز فڕین
«مست.، لا.» 1- باڵ گرتنەوەی باڵنده بۆ بڵیندایی زۆر. 2- «مج.» لە هەموو بابەتێکەوه، خۆ زیاتر لەوەی کە هەیه خستنە بەرچاو. *خۆ هەڵکێشان. 3- چاو ده پایه و مەقامی زلی کۆمەڵایەتی، سیاسی،...،... بڕین. «بەرزفڕین ملی پیاو ئەشکێنێ» .
بەرزپەڕین
«مست.< لا.»، «کعر.» تم: بەرز فڕین.
بەسەردابڕین
[[ به‌/ 12 + سه‌ر + دا «=3- ئا» + بڕین]]
«مست، مت.» به زۆر شتێک بە کەسێ قبووڵ کردن، جا بۆ قازانجی بێ یا تووشی زیانی بکا.:: خۆی بەسەردا بڕی، پاش ئەوەی که لێی قەوما کچەکەیان بە سەردا بڕی لێم وەرنەدەگرت، به زۆر و به خواهیشت بەسەری دا بڕیم.
بەڕینگاڵ
[[ به/8+ ڕێنگاڵ] ]
«ست.»، «مک.» حاڵی مەڕێکی خوری لەشی زۆر پڕ نەبێ بەڵام تیسکی زۆر درێژبێ. * «هل.» بەڕینگۆڵ.
بەڵمەڕیش
«ست» حاڵی کەسێکی ڕدێنێکی چڕ و پڕ و فشی هەبێ. «ڕیشی دەڵێی باقه بەڵمه».
تێ بڕین
«مست. مت.» 1-بە زۆر شتێک پەستاوتنە ناو شتێکەوە.: سینگێکیان تێ بڕی. دەڵەی داریان تێ بڕیوە وا لاجەولاج دەڕوا.
دا بڕین
«نت. مت.» - جیا کرنەوه یا دوور خستنەوەی بەشێکی شتێ له ئەسڵی خۆی.::نیوەی خانووەکەی بۆ خۆی دا بڕیوه و هێشتاش چاوی لە نیوەکەی دیکەیەتی. پۆلیس کەوتنه ناو خۆپیشاندانەکه و بەشێکیان دابڕی.
هەڵبڕین
«مست. مت.» 1- بە رزکردنەوەی شتێ لە شوێنی خۆی. «دار هەڵبڕه سەی دز دیاره» ::وا خەریکی خوێندنەوه بوو هەر سەری هەڵنەد ەبڕی، چاوی هەڵبڕی پڕ بوو لەفرمێسک. 2- دوور خستنەوەی گیاندارێک لەشوێنێ و د ەر کردنی به زۆر و ناچارکردنی بەڕاکردن به جۆرێ تا ماوەیەک وا تێ بگا ئەو کەسە یا ئەو شتەی بۆته هۆی ئەم حاڵەی هەر به دواوەوەیەتی .:: سەگان کابرایان هەڵبڕی. به بەردان هەڵیان بڕی تا له ئاوایی دەریان کرد. 3- لەت کردنی شتێک «گوریس، تەل، تەناف،...،...» به ئامرازێکی بڕنده، به جۆرێ که له لای خوارەوه هێز بدرێتە ئامرازەکه بۆ لای سەرەوه.:: چوو بوو تە لی کارەبا هەڵبڕێ گرتبووی و کردبووی به خەڵووز.
بازاڕی
[[بازاڕ-ئی] ]
(ست.) ١-کاڵای خراپ، کاڵایەک بە دانستە دروست نەکرابێ *جەڵەبی ٢-(مج.) ئادەمیزادی سووک و هەرزە بەتایبەتی ئافرەت.
بازاڕی کەساد
[[كۆ، عا]]
(نت)، بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی کەم بێ، بازاڕێ ڕمێنی لەسەر نەبێ.
باوەڕی
«حمس» ١- ئەنجامی باوەڕ کردن. ٢- تم: باو ەڕ.
ئاشووبگێڕی
«حمسـ.» کارێکی پیاوی ئاشووبگێڕ دەیکا.: پیاوی چا بە واز لەم ئاشووبگێڕییە بێنە.
ئیلجاڕی
[[ئێل + جاڕ + ئی]]
(نمس.) ١- دەنگدانی هەموو عەشیرەتەکان بۆ بەرامبەری دوژمن یا بۆ هەر کار و فەرمانێکی تر کە پەیوەندی بە عەشیرەتەکەوە هەبێ. * عێلجاڕی. ٢- کۆکردنەوەی خەڵکی زۆر دژی کەسێک یا هەیئەتێکی کۆمەڵایەتی یاخود دژی کردەوەیەکیان. * ئیجماع لێکردن، گەلە کۆمەگی.
ئینکیڕی
[[محر. عا.]]
(حمس.) تم: ئینکاری.
باریکەڕی
[[باریک + ئە + ڕێ]]
(نت.) ڕێگایەکە تەسک و خۆش نەکراو بێ بەڵام هاتوچۆی پێدا بکرێ.
بازاڕی خۆش
(نت) بازاڕێکە سەودا و مامەڵەی زۆری تێدا بکرێ، بازاڕی گەرم.
بازاڕی مردوو
(نت) بازاڕێکی سەودا و مامەڵەی ئەوەندە کەم بێ، وەک نەبوون وابێ.
بازاڕی گەرم
(نت) ١-تم: بازاڕێ خۆش. ٢-هاتووچۆی زۆری خەڵک بۆ شوێنێ. تێبــ. - ئەم مانایە تەوس و تانوتی تێدایە مە بەستی (سەلبی) بەکار دێت. حەمە شەل ئیمڕۆ بازارەکە ی گەرمە.
بگێڕی
«حمس.» کارێکی نمەدماڵ دەیکا. کارگەچێتی.
بەدفەڕی
حمس.» ئەنجامی کردەوەی مرۆڤی بەدفەڕ.
بەرفڕی دان
[[4-به‌ر/2+فڕێ دان]]
«مست.، لا.» تم: بەرهاویشتن:: مەرەکانمان ئەوساڵ لە «سەرما» ن زۆریان بەریان فڕێ دا.