تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێوه بەند نەبوون
«مست.لا» 1- گیربوون و ڕانەوەستانی شتێ بەشتێکی دیکەوه:: هەرچی دەکا شەدەکەی بەسەرەوه بەند نابێ.2- «کن.» بێ ئیختیار تڕ لێ بەربوون.
پێوەبەستن
(مست.، مت.) 1- لکاندنی شتێک لە لاوه به شتێکی ترەوه،:: هەر کەسێ بێرە دا ڕۆیوه، پەڕۆیەکی به داری ئەم «چاک» ه بەستووه. 2- نیسبە ت دانی شتێک یا کارێک به کەسێک::بەسته زمانه ئاگای لە هیچ نەبووه به زۆر ئەم ئیشەیان پێوه بەست. 3- مێقدارێک پاره و پووڵ له ئەستۆی ئافر ەتێک بارکردن، ئەم کاره بۆ تۆڵەلێ کردنەوەیە و لە وەختێکا دەکرێ که مێردەکەی به نابەدڵی یا تووڕەیی تەڵاقی دەدا و تا ئه و پار یەی تەسلیمی مێردەکەی نەکات، به پێی شەرع ناتوانێ شووبکاتە وه.:؛چۆن خوڵا هەڵد گرێ ئەم ژنه فە قیره هەزار تمەنیان پێوه بەستووە.
ئاگرپێوەنان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگر تێ بەردان / ١.
ئۆپێڕا
[[فڕەنسی: لە ئیتالی وەرگرتووە=کار]]
«نا.» ۱- تێکەڵاوێکی شێعر و مۆسیقا و نومایشتە بە هەر دوو باری «دڕام» و «کۆمێدی» دا. ۲- ئەو تالار و شوێن یا جێگە تایبەتیە کە ئەم ئیشەی تێدا ئەنجام دەدرێ.
ئەسمەرپێچ
[[عا. کو.] ]
«ستـ.» چیغێکی بە بەنی ڕەنگاوڕەنگ چندرابێ و نەخشین بێ. «چیخی ئەسمەر پێچ ڕەشماڵانی جاف» «ڕووپووشی شێوەی شای مشکین کەڵاف» «سەلام- ۹۱»
ئەسپێراو
«نمفـ.، سمفـ.: ئەسپاردن» تمـ: ئەسپاردە.
ئەسپێون
[[ئەسپێ+ئن]]
«ستـ.» ئەو کەسەی ئەسپێی لە لەشی دابێ.
ئەمرپێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) بۆ جیبەجێ کردنی کارێک، فەرمان (بە کەسێک) دان. ئەمری پێکرد کە دانیشێ، ئەمریان پێکردین، ئەمریان پێدەکەن.
بزپێوه کردن
«مست.، مت.» » پێوه کردن - «مست. مت.» «کعر.» 1- پەنجه دە پاشەڵی کەسێ ڕا کردن، بۆ تووڕه کردن یا گاڵته پێکردنی. 2- «مج.» هەڵفریواندن. جووز پێوەکردن.
بەترپێرار
[[به‌تر+پێرار]]
«نت.، بنت.» تم: بەسرپێرار. هس.: بەتر پێرێ «تم: تێبــ..»
بەرانپێچ
[[1-به‌ر/2+2- ئان/1+پێچ «پێچان» ]]
«نت.» تم: بەر هەڵبێنه.
بەسرپێرار
[[ نت. بنتـ.» ]
«کعر.، کئێر.» سێ ساڵ لەمەو پێش. ساڵێک پێش پێرار. «بک.» بەتر پێرار.
بەسرپێرێ
«ن.، بنت.»، «کعر.، کئێر.» دوو ڕۆژ پێش دوێنێ، سێ ڕۆژ پێش ئیمڕۆبەتر پێرێ، «تم.تێبــ...»، «بک،» بەتر پێرێ.
١- بارەپێمەڕە
[[بار + ئە + پێمەڕە]]
(نت.)، (مک.) ئەوەندە قۆڕ یا خۆڵە کە بە جارێک (پێمەڕە) هەڵیدەگرێ. چەند بارەپێمەڕە قوڕ دەو قووڵکەیە کەن با پڕبێتەوە.
١- باپێچ
[[با + پێچ]]
(نت.) ئەو شوێنەیە کە (با) لەبەر ئەوەی تووشی بەرهەڵست (کێو، شیو، دۆڵ و...) لە ڕێگای خۆی لادەدا و بە لایەکی دیکەدا دەڕوا و دەیکاتە گێژەڵووکە و گەدەلوول.
٢- بارەپێمەڕە
[[بار + ئە + پێمەڕە]]
(نت.)، (مک.) بچێتە خوارەوە. قووڵکەیەک لە هۆو قولینچکە هەلقەنن دوو سێ بارەپێمەڕە قووڵ بێ.
ئەسپێ
[[ستـ. و پهـ: سپیش]]
«نا.» ۱- زیندەوارێکە لەبەر پیس و پۆخڵی لە لەشی ئینسان و هەندێ گیانداری تر وەکوو «مەیموون و...» دا پەیدا دەبێ، ژیانی بە خوێنی ئادەمیزادە، زۆر جێگەی مەترسییە، چونکوو میکڕۆبی هەندێ نەخۆشی وەک «تیفۆس» دەگەڵ خۆی ڕادەگوێزێ، دووسێ میلی مەتر درێژ دەبێ، قاچی زۆر و کورتن، سەری درێژووکەیە، دوو جووری هەیە، یەکیان لە ناو «موو» دا و ئەوی تریان لە ناو جلکاندا دەژی. ئی ناو جلکان گەورەترە لە هی تووک، گەرای هەردووک جووری وەکوو یەک وایە «ڕشک» ی پێ دەڵێن کە لە بنی تووک یا دەرزی دروومانی جلکدا دایدەنێ، پاش چەند ڕۆژێ بەچکە کانی «مێتوولکە» لە گەرا دێنە دەر دوای ۲۰ ڕۆژێک وایان لێدێ خۆیان گەرا دابنێن. ۲- زیندەوارێکی بچووکە لە گەنم و جۆ، برنج و ئارد و ئەو شتانە دەدا، بێ پێزیان دەکا و کەڵکی خواردنیان پێوە نایەڵێ. ۳- جۆرێک زیندەوارە لە ژێر پەڕی مریشک و کۆتر و هەندێ باڵندەی تریشدا پەیدا دەبێ و خوێنیان دەمژێ ٭مۆریان، زیندەوار. «بکـ.» سپێ. «هو.» هەشپشێ. ئەسپێی چەنگی گول_ «کنـ.» پیسکەیی، ڕژدی، ڕەزیلی.: هەر دەڵێی ئەسپێی چەنگی گولییە لە دەستی دەرنایە. هەرچی کەوتە دەست ئەحە دەبێتە ئەسپێی چەنگی گول. ئەسپێ لە گیرفانیدا «باخەڵیا» سەوزەڵە گیانم دەڵێ_ «کنـ.» هیچ پارە و پووڵی لە باغەڵیدا نییە، زۆر فەقیر و نەدارە. تێبــ.ینی: دەڵێن ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی گولی دەبن، ئەسپێ هەڵ ناهێنن، جا ئەگەر کابرایەکی گول ئەسپێیەکی لە خۆیدا دیت بۆ ئەوەی پیشانی بدا گول نییە یا چاک بۆتەوە، ڕای دەگری و لە چەنگی نایەتە دەر.
ئەسپێ تێدان
«مستـ. لا.»، «کعر.» پەیدا بوونی ئەسپێ لە لەشی ئینسان و... دانەوێڵەدا: چاڵە گەنمەکەی ماڵی کوێخا شەریف ئەسپێ تێیداوە «ئەسپێی تێداوە»، ئەم کابرایە بۆتە کەوڵەسپێ «کەوڵە ئەسپێ» برۆشی ئەسپێ تێیداوە. ٭ئەسپێ هەڵهێنان.
ئەسپێ هەڵێنان
[[ئەسپێ+هەڵ «پێبفـ.» +هێنان]]
«مکـ.» تمـ: ئەسپێ تێدان.
ئەسپێ کوژە
[[ئەسپێ+کوژ «کوشتن» +ئە]]
«نتـ.». پەنجەی هەرە ئەستوور و لە هەموان کورتتری دەستی ئینسان. ٭قامکە گەورە، پەنجەی گەورە.
باڵەتەپێ
[[١- باڵ+/٣-ئه/٢+٢-ته‌پ+ئی]]
«نت» «سیم، سن» تم: باڵەتەپه.:: ئەم قەلە باچکەیه باڵەتەپێی «باڵەتەپەی» بوو منیش گرتم. تێبــ.-١. وا وێدەچێ «ئێ» ی دوایی ئەم وشەیە و وشەی تری لەم چەشنەش، یا ئەسڵی «ئێن» بێ یا لە ئەسڵا (ئێن) بووبێ، کە وشەکه دەبێته (باڵە تەپێن) بەمانای تەپەتەپ بە باڵ کردن. ب). من له بەرگی یەکەمی ئەم قامووسەدا «ئێن» م نووسیوه بەڵام هەستم بە م کارەی که لەم وشەیه و هاوچەشنەکانیدا، «ئێ» د ەیکا، نە کردو ه و نەمنووسیوه.
بەردەپێ
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 +پێ]]
«نت.»، «مک.» جۆرێک خڕکه بەردی بێ سووچی سەخت و ڕەقه و لە بەر ئەوەی پتەو نییه و کون کونه لە چاو حەجمی سووکه. تێبــ.ینی: له کوردەواریدا بۆ خاوێن کردنەوەی چڵکی قاچ له حەماما «زیاتر ئافرەت» بەکاردێنن، هەروەها بۆ خۆش کردن و زیادە تووک لە کەوڵ کردنەو ه کەڵکی لێ وەردەگیرێ، بەردە مەڕمەڕ و ئەو جۆره شتانەشی پێ د سوونەوه و پێی ساف دەکەن.
بەرزەپێ
[[به‌رز/4+3-ئه/2+پێ]]
«بنت.» به شێوەیە کی تەواو لە جێی خۆ هەڵستان و لەسەر قاچ وەستان:: هەر هاته ژوورێ و هەموویان بەر زەپێ لەبەری هەڵستان.
بەلەپێ
«ست.» تم: بەپێ.