تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵوودار
[[ئاڵوو ؟ + دار «درەخت» ]]
«نتـ.» دارێکی ڕاست و درێژە، نە زۆر ئەستوور نە زۆر باریک، بۆ دارەڕای خانوو بە کار دێت.
ئاڵووناڵوو
[[ئاڵوو + باڵوو «؟» ]]
«نتـ.» ١- بەری دارێکی دەسچێنە هەر بەم ناوە، شکڵی خڕە، ڕەنگی سوورێکی مەیلەو ڕەشە، تامی شیرنە و تۆزی مزرە. لە کوردستانی ئێران زۆرە و لە هەندێ شوێنی کوردستانی عێراقیش هەیە. وەکوو میوەیێکی هاوینی دەخورێ و لە باتی ترش دەکرێتە هەندێ چێشتان، ڕیچاڵ و ڕووب و شەربەتیشی لێدەکرێ و دەخورێتەوە. وا مەشهوورە «سەفرا» دەشکێنێ و «دەغەز» دەپەڕێنێ، زۆر خواردنیشی کاری دەرمانی ڕەوانی دەکا. □ «سەفرا شکێنە، دەغەزپەڕێنە ئاڵووباڵوو !». ٢- داری ئەم میوەیە بە وشکی و بە تەڕی. * ئاڵووبەڵالووک، بەڵاڵووک.
ئاڵووهاتن
«مستـ. + هاتن» ١- ئاوسانی لووی ناو قوڕک یا ژێر چەناگە. * ئاڵوو کەوتن ٢- ئاوسانی هەندێ شوێنی لەش لە ئەنجامی ئێشان و نەخۆشی شوێنێکی تر.
ئاڵووکەتن
[[ ئاڵوو + کەوتن]]
«مستـ. لا.»، «سیمـ.» تمـ: ئاڵووهاتن/١.
ئاڵووگرتنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاڵووهەڵدانەوە.
ئاڵۆز بوون
«مستـ. لا.» ١- تێک ئاڵقانی داوی بەن و دەزوو ئەم کەڵافە بۆچی وا ئاڵۆز بوە ؟ ٢- تێکچوونی ڕێک و پێکی سەر و پرچی بەشانداهاتوو.: کچێ تا پەرچەکانت ئاڵۆز نەبوون بیانهۆنەوە. ٣- «مجـ.» توڕە بوون، ڕق هەڵسان. ٤- بەر هەڵبەست و ناڕەحەتی هاتنە پێش جێ بە جێ بوونی کارێک. ئیشەکەمان لێ ئالۆز بووە.* ئاڵۆزان، ئاڵۆزکان، ئاڵۆسکان
ئاڵەبووک
[١[- ئاڵا/١+بووک]]
«نتـ.»، «مکـ.» سەرەمقەستی چیت و هەریر و هەر قوماشێکی دیکە، کە کچۆڵان دەیکەنە جل بۆ بووکی مناڵان. * واڵەبووک «سیمـ.».
ئورووپا
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە پێنج ئیشکانیە گەورەکانی دنیا، لە هەمووان بچووکترە بەڵام لە چاو خۆی نفووسی زۆرە، دە میلیۆن کیلۆمەتری چوار گۆشە پانە ٦٢٠ میلیۆن خەڵکی تێدا دەژی «١٩٦٩». «تمـ: لارووس_۱۲۱۳». ٭ «کعر.» ئەورووپا.
ئوسلووب
[[=عا.:ئسلووب]]
«نا.» ڕێ و شوێن و جووری کار کردن، شێوەی لابەلا کردنی مسەلەیەک ٭شێوە، ئاوا.: ئەوە ئوسلووبی قسە کردن نییە، ئوسلووبی کارتان نەگۆڕن هیچتان بۆ ناکرێ، کۆنە پەرەستان و ئیمپڕیالیستەکان هەرچی ئوسلووبی دڕندانە هەیە بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ ئازادیخوازان بە کاری دێنن.
ئوسووڵ
[[=عا.:ئسوول]]
«نا.» ۱- داب و دەستووری کۆمەڵایەتی، ۲- شێوەی جل و بەرگ و دەبەرکردنی. ۳- «کئێر.» سەرەتاکان، مەبادیی سیاسی: ئوسوول وایە کە چوویتە لای نەخۆش شتێکی دەگەڵ دەستی خۆت بۆ بەری. شەڕواڵ و ستارخانی ئوسووڵی سلەیمانییە. ئاخر نابێ تۆزێ ئوسووڵ بزانی! تێبــ.ینی: مەعنای سێیەمی ئەم وشەیە لە فارسیڕا پەڕیوەتە ناو زمانی کوردی.
ئوسووڵی
[[عا.]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- کەسێکی دەربەندی ڕێک و پێکیی کاران بێ و بە پێی ڕێ و شوێنی پێویست جێبەجێیان بکا و مەبەستی ئەوە نەبێ هەرچۆنی بێ کارەکە ڕاپەڕێنێ، بەڵکوو بەو جۆرە ئەنجامیدا کە دیاری کراوە.: هەڵمەتەکاسە دەگەڵ پیاوی ئوسوولی فەرقیان زۆرە. ۲- کاری حیسابی و ڕێک و پێک: کاری ئوسوولی هەر دەچێتە سەر. ٭مەبدەئی.
ئوقیانووس
[[=لاتینی: ئۆسێئانووس]]
«نا.» دەریای زۆر گەورە و پان و بەرین. تێبــ.ینی: آ» لە دنیادا پێنج ئوقیانووس هەن: ۱- ئوقیانووسی گەورە «کەبیر، هادی، ساکن، ئارام» ۲- ئوقیانووسی ئەتڵەس «موحیتی ئەتڵەسی، ئاتڵانتیک» ۳- ئوقیانووسی هیند. ۴- ئوقیانووسی سەهۆڵ بەندی باکوور. ۵- ئوقیانووسی سەهۆڵ بەندی جنووب. ب» ئوقیانووس و دەریاکانی تر، تێکڕا لە دە بەش حەوت بەشی ڕووی زەوییان داپۆشیوە. ج» ئەم وشەیە لە لاتینیڕا چۆتە ناو زمانی یۆنانی و بۆتە «ئۆکێئانۆس»، ئەو جار عەڕەب وەریانگرتووە و کردوویانە بە «ئوقیانووس» وە بەم شێوە عەڕەبییەی هاتۆتە ناو زمانی فارسی و کوردی و زمانانی ترەوە. ٭بەحری موحیت.
ئوقیانووسیە
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە پێنج بەشەکانی دنیا لە قاڕەی «ئوستوڕالیا» و لە چەند کۆمەڵە دوورگەیەک پێکهاتووە، کە لە ئوقیانووسی ئارامدا پەرش و بڵاون. هەشت میلیۆن و ۹۷۰هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ۱۹ میلیۆن نفووسی هەیە «۱۹٦۹»، تمـ: «لاڕووس_۱۴۴۴».
ئومێد پێ بوون
[[ئومێد+پێ «بە+ی» +بوون «هەبوون» ]]
«مستـ. لا.» پشت بەستن بە کەسێک بۆ کارێک یا مەبەستێک، چاوەنواڕی جێبەجێ بوونی کارێک بە دەستی کەسێک: قەت ئومێدت بە پیاوی درۆزن نەبێ.
ئوولکە
«پبـ.» دەگەڵ «ناو» تەرکیب دەبێ و چکۆڵەیی پێ دەبەخشێ.: جاشوولکە، قاشوولکە، ماسوولکە.
ئوولە
«پبـ.» ناوی دەچێتە سەر و پچووک دەبێتەوە.: جاشوولە، جوانوولە، دانوولە، مێشوولە، گرموولە.
ئوولەکە
«پبـ.» بە دوای ناوانەوە دەلکێ و پچووکیان دەکاتەوە.
ئووچکە
«پبـ.» بە دوای «ناو» ەوە دەلکێ و بچووک بوونەوەی پێشان دەدا: جووچکە، خانووچکە، قاپووچکە.
ئووکە
«پبـ.» بە دوای ناو یا سفەتەوە دەنووسێ و ناو یا سفەتێکی تازەی لێ دروست دەکا، کە ڕەنگی پچووکی لێدراوە.: ئەوەندووکە ئێرووکە، بالووکە، درێژووکە، دێوەڵووکە، سێوەڵووکە، گێژەڵووکە، هۆوەندووکە.
ئۆردووگا
[[ئۆرردوو+گا «جێگە» ]، [تو. کو.]]
«نتـ.» ۱- جێگای کۆبوونەوەی لەشکر، شوێنێکی چەکدار ئۆردووبەزیی لێدەکەن. ۲- شوێنی کۆمەڵێ خەڵکی هاوپیشە، بۆ مەبەستێک لێی کۆ بووبنەوە.: ئوردووگای هاوینی قوتابییان ٭لەشکەرگا. (عا.)معسکر.