تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنه توو
«جن.» تم: بنە تۆو.
بنه جوو
[[عا.كو.]]
«نت.»، «مک.» تم: بنجوو.
بنه گرتوو
[[بنه+گرتوو «نمف:گرتن» ]]
«سمت.» » حاڵی کەسێ یا کارێ که ڕەگی داکوتابێ و سە ری گرتبێ.:: ئەوەی میللەت نەیەوێ قە ت بنەگرتوو نابێ.
بووزوو
[[؟]]
«نا..» قوماشێکی تایبەتی کوردستانه، جۆڵای کورد له «مەرەز» دەیکەن و دەکرێته ڕانک و چۆغه و شاڵ و شەپک.* «کعر.» شاڵ.
بۆڵمازوو
[[ بۆڵ+مازوو]]
«نت. «مک.»، «سیم.» جۆره ترێیەکه، دەنکی خڕه وەکوو مازوو هەر بەقەد مازوویێکیش گەورەیه. هێشووی پڕ و توێکڵی ئەستوور و ڕەنگی زەردی شینباوه. «بۆڵمازوو» و «مسکی» و «مێخی» و «ڕەزاقی» و «گون توڵه» و «کلکه ڕێوی» و «عوشاقی» «پیرەمێرد، ل-279
بۆیه کوو
شر.» تم: 1- بۆیه.
بەدخوو
ست.»، «مک.» 1- کەسێکی عادەتی خراپی هەبێ:: ئەرێ ئەو منداڵه بۆچی وا بەدخووه. 2- یەکێکی ڕەفتاری دەگەل خەڵک باش نەبێ * بەد ڕەوشت.
بەر گدوو
[[بەرگ/٢ + دروو (دروون)]]
«نفا.، سفا.» ئەو کەسەیە کە قوماش به ئەندازەی قەد و باڵای خەڵک دەبڕێ و دەیدروێ و و دەیکا به جلک. *جلدروو، خەیات «عا.»
بەربواردوو
«نت.»، «مک.» تم: بەر بوارد.
بەرموو
[[بەر +موور (مووروو)]]
«نت.»، «مک.» خشڵێکی ژنانەیه لە مت وموورووی جووربەجوور و هەڕەمه «له باری ڕەنگ و شکڵەوه» دەیهۆننەوه و کچان و ژنان دە ئەستۆیانی دەکەن.تێبــ.ینی: ژنه دەوڵەمەندان لە بەردی بەقیمەت و «کار با، یاقووت، شەوه،... و....» دروستی دەکەن و ژنه فەقیر له موورووی جەڵەبی.* «سیم.» گەردانه، ملوانکه. «سن.» ملوەنملوێنک. «کئێر.» گەردەن بەند. «مک.» ملوێنکه. «جن.» گەلوووەن. تێبــ.ینی: ئەو هاوتایانه کە م و زۆر له لایە ن شکڵ و ئەو شتانەی که لێیان دروست دەکرێن. کەم و زۆر جیاوازیێکیان هەیه که هەموویان بۆ ڕازاندنەوەی «مل» و گەرد ن» بەکاردێت.
بەروبوو
[[ 4- به‌ر/1+ و+بوو]]
«نت.» 1- ئەوەی بەهۆی کشتوکاڵ لە زەوی و ەردەگێرێتەوه یا به هۆی کارگە و فابریقە وه دروست دەکرێ. «عا.» مەنتووج، سە مەر، مەحسوول. 2- «مج.» نەتیجه و ئەنجامی هەر کردەوە و کۆششتێک چاک بێ یا خراپ:: به ڕوبووی خەباتی دژی ئیمپریالیزم ئازادی میللەتانه. تێبــ.ینی: بەلای منەوه، وشەی «بوو» لە مەسدەری «بوون» وەرگیراوه و لە ئەسڵا «بو، وه» یه که سیغەی موفڕ ەدی غایبی زەمانی حاڵه.* بەرهەم.
بەروو
«سمف.» تم: 2- بەرین.
بەرۆژوو
«ست.» حاڵی ئینسانێکی به پێی ڕێ و شوێنێ که ئیسلامەتی دایناوه له بەره بەیانیەوه تا ڕژاوا هیچ ناخوا و ناخواتەوه.
بەستوو
[[ ؟]]
«نا.»، «سن.» کووپەڵەیەکە لە گڵ دروست کراوە، ڕەنگێکی شینی لێدەدەن و لە ئاگرا سوور دەکرێتەوە و ڕەونەقێکی لێ پەیدا دەبێ. * بەستووکە. تێبــ.- لە زمانی عەرەبی قسەکرنا وشەی (بەستووگە) و لە فارسیشدا (بەستوو) هەر بەو مانایە بەکاردێت.
بەشوو
«ست.»، «کعر.، سن.» حاڵی ئافرەتێکی که شووی کردبێ.:: مام بارام سێ کچی بە شووی هەیه و دوانیشی لە ماڵەوه عازەبن.* «مک.» به مێرد.
بەقبە قوو
[[ند]]
«نت.»، «سن.» دەنگی کۆتر.* «مک.» گمەگم، «هس.: «هو.» بەق.
بەندروو
[[2- به‌ن+ دروو «دروون» ]]
«نت،»، «مک.» هەودا بەنی تایبەتییه، ساز دەکرێ و دادەنرێ بۆ دەروونی زارکی تێڕ و جەواڵ و... تێبــ.ینی: له لادێی کوردستان، ئەو هەودا بەنانه وەکوو کەلوپە لی ناوماڵ تەماشا دەکەن، دەخوازرێتەوه یا بە قەرز وەردەگیرێ و پاشان دەدرێتەوه بە خاوە نی.
بەهاروو
«نت.»، «مک.» تم: بە هاره/1.
بەڕوو
[[ په: به‌لووت] ]
«نا.» 1- بەری دارێکی گەورەی جەنگەڵییه، توێکڵێکی تەنک بەڵام سەختی هەیه که ڕەنگی قاوەییه له سەرێکەوه کڵاوێکی گرنج گرنجی سەخت و مەیلەو شینی پێوەیه. ئەم داره له لێڕەکانی کوردستان زۆره و «بەڕوو به کاڵی، بە ڕوو به کوڵاوی، بەڕوو به برژاوی» دەخورێ و له هێندێ شوێن «دێیەکانی دووری ناو لێڕەواری سەردەشت» دەشکرێ به نان. * «بک.» بەڕوو. «جن.» بەلی. «هو.» بەڵوو. 2- یەکێکه له بەرەکانی دارمازوو، تێبــ.ینی: ا» بەڕای من «بەڕوو» شکڵێکی کۆنتره له «به لووت» ی پە هلەوی که کراوه به عاڕەبی و بۆته «بەللوت» ب» «لاڕوس» یش و «معین» یش هەرتکیان «بەڕوو» به یەکێ له بەرەکانی «دارمازوو» دەزانن. ج» بەڕووی دار مازوو له کوردستان تەنیا ئاژەڵ دەیخوا.
بەڵکوو
[[به‌ڵكوو+1- ئو]]
«بنت.»، ڕەنگه، لەوانە یه، ڕێی تێدەچێ، تەقا بەشکوو:: تۆ ئێستا بچۆ بەڵکوو لەوێ بێ. بەڵکوو ئەو کابرایه نەیەوێ ئەمن ببینێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە هاوتای زۆره: بەڵک، بەڵکم، بەڵکه، بەڵکەت، بەڵکەم، بەڵکەن، بەڵکی، بەڵکین، بەڵکینا، بەڵکینێ. جا بەلای منەوه هەموو ئەوانەی «بەڵک» ن و سەرف کراون و زەمیرێکی شەخسییان پێوه لکاوه. دڵنیام که هەر یە کێ لەوانه له وەختی ڕابردوودا مانای خۆی هەبووه و لەشوێنی تایبەتی خۆیدا بە کار هێنراوه، بەڵام بەرەبەره ئەو تایبەتییەی خۆیان لەدەست داوه و بوونە وشەیەک کە مانایەک و چەند شکڵی هەیه ب» لەبەر ئەوەی کەرتی یەکەمی ئەم وشەیه و هەموو هاوتاکانی «بەڵ» ە و دەگەڵ «بەل» ی عەڕەبی بە مانای «بەڵام» ی کوردی وێک دەچن، زۆرکەس یەکەندەردوو وادەزانێ که ئەسڵی ئە م وشەیه عەڕەبی بێ. «تم: معین، فەرهەنگ، ج1، ل571» بەڵام مامۆستا تەوفیق وەهبی وەک وشەیەکی کوردی پەتی نووسیویانه.* «بک» بەڵکوو، بەلکی.