تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوه خوون
[[١- باو+٣-ئه/٢+خوون]]
«جف.، سن.»، «نت.» یەکەم میوانداری که بۆ کچێکی تازە بە مێرد درابێ، له ماڵی باوکی دەکرێ، *«مک.» بانگ کردنەوه /١. تێبــ.- کەرتی «خوون» لەم وشەیەدا، ڕیشەی مەسدەری خوێندنەوەیه بەمانای «بەسەر کردنەوه» .
باوەڕ پێ بوون
«مست.مت.» تم: باوەڕ پێکردن.
باپەڕبوون
[[با + پەڕ + بوون]]
(مست. لا.) حاڵەتێکی نەخۆشی سەرما بوونە پاش ئەەوەی مرۆڤ ئارەق دەکاتەوە و هەوا لێی دەدا ئارەقەکەی سارد دەبیتەوە و لەرزی لێدێ.
باڕووت
[[؟]]
(نا.) ١- ماددەیەکی وشکی ڕەشە کە ئاگری وێکەوت کڵپە دەکا، بۆ هاویشتنی گوللەی تۆپ، تفەنگ، تاپڕو... و... بەکاردێت. تێبــ.- آ) ئەم ماددەیە گەرد و تۆزێکی ڕەشە، جاران نێچیرەوانانی کورد لە (شۆرە) و (گۆگرد) و (ڕەژی) دروستیان دەکرد، چاکترین خەڵوووز بۆ ئەم کارە (ڕەژی دارەبی)یە. ب) بۆ تاقی کردنەوەی چاکی و خراپی باڕووت، تۆزێکی لەسەر لەپی دەست یا پەڕە سیغار ڕۆ دەکەن و ئاگری جگەرەی لێ نیزیک دەکەنەوە، کڵپە دەکا و دەچێ بە عاسمانا، ئەگەر پەڕە سیغارەکە یا بەری دەستی نەسووتاند ئەوە باڕووتی چاکە. *(مک.) دەرمان، باڕووتی ڕەشۆکی. ٢- ٠مج.) پیاوی توندە میجاز کە زوو تووڕە دەبێ و هەڵدەچێ.
باڕووت پێژ
[[باڕووت + پێژ (پێژتن)]]
(سفا.)، (بک.) ئەو کەسەی باڕووت دروست دەکا. تێبــ.- لە لەهجەی ناوەندی و بن لەهجەکانیدا هاوتای ئەم وشەیەم نیبیستووە.
باڕووتخانە
(نت.)، (کعر.) جێگایەکی تایبەتییە چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی شەڕی تێدا دادەنێن، عەمباری تەقەمەنی. *(کئێر.) جبەخانە، قۆرخانە.
باڕووتی
[[باڕووت + ئی]]
(ست.)، (مک.) تۆچای ورد، چایەکی وەکوو باڕووت وردبێ.
باڕووتی بێ دووکەڵ
(نت.) جۆرێک باڕووتە کە لە فابریقە دروست دەکرێ و رەنگی سپی واشە. تێبــ.- ئەو ماددانەی کە ئەو جۆرە باڕووتەیان لێ درودت دەکرێ هەر ئەوانەن کە بۆ دروست کردنی باڕووتی ڕەشۆکی دەست دەدەن، لە باتی شۆرە جەوهەری شۆرە (ئەسید نیتریک) و لە باتی گۆگرد جەوهەری گۆگرد (ئەسید سوولفۆڕیک) و لەباتی خەڵووزیش ماددەیەکی (سیلۆلۆز)ی لەباتی (لۆکە) دەکاردەکرێ. * باڕووتی سپی.
باڕووتی سپی
(نت.)، (مک.) تم؛ باڕووتی بێ دووکەڵ.
باکوور
[[ست: ئەپاتەختەرە.، پە: ئەپاختەر]]
(نا،) یەکێکە لە چوار (لا) ی جوغرافیایی. تێبــ. - ئەگەر وا ڕابوەستین کە دەستی ڕاستە مان دەلای ڕۆژهەڵاتێ بێ و دەستی چەپیشمان دەرۆژایە،زۆربەمان (باکوور) ه. (عا.) شیمال / جنووب.
باکووری
[[پە: ئەپاختەرێك]]
[باکوور + ٣- ئی] (ٌست) حاڵی هەرشتێ کە پەیوەندی بەلای (شیمال) ەوە هەبێ.: کۆریای باکووری، ئامریکای باکووری.
باڵاداهەڵکووتن
مست. مت.»، «کن.» باسی چاکەی کەسێ کردن، پەسن دان، تاریف کردنی.
باڵق بوون
[[عا. كو]]
(مست.، لا.) پێگەیشتنی کوڕ یا کچ، گەیشتنە تەمەنێکی ئینسان هەوەسی ژن هێنان یا مێرد کردن دەکا.
باڵوون
[[له فرەنسی:بالۆن كه ‌له «پالۆن» ی ئیتالی وه‌رگیراوه]]
«نا.»، «کئێر،» تم: باڵا فڕ تێبــ.- ئەم وشەیه لەهێندێ زمانی ئورپاییدا بەمانای «کوره» یەکی گەورەیه که له قوماشی تایبەت دروست دەکرێ و پڕی دەکەن له «غاز» ێکی سووکتر لە هەوا و بەرز دەبێتەوه بۆ ئاسمان، بەڵام له موکریان ناوێکه بۆ «فرۆکه» وادەزانم چونکوو بۆ یەکەم جار فڕۆکه لەجلگەی شەڕی یەکەمدا هاتۆته ئاسمانی موکریان ناوێکە بۆ (فڕۆکە) وادەزانم چونکوو بۆ یەکەم جار فڕۆکە لە جەنگەی شەڕی یەکەمدا هاهۆتە ئاسمانی موکریان و ئەو کاته لەشکەری عوسمانی لێ بووه، ئەم ناوه بەمانای فڕۆکه لە زمان ئەوانە وه کەوتۆته سەرزمانی کوردان، ئاشکرایە کە لەباری زانستەوه جیاوازی زۆر له نێوان «باڵوون» و «فڕۆکه» دا هەیه.
بای سوور
(نت.)، (مک.) نەخۆشێکە تووشی پێستی لەشی ئادەمیزاد دێت و دەیپەنمێنێ و ڕەنگی سوورێکی مەیلەو بۆر هەڵدەگێڕێ، ئاوساویەکەی تا توێژی بنەوەی پێست دادەخرێ، زیاتر لە دەم و چاو دەدا و یەک لەیەکی دەگرێتەوە، میکڕۆبی ئەم ئەخۆشیە (سترێمیتۆکۆک streprocoque) ە و بە زاراوەی پزیشکی نەخۆشیەکە (Erysipele)ی ناوە. * بای مەمبارەک. (سن.) بنەوشی. (جنو.) بای سۆر. تێبــ.- لە کوردەواریدا بۆ چاک کردنی ئەم نەخۆشییە (چاکتایبەتی لە گەلێ شوێنی کوردستان هەن، نەخۆش لە ڕۆژێکی چوارشەممۆدا دەچێتە سەر (چاک)ی و گیسک یا کەڵەبابی لە ناو (قسن)ەکەیدا دەکوژێتەوە و هەندێ لە گکی سەر (چاک)ەکە تێکەڵ بە خوێنەکەی دەکا و دەو جێگایانەی لەشی دەدا کە بای سووری گرتووە. ٧- (مج.) آ) هیچ. بێ فایدە. ((ئەگەرچی قەننەکەی تۆ کارەبایە)) (( بەڵام تەرکی بکە، ئەم کارە بایە)) (نالی: گم-چ) با هەر قسە بکا وەبزانی بای دێ.
بای ڕە گوێیان نیشتووە
(کن.) خۆی لێ گۆڕاوە، مەغروور بووە.
بایینجانی سوور
«نت.»، «مک.» تم: بایینجان /٢-ب.
بخوور
[[عا، ممر.]]
«نا.» تم: بخوور.
بخوور کردن
«مست.، مت.» سووتاندنی ماددەیەکی بۆنخۆش لەسەر ئاگر. تێبــ.- ئەم کارە لە ئەسڵا بۆ بۆنخۆش کردنی هەوای دیوەخان و مەجلیسان بووه، پاشان لە کاروباری جادووبازی و نوشتوو نووسینیشدا باوی سەندووه.
براتووته
«نت.»، «مک.» چوارەمین قامکی دەست له پەنجەی گەورەڕا.