تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بای سوور
(نت.)، (مک.) نەخۆشێکە تووشی پێستی لەشی ئادەمیزاد دێت و دەیپەنمێنێ و ڕەنگی سوورێکی مەیلەو بۆر هەڵدەگێڕێ، ئاوساویەکەی تا توێژی بنەوەی پێست دادەخرێ، زیاتر لە دەم و چاو دەدا و یەک لەیەکی دەگرێتەوە، میکڕۆبی ئەم ئەخۆشیە (سترێمیتۆکۆک streprocoque) ە و بە زاراوەی پزیشکی نەخۆشیەکە (Erysipele)ی ناوە. * بای مەمبارەک. (سن.) بنەوشی. (جنو.) بای سۆر. تێبــ.- لە کوردەواریدا بۆ چاک کردنی ئەم نەخۆشییە (چاکتایبەتی لە گەلێ شوێنی کوردستان هەن، نەخۆش لە ڕۆژێکی چوارشەممۆدا دەچێتە سەر (چاک)ی و گیسک یا کەڵەبابی لە ناو (قسن)ەکەیدا دەکوژێتەوە و هەندێ لە گکی سەر (چاک)ەکە تێکەڵ بە خوێنەکەی دەکا و دەو جێگایانەی لەشی دەدا کە بای سووری گرتووە. ٧- (مج.) آ) هیچ. بێ فایدە. ((ئەگەرچی قەننەکەی تۆ کارەبایە)) (( بەڵام تەرکی بکە، ئەم کارە بایە)) (نالی: گم-چ) با هەر قسە بکا وەبزانی بای دێ.
بایینجانی سوور
«نت.»، «مک.» تم: بایینجان /٢-ب.
بخوور
[[عا، ممر.]]
«نا.» تم: بخوور.
بخوور کردن
«مست.، مت.» سووتاندنی ماددەیەکی بۆنخۆش لەسەر ئاگر. تێبــ.- ئەم کارە لە ئەسڵا بۆ بۆنخۆش کردنی هەوای دیوەخان و مەجلیسان بووه، پاشان لە کاروباری جادووبازی و نوشتوو نووسینیشدا باوی سەندووه.
بللوور
«نا.» «مک.» تم: بلوور.
بلوور
[[ممر، یۆنانی:بێرێللۆسی]]
«نا.» 1- ماددەیێکی تەبیعییه، وەکوو شووشە ڕوونە و شتی لەپشتەوەڕا دیار دەبێ، لە کان دەری دێنن و شتی جوور بە جووری لێ درووست دەکەن. 2- ماددەیێکی د ەستکرد، لاساکردنەوەی مادده تەبیعییەکه وەردەگیرێ.* «مک.» بللور. کریستاڵ. 3- «کعر.» بۆڕی شووشە کە بەسەر لامپای نەوتی دا دەکرێ و گرێ چراکەی لەناودا دیارە. * «کئێر.». شووشە لامپا، شووشە چرا.
بوور
«نا.»، «مک.» تم: پووره.
بەرەژوور
[[1- به‌ر/1+3_ئه‌/2+ژوور]]
«نت.»، «مک.» 1- لای سەرەوەی مەجلیس و دیوەخانان «لەچاو دەرگا» :: فەرموو! فەرموو! بەرەو ژوورتر هەڵکشێ. ٢- لای سەرەوه له چاو هەرشتێکی تر:: زۆرابی له بەرەژوور خۆیەوه دانابوو.
بەور
[[په:به‌پر]]
گیاندارێکی گەورەی گۆشت خۆری دڕەند یه، له له جەنگەڵەکانی ئاسیا و ئامریکا و ئەفریقا هەیه، پشت و لاتەنیشتەکان و قاچ و قۆلی ڕەنگێکی نارنجی زۆر جوانه، بە رزگ و ژێرمل و دەم و چاویشی سپییه و هەموو لەشی دێغ دێغی ڕەشی تێدایه. دوو سەت کیڵۆ قورس دەبێ و بیست و پێنج ساڵێک دە ژی. به شەو ناخەوێ و لێڕەکان خۆی مات د ەکا و به تایبە ت پەلاماری ئادەمیزاد دەدات هەر بۆیه له زمانی هیندیدا ناوێکی لێنراوه کە بەکوردی دەبێته (پیاو خۆر).