تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



2-بلووری
[[؟]]
«نا.»، «کعر.»، قوماشێکی سپییه له لۆکه دروست دەکرێ و له کوردستان بۆ کراس و دەرپێ و بەرگه لێفه و کفنی مردوو و... بەکاردێت.*«کئێر.» مەڕمەڕشا، هومایی، هوماییل.
بخووردان
«نت.» دەفرێکی تایبەتییه، زەمانی پێشوو له دیو ەخانی پاتشایان و ئەمیر و گەورەپیاوان دایان دەنا و بخووریان تێدا دەسووتاند.
برا گەوره
«نت.» ١-نیسبەتی کوڕی هەر ه گەورەی ژن و مێردێک دەگەڵ منداڵەکانی تریان. ٢- ئەو کە سەی چەند دۆست و برادە ر یا بنەماڵەیێک «لەبە ر هەر سفەتێکی بێ» لەناو خۆیاندا بە گەورەی خۆیانی دادەنێن و ڕێزی لێدەگرن و له قسەی دەرناچن.
بەردەزووره
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 + زوره]]
«نت.» «مک.» بەڕدێکی سەخت و ڕەقه ڕەنگی سوورێکی زەردەباو یا ز ەردێکی مەیلەو سووره. تێبــ.ب - ناوەکەی لە وەوە هاتووه کە بەدەست پێداخشاندن هەست بە زبرایی د ەکرێ و دەشکرێ به «زووره» و بۆ تیژکردنی داس و چەقۆ و... بە کاردێت. ئەو شتانەی بەم بەرده تیژ دەکرێن و پاشان به «هەسان» دەیانساون تا دەمەکەیان کەند و کڵۆیان تێدا نەمێنێ.
1- بلووری
[[ بلوور/1و2 + 3- ئی.]]
«ست.» 1- هەرشتێکی له بلوور دروست کرابێ:: کاسە ی بلووری. 2- هە ر شتێکی و ەکوو بلوور، ورشەدار و ڕوون و بێگەرد وابێ.
ئابووری
«تتـ.»، «نا.» - چاوەدێری ڕاگرتنی ڕێک و پێکی داهات و خەرجی ماڵ، ئیدارە و دەوڵەت. ئیقتیساد. تێبــ. - نازانم ئەو وشەیە لە کوێڕا هاتووە و چۆن داتاشراوە، بەڵام ئەوەندە بڵاو بۆتەوە، بەم مەعنایە جێگای خۆی کردۆتەوە.
ئاخۆران بخوران
«نتـ.، متـ.»، «سیمـ.» ١- چلۆنایەتێ ئیشی کەسێ، وڵاتێ یا ئیدارە و ڕێکخراوێک کە هیچی بەسەر هیچەوە نەبێ. ٢- پشێوی و بەربەشۆیی ٣- کەس ئاگا لە کەس نەبوون. ٤- هەر کەسە بۆ خۆ بوون * «مکـ.» ئاخوران زاخوران.
ئاشەبەتەندوورێ
[[ نتـ. ]]
تمـ: ئاشوبەتەنوورە.
ئاشەبەتەندوورە
[[ نتـ. ]]
ئاشەبەتەنوورە
[ ١[- ئاش + ە - ئە/ ١ + تەنوور + ه - ئە/ ١ ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» یاریپەکی کوردەواری مناڵانەی فولکلۆرییە. تێبــ. ــ مناڵەکان دەبن بە دوو دەستە و مامۆستاکانیان لێک «دادێنن»، هەر لایەکیان تێکەوت «دادەبێ» : مناڵەکانی ئەم دەستەیە «هەر چەند کەسێ بن» لە دەوری یەک ئاڵقە دەدەن و سەر بە سەری یەکەوە دەنێن. منداڵەکانی دەستەکەی تریش بە دەوریاندا هەڵدەخولێن و هەوڵ ئەدەن خۆ باوێنە سەر پشتیان و هەر کەس توانی «سواربێ» تا دەستەی تێکەوتوو «هەڵدەستێتەوە» دانابەزێ. مامۆستای دەستەی «تێکەوتوو» ش بە دەوری هاوڕێکانی خۆیدا سووڕ ئەخوا و دەریانپارێزی تا ئەوانیتر نەتوانن سواریان بن. ئەگەر مامۆستای دەستەی تێکەوتوو توانی دەست یا لاقی لە مناڵێکی دەستەکەی تر بدا «پیسی کا» ئەوا ئەوجار ئەوان تێدەکەون و دەستەکەی تر هەڵدەستێتەوە. * ئاشەبەتەندوورە. ئاشەبەتەندوورێ. «سنـ.» ئاشەتەنوورێ. «مکـ.» کەری سووری پشتدرێژ.
ئاشەتەنوورێ
[ ١[- ئاش + ە - ئە/ ١ + تەنوور + ٤- ئێ/ ٢ ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئاشەبەتەنوورە.
ئاشەتەنوورە
«نتـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاشەتەندوورە.
ئاورجا
[[ئاور+جا «جێ» ]]
«نتـ.» تمـ: ۱-ئاگردان/۱ «واتش ئاورجای نیشاتش کامەن» «عەزمش سەیر کام جاگە و مەقامەن» «خانا_۵۹»
ئاورخانە
«نتـ.»، «مکـ.» ۱-تمـ: ئاتەشخانە/۲، ۲-تمـ: ئاتەشخان، ۳-تمـ: ئاگرخانە/۱.
ئاوردوو
[[ئاور+دوو]]
«نتـ.»، «مکـ.» سووتەمەنیی کە لە کوردستان باو بووە، تەندووری پێ داخەن و ئاوری پێ بکەنەوە «چرپی، تەپاڵە، پشکەڵ،...». ٭ «بکـ.» ئاوردوو «تمـ: ژابا_۴، کفـ_۴۸».
ئاورنگ
[[؟]]
«نا.» ۱-بریسکە و بریق و باق. ۲-پڕیشکی ئاگر. ۳-«مجـ.» تووڕەیی و گوڕە گوڕی کەسێ کە ڕقی هەڵسابێ. ۴-ناوە بۆ ئافرەتان. ٭ئاورینگ.
ئاورنگ دان
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-بریسکانەوە، بریقەدان «شتێک» ۲-پڕیشک لە ئاگر بوونەوە «وەک: لە کاتی لێکدانی ئەستێ و بەرد». ۳- «کنـ.» تووڕە بوون و پرتە و بۆڵە و هەڕەشە و گوڕەشە کردن.: جارێ وازی لێبێنن تا سارد دەبێتەوە، هەروا ئاورنگان دەدا. ٭ئاوڕینگدان.
ئاورپەرەست
«نفا» تم: _ئاتەش پەرەست.
ئاورپەرەستی
«حمسـ.» تمـ: ئاگرپەرەستی.
ئاوری بن کا
«نتـ.» تمـ: ئاگر «ئاگری بن کا». تێبــ.: بەو جۆرەی کە لەم قامووسەدا ڕەچاو کراوە، دەبوو ئەم وشەیە لە ژێر سەر وشەی «ئاور» دا بنووسرێ، بەڵام وەک ئاشکرایە ئەو «بوور=ضمه» ەی لە پاش دەنگی «و» لە ئەسڵی وشەکەدا هەیە، لە تەرکیبدا لە ناو دەچێ و شێوەی نووسینیشی دەگۆڕێ. جا بۆیە ئەم وشەیە کەوتۆتە ئێرە و هەر وشەیێکی دیکەش لەم بابەتە ئاوا جێ گۆڕکێ دەکات.