تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاواڵ زاوا
«ستـ.»، «مکـ.» پێوەندی خزمایەتی نێوان دوو پیاوان کە ژنەکانیان خوشک بن. * ئاوەڵ زاوا، هاوزاوا. «بکـ.» هاڤ لینگ.
ئاوەڵ زاوا
«نتـ. ستـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاواڵ زاوا.
ئیشکەڵوا
[[ئیشک + ئە + هەڵوا]]
(نت.) هەڵوای ئیشک: تێبــ.- خواردنێکە لە ئارد و ڕۆن و دۆشاو یا شیرەی شەکر ساز دەکرێ، زیاتر بۆ سەفەری دوور (حەج و...) دەگەڵ خۆیان دەبرد.
ئیقامەی دەعوا کردن
شکایەت بردنە بەر دادگا بە شێوەیەکی قانوونی.
ئەدوا
«نا.»، «مکـ.» ۱- داوودەرمانی تام و بۆن خۆش کە دەکرێنە ناو چێشت و هەندێ خواردەمەنی دیکەوە. ۲- زەردە چێوی هاڕاوە: ئیسیوەت و ئەدواتان لە بیر نەچێ. هس.: ئەزوا، ئەزبییە. تێبــ.ینی: لام وایە ئەم وشەیە «ادویە» ی عەڕەبییە و جەڕاوە.
ئەزوا
«نا.»، «کئێر.» جەوی یا شیرەی گیایەکە، لە شوێنی گەرم دەڕوێ، ڕەنگی زەرد یا زەردێکی مەیلە و ڕەشە، تامی تاڵ و ناخۆشە، بۆ دەرمانی «ڕەوانی» و «کرم» و نەخۆشی جەرگ بەکاری دێنن، بۆ ڕەنگ کردنی خوری و ئاوریشم کەڵکی لێ وەردەگرن، ئەم گیایە لە تیرەی گوڵە سوێسنەیە. تێبــ.ینی: جاران لە کوردە واری بە ئەندازەی دەنکە نۆکێکیان دە پەڕە سیغارەوە دەپێچا، وەکوو «حەب» بۆ «ڕەوانی» و «سەفرا» قووتیان دەدا. *عا.:سەبر.
ئەمری خوا (خودا) بەجێهێنان
(کن.) ١- جێبەجێ کردنی ئەو فەرمانانەی خوا کردوویە. ٢-تم: ئەمری خوا کردن
ئەمری خوا (خودا،خوڵا) کردن
(کن.) لەدنیاچوونەدەر، مردن. *عەمری خواکردن.
ئەنوا
[[؟]]
(نا.)، (مک.) ١-پەنا، جێگەیەکی پیاو خۆی تێدا بشارێتەوە، شوێنی حاوانەوە. ٢- (مج.) مایەی بەڕێ چوون و گوزەران. ((...هونەرمەندە گەورەکان لانەواز و بێ ئەنوا مانەوە...)) (هێمن) سەرەتای (تحفە: ج١-١٢).
ئەهلی تەقوا
(نت.) ئەو کەسەی مل کەچی فەرمانی خوایە، ئەوەی لە کار و کردەوەی پێچەوانەی ئامۆژگاری دین جۆی دەپارێزێ. ((لە سایەی تۆ گەلێ کەس بوون بە عارف ڕێی خودایان گرت)) ((دریغا عارفی ڕێگەی خودا و ئەهلی تەقواکەم)) (وەفایی: گم-٣٨)
ئەوا
[[ئەوە+ئا]]
(شر.) تم: ئەوەتا. ((.. کەوشەکانیشم ئەوا بە حاڵ بە پێمەوە گیر دەبن..)) (قزڵجی: پێکەنین-٣٦٩. ((ئەوا تۆ دەڕۆی بە ناڕەزای دڵ، خودات دەگەڵ بێ مەنزڵ بە مەنزڵ.)) (فۆلکلۆر).
بادیهەوا
[[با + ئی + هەوا]]
(ست.)، (مک.) لەخۆگۆڕاو، کەسێکی نابەجێ و هەر لە خۆڕا ( بە هەوا) مەغروور بێ. (( بەوەی بادیهەوایە + جیرانی میرزا بابایە)) (فۆلکلۆر) *باغر. بوغڕا، بایی، غەڕڕە.
برا زاوا
[[ برا+زاوا]]
«نت.» ئەو کەسە یه شە وی گواستنەوەی بووک دەچێ و پشتێندی بووکێ د ەبەستێ و لە تەنیشتیەوه دەڕوا تا دە یگەیێنێتە ماڵی زاوا. تێبــ.- د ەشێ ئەو کەسه برای ڕاستی زاوا بێ یا هەر دۆست و برادە ری بێ.
بڕوا
«نا.»، «مک.» تم: باو ەڕ.
بڕوا پێکردن
«نا.»، «مک.» تم: باوەرپێکردن.
بە هەوا
[[به‌/8+هه‌وا ]]
«ست.» تم: به فیز.
بەدخوا
ست.»، «مک.» تم: بەدخواز
بەرودوا
[[1- به‌ر 2و3 + و+دوا ]]
«ست.» جووری جووڵان و بزووتنی چەند گیاندار یا بزواندنی چەند شت لە شوێنێ بۆ شوێنێکی تر، بەشێوەیەکی ئەوتۆ کە هێندێک لێک دووربن یا تۆزێ وەخت بکەوێته نێوان. یەک لە دوای یەک:: هەمووتان بەرەودوا بچنەدەر «هەموو دەرکەون بەڵام پێکەوە نا»، سوارەکان خەریکن بەرودوا د ەگەنه بەر ئاوایی «هەموویان وێکڕا ناگەنێ.».
بەرودوا کەوتن
«مست. لا.» پاش و پیش بوونی چە ند کارێ یا کەسانێکه بۆ جێ بەجێ بوون یا جێ بەجێ کردنی کار و مەسەلەیە ک به جۆرێکی تایبەت ڕێز بووبن و دەقیان گرتبێ.
بەشی خوا
«نت.»، «سیم،» هەرچی له لایەن خواوه به ئادەمیزاد بگا، وەکوو: ڕزق و ڕۆزی، بەختەوەری و بەدبەختی، بەڵا و نەگبەتی و نەخۆشی، منداڵ و...:: بەشی خوایه و شوکرانەی دەوێ * «مک.» بەشی خوڵا.