تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بن ڕدێن هەڵدانەوه
«مست. مت.» تاشینی مووی ئەو شوێنە تا حاستی چەناگه.
بناوان هەڵبەستن
[[2-بناوان+هه‌ڵبه‌ستن]]
«مست. مت.»، «مک.» دروست کردنی دیوارۆکەیێک «به هەر جووره کەرەستەیەک بێ» لەبەردەمی ئاوێکی ڕەوان بۆ کۆ بوونەوه و بەرزبوونەوەی ئاستی تا لابدرێ به جێگایەکی ترا بڕوا، لەکوردستانی خۆمان ئەمه هەر بۆ کشتوکاڵ دەکرێ.
به برینگ هەڵگەڕان
مست. مت.»، «مک.» باش دەبڕینەوه نەهاتنی خوری، ئەوەش لەبەر نەخۆشی یەکه، مەڕ لەوەختی بڕینەوەدا تووشی دێت. * بە برنگ ئەنگووتن، به برینگ کەوتن.
به بەرەوه هەبوون
[[به/11+3-به‌ر+3-ئه‌وه/2+هه‌بوون]]
مست. لا.» جێگا هەبوون بۆ ئیشێک بۆ شتێک، ماوه هەبوون بۆ کردنی کارێ.:؛ بۆچی پەلەتانه، هێشتا شەو زۆری بەبەرەوەیه. نەختێکی دیکەش دیوارەکە بکێشنه پێش بۆ حەوشە زۆری بەبەرەوه هەیه. ڕۆژ تەواو کورت بوون هیچیچیان بەبەرەوه نییه.
بە هەوا
[[به‌/8+هه‌وا ]]
«ست.» تم: به فیز.
بەرد هەڵقەن
«نفا.»، «مک.» تم: بەرد هەڵکەن.
بەرز ه هەوایله
[[به‌رز/4+3-ئه/2+هه‌وا+ ئیله]]
«نت.»، «سن.» 1- تم: بادەوه. 2- یارییەکی منداڵانەیه، بەرد بۆ هەوا هەڵداوێژن و هەوڵ دەدەن که دێتەوه خوار بیگرنەوه نەیەڵن بکەوێته عەرزی.
بەرگی تێ هەڵکێشان
[[بەرگ/٣+ تێ (دە+ی) + هەڵ(پێبف.) + کێشان]]
داپۆشینی سەرین.، دۆشە گ و... که «بەرگ/3» یان و ە کوو کیسه بۆ دروست دە کرێ.
بەنده ناس هەرخودایه
«کن.» 1-هیچ کە س بەو جۆرەی که پێویسته هەموو شتێکی کەسێکی تر نازانێ. 2- هەر خوا خەڵک دەناسێ و لەڕووی کردەوەی خۆیان - که خەڵکی تر نایزانن - ڕەفتاریان دەگەڵ دەکا.
بەندو باو هەڵبەستن
«مست. لا.» سازکردن و بڵاوکردنەوەی قسه و قسەڵۆک دەربارەی کە سێ بۆ بەدناو کردنی.
بەیت و بالۆره بۆ هەڵبەستن
سازکردن و بڵاوکردنەوەی بەندو باوی دژی کەسێ یا کەسانێ.
تێ هەڵەنگووتن
[[تێ (دە+ی) + هەڵەنگووتن]]
(مست. لا.)، (مک.) ١- تووشی کەسێک بوون. لەسەری کووچەی خۆیان دە بارام هەڵەنگووتم. ٢- دە شتێک هەڵەنگووتن (تم: هەڵەنگووتن). لاقی دە بەردیک هەڵەنگووت هەر چابوو ملی نەشکا، ئەوە دەچی هەڵەنگووتووی؟، دارێک لەوێ بوو تێی هەڵەنگووتم.
تێک هەڵەنگووتن
[[تێ (دە+یەک) + هەڵەنگووتن]]
(مست. لا.)،(مک.) ١- تووشی یەکتر هاتنی دوو یا چەند کەس و دەستە و لەشکر.
هەتا با لەم کونەوە بێ
(کن.) تا حاڵ بەو جۆرە بێ کە هەیە، تا وەزع ئاوابێ.
هەر بسکەی سمێڵی دەهات
«کن.» کەیفی خۆش بوو، دەماخی ساز بوو * تووکه.
هەڵاخنین
[[ هەڵ + ئاخنین] ]
«مستـ. متـ.» ١- کەڵەکە کردنی شت بەسەر یەکا، قەڵا پەچن کردن «هبید.» ٢- پڕ کردنی دەفر یا هەر چێکی وەکوو دەفر بێ لە ژێرڕا بۆ سەرەوە. // تێ ئاخنین.
هەڵاوارتن/دن
[[هه‌ڵ + ئاوارتن /دن]]
«مستـ.، متـ.» لێک جیاکردنەوەی دوو یا چەند شت. تێبــ. ـ ئەم مەسدەرە بە تایبەتی بۆ بەش کردنی مەڕ و بزن،... کە ئی دوو شەریکان بێ و بیانەوێ جودا ببنەوه، یا بۆ جیاکردنەوەی «بەرخ» و «کار» ی ساوا لە دایکیان بە کاردێت.
هەڵبواردن
[[هه‌ڵ «پێبف» +بواردن]]
«مست. مت.» تم: بواردن.
هەڵبڕین
«مست. مت.» 1- بە رزکردنەوەی شتێ لە شوێنی خۆی. «دار هەڵبڕه سەی دز دیاره» ::وا خەریکی خوێندنەوه بوو هەر سەری هەڵنەد ەبڕی، چاوی هەڵبڕی پڕ بوو لەفرمێسک. 2- دوور خستنەوەی گیاندارێک لەشوێنێ و د ەر کردنی به زۆر و ناچارکردنی بەڕاکردن به جۆرێ تا ماوەیەک وا تێ بگا ئەو کەسە یا ئەو شتەی بۆته هۆی ئەم حاڵەی هەر به دواوەوەیەتی .:: سەگان کابرایان هەڵبڕی. به بەردان هەڵیان بڕی تا له ئاوایی دەریان کرد. 3- لەت کردنی شتێک «گوریس، تەل، تەناف،...،...» به ئامرازێکی بڕنده، به جۆرێ که له لای خوارەوه هێز بدرێتە ئامرازەکه بۆ لای سەرەوه.:: چوو بوو تە لی کارەبا هەڵبڕێ گرتبووی و کردبووی به خەڵووز.
هەڵبژاردن
[[ «پیبف» +بژاردن]]
«مست. مت.» 1- جودا کردنەوەی هەندێ شت لەناو کۆمەڵێ هاوجسنی خۆی. «عا.» انتقا.:: خۆت کیلۆیەک ترێی چاکم بۆ هەڵبژێره. 2- «تت.» دیاری کردنی نوێنەری کۆمەڵێ خەڵک بۆ کۆڕ و ئەنجومەنان:: هەڵبژاردنی نوێنەر بۆ پەرلەمان مافی میللەته، «عا.» انتخاب.