تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو لەبەر هەڵ نیشتن
«مکـ.» میز دەبنەخۆکردنی منداڵ: ئەم مناڵە ئاوی لەبەر هەڵ نیشتووە.
بای ڕە گوێیان نیشتووە
(کن.) خۆی لێ گۆڕاوە، مەغروور بووە.
نیو ئیمچوون
(نت.) ناڵی دووپەل.
بنیاد کردن
«مست. مت.» تم: بناغه دانان.
بنیچه
[[بن/٦+ ئیچە؟]]
«نت.» تم: بنەچەکه.
بەدیارەوه دانیشتن
«مست. مت.» چاوەدێری کەسێک یا شتێک کردن.:: بەدیارەوە دانیشتن مەبادا کارێکی هەبێ. ئەوه بەدیار مەوه دانیشتووی کەچی؟
ئاخنین
«مسـ. متـ..» پڕکردن تێ پەستاوتن، بەو جۆرەی لۆکە یا خوری دەخرێتە ناو لێفە و دۆشەگ یا کەلوپەل دەخرێتە ناو هەمبانەوە: کولانەی مریشکەکان چاک باخنە، هەر ئێستا گلوێنەکە داخنم و دەست دەکەم بە نان کردن.
ئاخنینەوە
«مستـ. متـ.» هەر بە مەعنای ئاخنین هاتووە بەڵام بۆ ئەو جۆرە شتانەی کە ماوەیەک لە ناو دەفرەکەدا بمێننەوە: حەسەنی پیرەی هەموو ساڵێ چل پێستە پەنیری داخنییەوە، ئەو ساڵ دوو کووپە پەنیر و سێ کووپە شیرێژمان ئاخنیوەتەوە.
ئاسنین
[[ ئاسن +ئین ]]
«ستـ.» هەر شتێکی لە ئاسن دروست کرابێ.: کاڵە و گۆچانی ئاسنین. ئەسپەئاسنینە.
ئانیسک
«نا.»، «مکـ.» حاڵەتێکی وەکوو نزگەرەیە بە سەر ئینساندا دێت: کوڕە بەس بگری، سەرت بە ئانیسکانەوە هەڵقەندرا. تێبــ. ــ ا» لە ئەنجامی گریانی زۆر بە کوڵ و تاو، هاتوچۆی هەناسە لە سەر دۆخی نامێنێ و زیاتر لە پێویست، هەوا دەچێتە دەروونەوە و کەمتر دێتە دەر، ئەوەش کە دێتە دەر تەووژمی زۆرە و بەرەنگاری ئەو هەوایە دەبێت کە دەچێتە ژوور و پیاو ئەم حاڵەی بە سەردا دێ، فەرقی دەگەڵ «نزگەرە» ئەوەیە کە «نزگەرە» هۆیەکی ئاشکرای نیە بەڵام ئەمە لە گریانەوە پەیدا دەبێ. ب» لە هەندێ فەرهەنگی کوردیدا، بە غەڵەت، ئەم وشەیە بە «ئانیشک» مەعنا لێدراوەتەوە. هس.: نزگەرە. نێسکە «سەر هەڵتەکاندنی ئەسپی شۆخ». * بەرەنیسک.
ئانیشک
«نا.» ١- ئەو جمگەیە کە باسک و قۆڵی ئادەمیزاد تێکدەکاتەوه، ئەو شوێنەی دەستی ئادەمیزادی لێ دەنوشتێتەوە. ٢- ئەو شوێنەی لە قۆڵی کەوا و چاکەت و... دا دەکەوێتە بەرامبەر ئانیشکی دەست.: ئانیشکی چۆغەکەی پینەی لێدراوە. * «بکـ.» ئەنیشک، عەنیشک.
ئانیشکە
[[ئانیشک + ه ـ ئه‌/١]]
«نتـ.» ١- «مکـ.. سیمـ.» لوولە و گونج بە شکڵی زاویەی قاییمە یا کەوانه، لەسەر سووچی لوولە زۆپا یا گۆنگەی ئاو و ئەو جۆرە شتانەدا ــ بۆ ئەوەی سەری بۆ لایەکی تر وەرچەرخێنن ــ بە کار دەبرێ. ٢- «سیمـ.» ئامرازی ئاشه، دارێکی دوو لکە بە «خوانکە» ی ئاشەوه، پێی ئاش بەرز و نزم دەکاتەوە «تمـ: خا: جـ ١، ل ـ ٥٩» * «مکـ.» دانوپۆ.
ئاوەنیا
[[ئاو+ئە+نیا «دانیان» ]]
«نتـ.، ستـ.»، «سنـ.، سیمـ.، هلـ.» ۱-شێوەیەکی کشتوکاڵە بۆ چاندنی گەنم وجۆ. ۲- دەغڵێکی بەم شێوەیە چاندرابێ. تێبــ.ینی: پاش نیوەی هاوین، زەوییەکی مەبەست بێ بەم شێوەیە دایچێنن، ئاوی لێدەنێن و هەر کەشی هاتەوە دایدەچێنن و ئاوی دەدەن، ئەو ساڵە هەندێ شین دەبێ و زستان لە ژێر بەفرا دەمێنێتەوە ساڵی ئاییندە زووتر لە دەغڵێ دیکە پێدەگا. ٭ڕەپستە. کوڵەپەست.
ئاژنین
[[ مستـ. متـ. ]]
نەشتەر و درەوشە و سووژن یا هەر ئامرازێکی نووک تیژ چەند جار دە شتێک ڕاکردن و دەرهێنانەوەی: ئارام نەبێ دێم بەم سووژنە هەموو گیانت داژنم «دەئاژنم».
ئۆپۆڕتونیسم
[[فرەنسی]]
«حمسـ.» «کئێر.» تمـ: ئینتیهازێتی.
ئۆپۆڕتۆنیست
[[فرەنسی]]
«سـ.»، «کئێر.» تمـ: ئینتیهازی.
ئۆڕانیۆم
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» یەکێک لە عونسورەکانی خۆڕسکاو، لە ڕێزەی «فلیززات» حیسابە و ڕەمزی کیمیایی «U» ە، سەنگی تایبەتی «۷ر۱۸» ە، لە کاندا بە شکڵی ئووڕان «ئۆکسیدی ئۆرانیۆم» دەست دەکەوێ کە «اشعاع» ی زۆر نییە، ئەگەر ئاتۆمی ئۆرانیۆم بشکێنن هێزێکی گەورەی لێ پەیدا دەبێ کە بۆ گەلێ ئیش و کاری ژیانی ئیمڕۆ کەڵکی لێ وەردەگیرێ، بۆمبای ئاتۆم ئەنجامی تەقاندنی ئاتۆمی ئۆرانیۆمە. ٭یۆرانیۆم.
ئەزبەنیی
[[ئەز+بەنی «بەندی» ]]
«نتـ.»، «بکـ.» من بەندەی تۆ. تێبــ.ینی: وشەیەکە بۆ ڕێز لێگرتن و بە گەورە زانینی کەسێک، لە قسەکردنا بەکار دەهێنرێ. ٭ئەز خوڵام، ئەز گۆری، قوربان.
ئەسپە ئاسنینە
«نتـ.» تمـ: ئەسپە داریینە.
ئەمنیە
[[عا.]]
(نا.)، (کئێر.) ١- سەربازیکە بۆ پاراستنی ئاساییش لە دێهات تەرخان کراوە. *ژاندارم. ٢- دایەرەیێکی ئەم سەربازانەی لەژێر فەرماندایە. *ژاندارمێری. (... هەر لە پشتی ئاوایییەوە مەیتی ئەمنیەیەک بەقەی ڕەشکەیێ ماسیبوو...) (چیرۆکی ئازیەتی گشتی:؟ چاپ نەکراوە).
ئەمۆنیاک
[[=فرەنسی: ئامۆنیاک (لە یۆنانی وەرگیراوە)]]
(نا.) غازێکە بێڕەنگ، تامی تیژە و بۆنێکی زۆر توندی تایبەتی هەیە، دەگەڵ ئاو تێکەڵ دەبێ، یەکێکی لە تەرکیباتی ئازۆت (نایترۆژێن)، چاو دێنێتە فرمێسک، لە هەوای ناو ئەدەبخانادا هەیە بەتایبەتی ئەگەر هەتاوی تێبــ.کا. لە تەجزیەی (یوورە)ی ناو (میز) و هەروەها لە تەرکیبی نۆشاتر و قسڵ دروست دەکرێ. بۆ سارد کردن و کووت و تەقەمەنی لە سەنعات و پزشکی و کشتوکاڵدا کەڵکی لێ وەردەگیرێ. تم: (لاڕووس-٣٥، معین: ج١-٩٢) * ڕووحی نۆشاتر.
ئەنجنین
[[ئەن+جنین]]
(مست. مت.)، (مک.) ١- وردورد کردنی گۆشت و پیواز و ئەم جۆرە شتانە. فاتە خێراکە پیوازەکە بنجنە (بئەنجنە) ٢- برینی زۆر لە کەسێک کردن ( بە خەنجەر، چەقۆ... و...) بە خەنجەران ئەنجنیبویان *جنین، هەنجنین. تێبــ.- ئەم وشەیە هەروەک لە سەرەوە پیشان دراوە لە دوو پارچەی (ئەن=هەن) و (جنین) پێکهاتووە کە هەردووکیان دەگەڕێنەوە سەر ئاوێستایی و یەکەمیان لە باسی وشەی (ئەنجامە)دا شی کراوەتەوە، دەمینێتەوە دووەمیان (جنینکە لە زمانی کوردی ئێستادا شکڵی مەسدەری بەخۆیەوە گرتووە، لە فیعلێکی کۆنی ئاوێستایی (جەن) وەرگیراوە: ((جەن بە مانای لێدان، کوشتن و لەناو بردن، لە ئاوێستادا زۆر هاتووە، وشەکانی کە لێی کەوتوونەوە زۆرن)) تم: (پد: یگد، ج٢-١٦٦) بەم جۆرە مانای تەرکیبی وشەکە دەبێتە (پێکەوە لێدان) کە ئێستاش هەر ئەو مانایەی هەیە (زۆرجار چەقۆ لە شتێک دەدرێ و لێدانی ناپسێتەوە- پێکەوە-یە).
بانیژه
[[١-بان/١+ئیژه=ئیچه «ئم:بچووكی» ]]
«نت.» ١- سەربانێکی بچووکه، که بە تەنیشت بانێکی گەور ەتر و تۆزێ بڵیندترەوه بێ. ٢- بانی ژوورێکی که لەبەردەمی ژوورێکی بەرزترەوه کرابێ و بۆ ژووره بەرزەکه بووبێته هە یوان.، *«سن.»، بانجیلە/١. ٣- شوێنێکی تەخته له «ئاش» دەکەوێته ژوور بەرداشەکانەوه، دانی لەسەر ڕۆ دەکەن و لەوێڕا دەڕژێته کونی بەرداشی سەرەوە و لە نێوان دوو بەرداشەکاندا ورد دەبێ.