تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرزثکی بانان
[[به‌رز+1-ئه‌ك/2+1-ئی+1-بان/1+2-ئان/1]]
«نت.»، «کعر.» 1- مەوجوودێکی ئەفسانە ییه، بەو جۆرەی که له چیرۆکەکانی فۆلکلۆریدا باسی کراوه زۆر درێژ و باڵا بڵینده، هەر لە سەربانان قیت دەبێتەوە و خۆی پێشانی خەڵک دەدا، یا به پێلەقه بانەکە دەکوتێتەوه و گازی خەڵکی ماڵەکه دەکات، که بۆی چوون لەبەر چاوان ون دەبێ. 2- «مج.» کەسێکی بێ هەست و خوست لە گیرو گرفت یا گونگەڵ و گێچەڵان ڕزگاری دەبێ و بۆی دەردەچێ:: ئاژاوەکەی نایەوە و بۆخۆی وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو.
بەرهەم هێنان
«مست. مت.»، «کعر.» 1- دروست کردنی شت لە فابریقه. 2- به هۆی کری بیر و مێشکەوه شتێک «شیعر، مە قال و کتێبــ.» خستنە مەیدانەوه. 3- بە هۆی کشتوکاڵەوە دانەوێڵە و... زیادکردن. *«مک.» ڕەنێوهێنان «تەنیا بۆ بەندی 3». «کعر.»
بەرگیرهێنان
«مست.، مت.»، «کعر.» بەگیرهێنان.
بەسەردا هێنان
[[به/12+ سه‌ر +دا «=3-ئا» + هێنان]]
«مست.، مت.»، تاوانی کار و کردەوەیێک خستنه ئەستۆی کەسێ::ئاگای له هیچ نەبوو کەچی دزیەکەیان به سەردا هێنا. *به ئەستۆ دا هێنان. بەمل داهێنان، خستنه ئەستۆ.
بەسەرەوەنان
«مست. لا.» به یەک بین خواردنەوەی هەرشتێکی تراو «ئاو ماستاو، ئارەق و...و...» که دەقاپێک دابێ:: پەرداغەکەی هەڵگرت و به سەریەوه نا جامی دۆیەکەی به سەرەوەنا و تا چۆری لێ نەبری دای نەنایەوه «پیاڵەکەی نا بە سەریەوه و پێکێکی کەی بۆخۆی دروست کردەوه و وتی:» «بله:ژان، ل-95»
بەلاو ەنان
«ست.، مت.» دوور کردنەوەی کە سێ یا شتێ، له کارێک یا جێگەیەک:: ئەوه بۆ چی وا بەلاتەوه ناوین هەر لێمان ناپرسی؟ دەگەڵ دەستی خۆت ئەم کورسییەش بەلاوە بنێ.
بەکارهێنان
«مست. مت.» کەڵک وەرگرتن لە شتێ، لە کەسێ بۆ هەر مەبەستێک بێت:: ئەم قەڵەمه با بۆ تۆ بێ هێشتا بە کارم نەهێناوه، ئەمانه خەڵک بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەکاری دێنن.
بەگیرهێنان
[ ]
«مست. مت.»، «کعر.، کئێر.» 1- دۆزینەوەی کەسێک که خۆی لە ڕووبەڕووبوون دەگەڵ کەسێ یا کەسانێ بپارێزێ:: له کووچەی ماڵی خۆیان بە گیرمان هێنا هەر چۆنێ بێ لەم دوو سێ ڕۆژانه دا به گیری دێنین. 2- پەیدا کردنی شتێکی پێویست:: هه موو کتێبــ.خانەکانی بێڕوت گەڕام کتێبــ.ێکیان ڕاسپاردبووم بەگیرم هێنا.* «مک.» وەگیر هێنان «مک.، سیم.» بەگیر خستن سیم. بەرگیر خستن، بەرگیرهێنان.
بەیانان
[[1-به‌یان+ ئان/٢]]
«بنت.» تم: بەیانی/2.
١-ئاو هێنان
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاوکێشان.
٢-ئاو هێنان
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-تووشی نەخۆشی «ئاوی سپی، یا ئاوی ڕەش» بوونی چاو.: بارام چاوی ئاوی سپی هێناوە حەکیم پێی گوتوە دەبێ ڕاوەستێ تا دەگا ئەوجار عەمەلیاتی دەکا. ۲- خڕبوون و ئاو تێدا کۆ بوونەوەی ڕەفیسکەی یەکسم.