تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنه ماڵ
[[بنه+ماڵ]]
«نت.» 1- خێزانی ئەشراف و نەجیب. 2- هەر ئینسانێکی له خێزانێکی ئاوا کەوتبێتەوه * خانەدان.
بەجێ مان
مست. لا.» 1- دوا کەتنی کەسێ له هاوڕێکانی:: کوڕینه یەواش بڕۆن مامه حمە هەر بەجێ دەمێنێ. 2- مانەوەی کەسێ یا شتێ لە شوێنێک:: قەڵەمەکەم له سەر مێزەکه به جێماوە. ئێمه هاتینەوه و خسر ەو لەوێ به جێ ما.
ئاش و ماش
«نتـ.»، «سیمـ.» وتەیەکە منداڵان کاتێ قسە دەگەڵ یەک دەبڕنەوە، دەیڵێن، وەکوو بیانەوێ بڵێن: هیچمان لە هیچ، یا هەر کەسە لە ماڵی خۆی.
ئاموور ماڵە
«مکـ.» شل و شەوێق لە نیر بەستراوە و گاسن زۆر لە زەوی دەچێتە خوار و قوونی دەندە لە زەوی دەخشێ.
ئاو لەجێ ماڵی «کەسێنان
«کنـ.» ١- وێران کردنی ماڵی کەسێ «تەخت کردنی جێ ماڵەکەی، کە بکرێتە کێڵگە و ئاوی لێ بندرێ تا ئامادە بێ بۆ کێڵان. ٢- تووشی بەڵاکردنی کەسێک بە جوورێ وەکوو ماڵ وێرانی وابێ.
ئیجازەی مار گرتن
(نت.) کارێکە شێخێکی تەریقەتی قادرت دەگەڵ دەروێش یا هەر کەسێکی تری دەیکا -دەدەمی دەتفێ، یا پەنجەی دەدەمی خۆی دەنێ و پاشان دەیخاتە دەمی دەرویشەکەوە...- و ئەمە بۆی دەبێتە ئیجازە، پاشان دەروێش یا ئەو کەسە بە بێ ترس ماران دەگرێ و پێیەوە نادەن.
ئێستری ماچە
(نت.) ئێستری مێ. ئێستری ماچە ئاووس نابێ.
بنه ماڵه
[[بنه‌ماڵ+5ئه‌/1]]
«نت.» .، «مک.» کۆمەڵێ خزم و قەومی یەکتر «دوور و نزیککه بنەچەکەیان دەچێتەوە سەر کەسێک::بنەماڵەی شێخان گەلێ لق و پۆپی لێ بۆتەوه، بنەماڵەی ئەردەڵان چەند پشت له سنه والی بوون. «بک.» ماڵبات.
بۆ مادەران
[[؟]]
نت.»، «مک.» گیایەکی دەشتەکییه گوڵی زەرد و سپی دەگرێ، گەڵای ورده، بۆنی زۆر تونده و نیزیکەی میترێک بەرز دەبێتەوه، له کوردستان ڕەگ و گوڵەکەی بۆ داوودەرمانی کوردەواری بەکاردێت و بەگشتی له لادێ قاپ و قاچاغی پێ دە شۆن. * «سیم.»، سن.» بۆ مارانه. «جن.» برنجداس. «سن.» تم: بۆ مادەران.
بۆ مارانه
نت.»، سیم.، سن.» تم: بۆ مادەران.
بەفر ماڵک
«نت.» تم: بەفر ماڵ.
بانماڵ
[[١-بان/١+ماڵ «ماڵین» ]]
« «نت.»، «سن.» بێڵێکه لە چە ند پارچە تەختە دروست کراوه و ئەوسەرەوسەرەکەی دەتەختەیەکی دەگیرێ، بەفری لەوسەری بانەوە پێ ڕادەدەن بۆ ئەو سەر. *«کعر.» بەفر ماڵ «خۆشناوەتی» شپارۆخ. «مک.» وەرەوه.
بە ئامانەت دان «دانان
«مستـ. متـ.» ١- شتێک لە لای کەسێ دانان کە پاشان لێی وەربگیرێتەوە. ٢- ناشتنی مردووی شیعە لە شوێنێک تا لە هەلێکدا بگوازرێتەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکان.
بەتەماح
[[ كو.عا]، [به/٨ +ته‌ماح ته‌مه‌ع ]]
ست.» تەماحکار.
ئاخرزەمان
[[ عا. کو.] ]
«نتـ.» ١- دوامین دەوری دنیا کە لە پاشان بە پێی قسە و حوکمی دین قیامەت دادێ و دنیا خراپ دەبێ. ٢- «کنـ.» ڕۆژگاری ناخۆش و پڕ ئاژاوە کە کەس ئاگای لە کەس نەبێ هەر کەسە دە هەوڵی خۆیدا بێ. □ «ئەی خودا لەو ئاگربارانە، ئەی خودا لەو ئاخرزەمانە».
ئاردماڵک
[[ ئارد + ماڵ «ماڵینەوە» + ئک] ]
«نتـ.» ئامرازێکە «تۆپەڵێ پەڕۆ و پاڵ» پاش تەواو بوونی کاری ئاش و ڕاوەستانی، دەوروبەری بەرداشەکەنی پێ دەماڵنەوە و خاوێنی دەکەنەوە.
ئارمانج
«نا.»، «بکـ.» تمـ: ئامانج.
ئاسمان
[[ ستـ: ئەسمەن، پهـ: ئاسمان ]]
«نا.» ١- ئەو شینایییە پان و بەرین و بێ بن و بناوانەی کە لە ژوور سەرانە و مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکانی تێدا دەخولێنەوە یا ڕاوەستاون.: پچێتە پەڕپەڕووچکەی ئاسمانێ دەیهێنمە خوارێ. □ «وەک شێفەلەتە چۆن، نەبم لەت لەت» «ئاسمان بەرز و دەسا، زەوی سەخت» «سەلام ــ ١٧٦». ٢- چێگەی پیاوچاکان: عیسا چوو بۆ ئاسمانان، مەلاییکەت لە ئاسمانان هاتنە خوار. * عاسمان، «بکـ.» ئەزمان، ئەزمێن. عەسمان. «زازا» ئاسمییە «تمـ: ژابا ــ ١٠».
ئاسمان و ڕێسمان
«ستـ.» ١- ناڕێک، نالەبار. ٢- قسە، کار یا شتێ سەروبنی پێکەوە نە نووسێ. ٣- وەڵامێک پێوەندی بە پرسیارەوە نەبێ. ٤- حاڵی دوو شتی جیاواز لە یەکتر: ئەم فەرماییشتانەی ئێوە، وە ئاسمان و ڕیسمان دەچن. جوابێکی دایەوە ئاسمان و ڕیسمانیش نەبوو، قسەی وای دەکرد ئاسمان و ڕیسمانی چی؟ □ «بە حاتەم گەر بکەی تەشبیهی ئەم ئاغایە بێ عەقڵی» «کە فەرقی ئەم لەگەڵ ئەو ئاسمان و ڕیسمانی بوو» «رەزا ــ ٣٣». چوون بە ئاسمانا: «کنـ.» ١- خێرا و گورج و گۆڵ و بە تووڕەیی، لە حاڵی دانیشتنەوە هەستانە سەرپێ. ٢- زۆر تووڕە بوون و ئەرز بە خۆوە نەگرتن، لە شوێنی خۆ جووڵە جووڵ و گوڕە گوڕ کردن: هەر گوێی لە قسەکان بوو وەک فیشەکە شێتە چوو بە ئاسمانا.
ئاسمانی
[[ ئاسمان + ٣- ئی] ]
«ستـ.» ڕەنگی وەک ڕەنگی ئاسمان، شینێکی کاڵ. * عاسمانی.
ئاسمانە
[[ ئاسمان + ە ــ ئە/١ ] ]
«نتـ.»، «سنـ.» میچی خانوو.
ئاسمانەی دەم
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: مەڵاشوو.
ئاشقەوماشقە
[[ = عا.: عاشق و معشوق] ]
«نتـ.» ١- دوو کەس کە حەز لە یەکتر بکەن. ٢- «مجـ.» دوو کەس کە دۆستایەتییان زۆر گەرم بێ و هەمیشە پێکەوە ببیندرێن: ئەوە چییە! ئەم دووانە هەر دەڵەی ئاشقە و ماشقەن. ٣- نێرە و مێیەی «مار» لە حاڵی لێک هاڵانا: ئەم کونە ئاشقە و ماشقەیێکی تێدایە چەند جار دیتوویانن.
ئافتۆمات
«نا.»، «کئێر.» جۆرێک چەکی شەڕه، لە تفەنگ بچووکتره و لە دەمانچە گەورەتر، بۆ هەڵگرتن سووکە و فیشەک زۆر دەخوا، هەر جارێک میلی ڕابکێشرێ ئیتر پێویستی بەوە نییە پاش تەقاندنی هەر فیشەکێک - وەکوو تفەنگی تر - جارێکی تر میلی ڕابکێشن و فیشەکی بەرنە بەر. هێندێکیان بۆ تەقاندن دەرەجەیان هەیه، یەک یەک، یان دوو دوو، یان هەرچی فیشەکی تێدا بێ هەمووی بە جارێک دەردەکا. کلاشینکۆف و ستێن ئافتۆماتن. تێبــ. ــ ئەم وشەیە هەر عەینی وشەی «ئۆتۆمات» ی فرەنسییە کە لە ئۆتۆماتۆس» ی یۆنانی وەرگیراوە و مەعنای ئەوەیە: «لە خۆیەوە کار دەکا، لە خۆیەوە دەبزوێ». لە شەڕی دووەمدا کاتێ «ئۆردووی سوور» هاتۆتە کوردستانی ئێران ئەم وشەیەش بە شێوەی ڕووسییەکەی هاتۆتە ناو زمانی کوردی. * تەماتیر، تەماتیک: «کعر.» تۆمیگەن. هس.: ئافتاب، ئافتاو بە مەعنای: لەخۆیەوە دەدرەوشێ یا لەخۆیەوە گەرم.
ئامادە
«سـ.» حاڵی کەسێکی بۆ جێ گەیاندنی کارێک ساز و حازربەدەست بێ، : هەموو دەمێ ئامادەی خزمەتم. دە خۆتان ئامادە کەن تا بڕۆین، چونکوو لە ناخافڵ دامان بە سەر ماڵی شێرکۆدا، هیچیان ئامادە نەبوو. □ «یەکێ وەن، هەر وەخت نیشان ئامادەن» «کێشا و بەر شیە و، ئەو نیشان دادەن» «مەولەوی: مکبـ ــ ٤٦٤» * بە دەستەوە، تەیار، حازر، ساز.
ئامادە بوون
«مستـ. لا.» ساز و حازر بە دەست بوون بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمان و جێ بە جێ کردنی کار و ئیش.
ئامادە کردن
«مستـ. متـ.» سازدان و حازر کردنی یەکێک یان شتێک بۆ مەبەستێک یا بۆ جێ بە جێ کردنی فەرمانێک.: نەریمان خۆی ئامادە کردووە دەچێتە مەکتەب، خۆیان بۆ ڕاو ئامادە کردووە، لێژنەی ئامادە کردن، ژوورەکە ئامادەیە فەرموون.
ئامادەیی
«حمسـ.»، «نتـ.»، «کعر.» سازی و تەیاری، حازر بە دەستی.: ئامادەیی خۆی پێشان دا بۆ هاوکاری.
ئامارات
[[ئامار + ئات «ئمـ. جەمع» ] [؟] ]
«نتـ.»، «گەردی تورکیا، برادۆست» ئامراز و کەلوپەلی سەنعاتێک: ئاماراتی دارتاشی. ئاماراتی خۆ بدە ئاموری پێ چاکەم. هس.: ئامراز، ئامێر.
ئاماسان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاوسان.
ئاماسیان
«مسـ. لا.»، «جفـ.» تمـ: ئاوسان.