تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە لایە کداخستن
«مست. مت.»، «مک.» تم: بە بارێکا خستن.
ئیجازەی مەلایەتی
(نت.) کاغەزێکە مەلایەک دەیدا بەو مەلایەی کە قوتابی خۆی بووە و دەرسی پێ گوتووە، شایەدی بۆ دەدا کە خوێندنی تەواو کردووە و بۆتە مەلا (لێ بۆتەوە).
بەرەڵلایی
«حمس.» 1ـ ئەوەی له ئینسانێکی بێ بەند و بار ڕوودەدا، کاری یەکێکی بەرەڵڵا. 2ـ چلۆنایەتی ناڕێک و پێک لەناو کۆمەڵدا که کەس گوێی ناداتێ هیچ و هیچ داب و دەستوور و قانوونێ تێیدا فەرمانڕەوا نەبێ. «عا.» فوضی.:: نازانین ئەو بەرەڵڵاییە تا کە نگێ درێژ دەبێتەوه.
ئەلحەملای
[[=عا.: الحمدللە]]
(ڕستە) سوپاس بۆ خوڵای. لە حاڵی پێخۆش بوون (بۆ چاکی یا خراپی) بەکاردێت ((حوکمی خاریجەگەری بە وی دراوە، ئەلحەملای کارمان تەواوە)) (تحفە: ج١-٣٨٩). زۆر لە خۆی بایی ببوو ئەلحەملای وایلێهات.*ئەلحەمیلا.
کردن به بنێشتی مەلای مەزبووره
«کن.»، «مک.» ئاگاداری کردن و پاراستنی ماڵی خۆ. تێبــ.- گۆیا مەلای مەزبووره بنێشتی جایوه و کاتێ زاری شل بووە دەریهێناوە و به سەری لووتیەوه نووساندوه، گوتویانه مەلا! ئەوه بۆ وادەکەی ؟ گوتویه دەمەوێ ماڵی خۆم هەمیشە لەبەر چاوم بێ.