تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارەقی ڕەش و شین ڕشتن
[[ مستـ. لا.] ]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەدران.
ئارەقی ڕەش و شین کردن
[[ مستـ. لا. ]]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەردان.
ئارەقی ڕەش و شێن دەردان
[ [مستـ. لا. ]]
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون، زۆر خۆماندوو کردن بە ئیش یا قسە و کاری فیکرییەوە: تا کتێبــ.خانەکەم ڕێکخست ئارەقی ڕەشو شینم دەردا، شاسوار تا مەسەلەکەی جەبری حەل کرد ئارەقی ڕەش و شینی دەردا. «... شیخ سەعیدی سەبیلان چەند ڕۆژێ دوکانی دانەنا، لێمان پرسی ئاغا ! لە کوێ بووی؟ وتی: خێڵێکی جنۆکەی کافر هاتبوون لە دەرەوەی «سابڵاغ» هەڵیا ندابوو، نیازیان خراپ بوو، چوومە گیانیان تا دەفعم کردن ئارەقی ڕەش و شینم دەردا» «بیرەوەری خۆم».
ئاقیقی ڕەش «سەوز
«نتـ.» بەردێکی زەردی مەیلەو ڕەشه، وەک وردە شووشەی بوتڵی شکاو دەچێ، لە تیرەی ئەو بەردانەیە کە لە ئەنجامی ئاگرپژێنی هەندێ کێو پەیدا بوون، زۆر سەخت و ڕەقە و وەک تیغیش دەبڕێ، ئادەمیزادی دەوری بەرد چەک و هەندێ شتی تری «سەر نێزه، کیڕد، سەرە رمب و دەمەداس...» لەم بەردە کە لە گەلێ شوێنی کوردستان دەست دەکەوێ، دروست کردووە.
ئەوڕاقی ئیعتماد
(نت.) تم: ئیعتبارنامە.
باقی
[[عا.]]
١-(س.) پایەدار، بەردەوام.« بیبەنە خزمەت عەرشی عێڕاقی» «بڵێن یار باقی و هەم باقی و هەم سوحبەت باقی (پیرەمێرد 102) ٢-هەرشتێکی کە لە شتێ مابێتەوە، پاشماوە: ماوە دە دینار باقی حیسابەکەی پێشووش ماوە ٣- فەرقی نرخی دوو شتان کە پێکیان دەگۆڕنەوە: ساعەتەکەی دایە و پێنج دیناریشی باقی دایەوە و ڕادیۆکەی لێ وەرگرت.
باقیو ساقی کردن
(مست. لا.) ئالوگۆر کردنی شتان پێکەوە و لەسەردانەوە یا لەسەر ئەستاندنەوەی.: ئەم کابرایە ڕۆژێ هەزار باقی و ساقی داەکا.، کەس تێی ناگا خەریکی چییە.