تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارەقی ڕەش و شێن دەردان
[ [مستـ. لا. ]]
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون، زۆر خۆماندوو کردن بە ئیش یا قسە و کاری فیکرییەوە: تا کتێبــ.خانەکەم ڕێکخست ئارەقی ڕەشو شینم دەردا، شاسوار تا مەسەلەکەی جەبری حەل کرد ئارەقی ڕەش و شینی دەردا. «... شیخ سەعیدی سەبیلان چەند ڕۆژێ دوکانی دانەنا، لێمان پرسی ئاغا ! لە کوێ بووی؟ وتی: خێڵێکی جنۆکەی کافر هاتبوون لە دەرەوەی «سابڵاغ» هەڵیا ندابوو، نیازیان خراپ بوو، چوومە گیانیان تا دەفعم کردن ئارەقی ڕەش و شینم دەردا» «بیرەوەری خۆم».
باوەشێن
[[٣-با/١+وه‌شێن «وه‌شاندن» ]]
«نت.» ئامرازێکە بەهێزی دە ست یا هەر هێزێکی تر بەم لاو لای خۆیدا دەجوڵێندرێ، ئەویش هە وای دەور و پشتی خۆی دەجوڵێنێ و فێنکی دەکا. تێبــ.- ساد ترین جۆری پارچە مقەبایەکە، بە دەست به ڕاست و چەپا د یجووڵێنن، جۆرێکی دیکەی هەیه لە پووشی خورما دەیچنن و دەسکێکی ڕێ دەخەن، بەڵام ئێستا باوەشێنی کارەبایی پەیدا بووه، جاران حەسیر یاشتێکی تری لەم بابەتەیان به میچی خانۆ وه هەڵداوەسی و پە تێکیان تێدەخست کەسێک دەیجووڵاند *«سن.» باڕووشە. پانکه.
ئاوڕشێن کردن
«مستـ. متـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاوپڕژێن کردن.
بڕوێشێن
[[بڕوێش + ئێن]]
«نت.»، «سن.» چێشتی شلەی بڕوێش.* «مک.» شلە بڕوێش. تێبــ.- لەبەرگی یەکەمدا هەرچەنده بۆ دوو پاشبەندی «ئێن.» و «ئێنه» وتراوە کە لە «ناو» و «سفەت» ناوێکی تازه پێکدێنن، بەڵام لەبیرچووه ئیشەکه تۆزێ زیاتر وردکەینەوه و بڵەین کە ناوی گەلێ چێشتی شلەی کوردەواری بەمانه دروست دەبێ: نیسکێن، نیسکێنه، ماشێن، ماشێنه، ترخێنه.