تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستۆ شکان
«مستـ. لا.»، «کنـ.» مردن، لە ناو چوون: دەک بە ئەستۆی شکاو بێتەوە «نەیێتەوە».
ئەستۆ شکاندن
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» زیان گەیاندن بە خۆ، یا خەڵک، وەسەر تەڵە پەڕاندن: ئەوە حەمەیە و دۆغری، ساڵی بە هەزاری چووبێ ئەستۆی خۆی دەشکێنێ، وادەکەی تا ئەستۆمان بشکێنی، هەستن با بڕۆین تا لە خشتەی نەبردووین و ئەستۆی نەشکاندووین.
ئەژنۆ شکان
«مستـ. لا.» ۱- شکانی چۆک. ۲- «کنـ.» بێ هێز بوون، بێ دەستەڵات بوون، بێچارە بوون" «ئەی ئەژنۆ شکاو خۆ...»، (بێچارە، بێ دەسەڵات خۆ...) «زیاتر کەس و کاری مردوو بەکاری دێنن»، «ئەی بە ئەژنۆی شکاو بێتەوە» نەیێتەوە. «یەکێک چووبێتە شوێنێک و زۆری پێ بچێ، ئەوی لەم درەنگ هاتنەوەیە تووڕە بێ دەیڵێ».
باڵ شکاندن
(مست. مت.)، ١-شکاندنی باڵی پەلەوەرێک. ٢-(کن) بێچارە و بێ دەسەڵات کردنی کەسێک، *لە باڵدان.
باڵ شکاو
(سمف.) ١-پەلەوەرێکی باڵی شکابێ، «هەر دەڵێی لە گلەگی باڵ شکاوە» ٢-بێچارە، تێشکاو، سەر نەکەوتوو.
باڵشکان
(مست. لا.)، ١-توانستی فڕین نەمانی باڵەندەیەک لە بەر ئەوەی باڵێکی ئازارێکی پێگەیشتبێ یا شکابێ. ٢-(کن.) تووشی بەدبەختی بوون، بێچار بوون، سەر نەکەوتن.
برێشکه
[[برێژ+كه «تم:بچووكی.» ]]
«نت.» 1- گەنم و گوڵ پێغەمبەره «گەنمه شامی» ی ئیشک لەسەر ساج برژابێ. 2- «مج.» هەرشتێکی زیاتر لەوەی پێویسته له سەر ئا گر بمێنێتەوه و ببرژێ.
بنێشته خۆشکه
«نت.»، «مک.»، «کن.» تم: بنێشتکردن به بنێشته خۆشه ی...
بۆن خۆشکه
«تت.» گیایەکی بۆنخۆسه، لە زەوی بووره دەوڕوێ، نیو میترێک بەرز دەبێتەوه، لاسکی درێژه لق و پۆپی چڕ و پڕه، گۆڵی وەکوو ئی بابوونه وایه، شیرەیێکی لێ دەگیرێ و زۆر تاڵه، ژەهرە و زەمانی پێشوو بۆ چاک کردنی نەخۆشی ئیفلیجی، لۆغه، لەرزۆکی، فێداری، نەخۆشی مە عدە و جەرگ و کرمی ناو زگ، کەڵکیان لێ وەرگرتووه.
بەشکی
[[ به/2 + شك + ئی «زه‌میری:وی = ئه‌و ]]
«تب.، بنت.» تم: بەشکه.
بەشکێکو
[[ به/2 شك +ئێك «= 3- ئی» +ئوو «زه‌میری: ئێوه» ]]
«تب.، بنت.» تم: بەشکه.
ئاتەشکێش
[ [ئاتەش + کێش «لە کێشان» ]]
«نتـ..» ئامرازێکە وەکوو خاکەندازێکی پچووک وایە دەمەکەی توزێ بە دیوێکا نوشتاوەتەوە، پۆلووی ئاووری لە پشتەوەی سۆبەی دارانڕا پێ دەکێشنە پێشەوە یا پێی دەردەدەن.
ئاشکرا
[[ ستـ: ئاڤیشیە. و هەئیتهیە. پهـ: ئاشکاراک.] ]
«سـ.» چلۆنایەتی کار، مەسەلە یا شتێک کە ئەوەندە ڕوون و بێ گرێ و گۆڵ بێ، پیاو بە هاسانی سەرە و دەری لێ بکا و تێی بگا.: ئاشکرایە خوێندن باشە. وەک ڕۆژ ئاشکرا بوو ئەو کارە سەر ناگرێ. // نهێنی. تێبــ. ــ پوورداوود ئەم وشەیە دەباتەوە سەر ئەو وشانەی لە سەرەوە نیشانمان داون «تمـ: پد. یگد. جـ ٢ - ل ٨٣/ ١٢٠ / ٣٣٧» و ژابا «تمـ: ل - ١١» هەر «ئاڤیشیە» ی نووسیوە مووبەد فیرووز ئازەر گوشەسب بۆ ئەم وشەیە وشەی «ئەشکەرە» ی هێناوە و دەشنووسی: «لە کوردیشدا «ئاشکار» دەڵێن». (تم: بخشی از فرهنگ اوستا-١٥).
ئاشکرا بوون
[[ مستـ. لا. ]]
١- دەرکەوتنی نهێنی کارێک، قسەیەک یا مەسەلەیەک. ٢- لاچوونی پەردە لە سەر ئیشێکی نهێنی. ٣- ڕوون بوونەوەی مەسەلەیەک.: ئیمڕۆش نەبێ سبەینێ هەر ئاشکرا دەبێ. بەم کردەوەیان ئەوانی پێشووشیان لێ ئاشکرا بوو. ئێستا زۆر چاک ئاشکرا بووە دوژمنی میللەتی کورد کێیە.
ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ١- دەرخستنی نهێنی کارێک، قسەیەک یا مەسەلەیەک لە لایەن کەسێکەوە. ٢- داماڵینی پەردە لە سەر کارێکی تا ئەو کاتە کەس نەیزانیبێ. ٣- ڕوون کردنەوەی مەسەلەیەک: کەس بە جێگای چاپخانەکەی نەدەزانی خولە ئاشکرای کرد. کەس ئاگای لەم کەین و بەینە نیە تۆ بۆ چی ئاشکرای دەکەی. حوکمی زاتی مەسەلەی کوردی بۆ دنیا ئاشکرا کرد.
ئاشکرایی
«حمسـ.» چلۆنایەتی شتێ یا کار و مەسەلەیێکی بێ گرێ و گۆڵ. سادەیی و ڕوونی و بێ پێچ و پەنایی.: ئاشکرایی لەمە زیاتر! کە خۆی پێی لێدەنێ.
ئاشکرایی لێ گوتن
دەرخستنی نهێنی مەسەلە و کارێک، کە دوو یان چەند کەس بیزانن، لە لایەن یەکێک لە خۆیانەوە. : ئاشکرایی لێ بڵێ با بە خۆیدا بشکێتەوە. * ڕاستی لێ گوتن. ئیعتیڕاف لە سەر کردن.
ئاقڵ پێشکان
«مستـ. لا.» «عا. کو.»، «مکـ.» سەرەو دەر کردن لە کاران، لە مەسەلەیەک، لە زانستێک، لێزانین: جەوهەر ئاقڵی بەوشتانە ناشکێ، هیچ نەم دەزانی خدر ئاوا ئاقڵی بە شیعر دەشکێ، جوامێر ئیتر گەورە بووە ئاقڵی بە چاکە و خراپە دەشکێ.
ئانیشکە
[[ئانیشک + ه ـ ئه‌/١]]
«نتـ.» ١- «مکـ.. سیمـ.» لوولە و گونج بە شکڵی زاویەی قاییمە یا کەوانه، لەسەر سووچی لوولە زۆپا یا گۆنگەی ئاو و ئەو جۆرە شتانەدا ــ بۆ ئەوەی سەری بۆ لایەکی تر وەرچەرخێنن ــ بە کار دەبرێ. ٢- «سیمـ.» ئامرازی ئاشه، دارێکی دوو لکە بە «خوانکە» ی ئاشەوه، پێی ئاش بەرز و نزم دەکاتەوە «تمـ: خا: جـ ١، ل ـ ٥٩» * «مکـ.» دانوپۆ.
ئاوشکان
«مستـ. لا.» کەلەبەر کەوتنە ئەو جۆگەیەی کە ئاوی پێدا بەردراوەتەوە سەر کشت و کاڵ و ڕویشتنی ئاوەکە بەڵایێکی ترە.: کوڕە بەسەر ئەم جۆگەیە دا بڕۆ بزانە ئاوەکە لە کوێ شکاوە.
ئاوەشکێنە
[[ئاو+ئە+شکێن «شکاندن» +ئە]]
«نتـ.» ۱-کەلەبەرێکە، کاتێ کە ئاش دەخەوێنن دەیکەنە جۆگەی ئاشەوە، تا ئاوەکە نەچێتە سەر دۆڵاش و بە لایەکی دیکە دا بڕوا. ۲-بەرهەڵستێکی بچووکە. لەبەردەمی جۆگە و بەندان بە خۆڵ دەیکەن تا ئاوەکە ڕوو بکاتە ئەو لایەی مەبەستە. ٭ئاوبڕ/۲. ئاوژەنە.
ئاژاشکە
[[ ئاژ + ئاژ + کە ]]
«نتـ.»، «هۆرێن و شێخان» ١- مووچڕک. ٢- پشێوی فیکری ٣- «جافی، گەرمیان» باوێشک: ئاژاشکە گرتوویە تێبــ.: بەلای منەوە «ئاژ» ی ئەم وشەیە دەگەڵ ڕیشەی فیعلی هەژاندن «هەژ» یەکن و لە «ئاژ» ی دووەمدا دەنگی «ژ» یەکە بە جیرانەتی «ک» بۆتە «ش».
ئاگر خۆشکەر
[[ئاگر + خۆش + کەر «کردن» ]]
«سفا.»، «مکـ.» کەسێکی فیتنەیی دەکا، یەکێکی دەبێتە هۆی نێوان ناخۆشی و بەشەڕهاتنی خەڵک: ئاگرخۆشکەری وا هەر نابێتەوە، ئەوەندەی مست لە چاوان دەی شارێکی بەشەڕ دەدا. پیاوی ئاگر خۆشکەر هەمیشە ڕوو زەردە.
ئاگر خۆشکەرە
«نفا.»، «مکـ.» ئەوەی «کەسێ، شتێ، یا کردەوەیێک» کە ببێتە مایەی بەرپابوونی شەڕوشۆڕ و فیتنە لەناو خەڵکا، یا لە شوینێک: ئاگر خۆشکەرەی ئەم دێیە، ئەم هەتیوەیە، ئاگرخۆشکەرەی ناو میللەتان ئیمپریالیزمە.
ئاگر گەشکەرە
[[ئاگر + گەش + کەر «کردن» + ە ــ ئە/١]]
«نتـ.» تمـ: ئاتەشگەردان.