تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسنی سارد کوتان
باقیو ساقی کردن
(مست. لا.) ئالوگۆر کردنی شتان پێکەوە و لەسەردانەوە یا لەسەر ئەستاندنەوەی.: ئەم کابرایە ڕۆژێ هەزار باقی و ساقی داەکا.، کەس تێی ناگا خەریکی چییە.
بۆ سارد
«ست.»، «مک.» بۆنێکی ناخۆشه کە ئینسان ئازار بدا، بۆنی گۆشتی کاڵ، ماسی،.... تێبــ.- دیاره که خۆشی و ناخۆشی گەلێ لە بۆنەکان به پیاو کەوتووه.
بەردی سارد و گەرم
«نت»، «کن» نسکۆ و گیر و گرفتی ڕۆژگار::یاخوا قەت بەردی سارد و گەرمت وەبەر پێ نەیێت.
بەن سامۆته
«نت،»، «سیم» تم: بەن سامۆرته.
بەن سامۆرته
[[2- به‌ن +سامۆرته؟]]
«نت» «مک» پەتێکی باریکه بە دانسته دە هۆنرێتەوه، خورجین، هەگبه و... پێ له پاش تەرکی زین دادەبەستن. * تێبــ.- وادەزانم لە موکریان له شێوەی «بەن سامۆرتکه» شدا دەگوترێ،. چونکو دڵنیا نەبووم نەم نووسی.
بازاڕی کەساد
[[كۆ، عا]]
(نت)، بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی کەم بێ، بازاڕێ ڕمێنی لەسەر نەبێ.
بۆسان
[[2-بۆ+ئستان/1]]
«نت.»، «سن.0 تم: بێستان.
بەدڵەو نووسان
مست. لا.» 1- تم: به گیان کەوتن. 2- پەسەند بوون و قبووڵ کردنی کارێ یا شتێ یا مەسەلە یەک و کەسێک لەبەر چاوی یەکێکی تر.: ئەم هەرا و هوریایەی به دڵەوه نەدەنووسا.
ئاسان
[[ پهـ: ئاسان ]]
بێ گیروگرفت، بێ ناڕەحەتی// دژوار.: جا ئەمە چیە هەر لێی ئاسانتر نیە، مەسەلەکەی «جەبر» ئەوەند ئاسان بوو خێرا هەڵیان هێنا، شۆڕش بۆ ئازادی هێندەش ئاسان نیە. * هاسان، سانا.
ئاسان بوون
«مستـ. لا.» لەناو چوونی گرانی و دژواری کارێک، بە جۆرێک پێکهاتن و جێ بە جێ بوون و چارە کردنی زەحمەتی تێدا نەمێنێ.: لەوەتی پەنسیلین پەیدا بووە چارەی فەڕەنگیش ئاسان بووە.
ئاسان کردن
[[ مستـ. متـ. ]]
ئاسانسۆر
[[ فرەنسی ]]
ئامرازێکە لە خانوبەرە بەرزەکاندا شوێنی تایبەتی بۆ دەکەن و لە نهۆمێکڕا بۆ نهۆمێکی تر لە باتی پلیکان پێی سەردەکەون یا دێنەخوار.
ئاسانی
[[ پهـ: ئاسانیهـ] ]
«حمسـ.» چلۆنایەتی کار یا قسە و باس و مەوزووعێک، کە پیاو بتوانێ بە بێ زەحمەت و خۆماندووکردن بیکا یان تێی بگا.: بە ئاسانی وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە، ئوتۆمبیلەکەمان بە ئاسانی لە چاڵەکە هێنایەدەر. * هاسانی، «بکـ.» سانایی، ساناهی.
ئاسانە
«نتـ.»، «سنـ.، هو.» تمـ: ئاستانە. □ «من شەوێ ناڵەم، جۆش ئاوەردە بۆ» «سەگی ئاسانەت بێدار کەردە بۆ» «ماولەوی: مکبـ ــ ٦»
ئاساییشت
[[ پهـ: ئاساییشن ]]
«نمسـ.» ١- تمـ: حەسانەوە. ٢- هێمنی و ئارامی، بێ قڕە و بڕەیی: پاتشام بە سڵامەت دنیا ئەمن و ئاساییشە. ئەم منداڵانە ئاساییشیان لەم ماڵە هەڵگرتووە. تێبــ. ــ ١- پیتی «ت» ی دوایی ئەم وشەیە لە قسەکردنا لەبەر قورسی دەکەوی یان بە حاڵ دەنگی دەردەکەوێ. ٢- مەسدەری ئەم وشەیە کە لە زمانی کوردیدا بۆتە «حەسانەوە»، ئەم «نمسـ.» ە و «نمغـ.» ی ئاسوودە و «حمسـ.» ی ئاسانی و «سـ.» ی ئاسانی لەپاش جێماوە، لە فارسیشدا دوو مەسدەری «ئاساییدەن» و «ئاسوودەن» ی هەیە.
ئاماسان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاوسان.
ئاوسان
«مسـ. لا.» بەرز بوونەوە و هەڵمسانی شوێنێکی لەشی ئادەمیزاد یا گیاندارێکی تر، لەبەر نەخۆشی، یان هەر هۆیەکی دیکە.: هێندەی ئاو خواردۆتەوە زگی ئاوساوە. بزنێک لەو دەشتە مندار ببۆوە ئاوسابوو، نەخۆشیی گورچیلە، لەش دەئاوسێنێ. ٭ئاماسان. ئاماسیان. ئاووسیان. ئەستوور بوون. با کردن. پەنمین. هەڵامسان. هەڵمسان. هس.: ئاوس.
ئاوساندن
«مسـ. متـ.» بوونە هۆی باکردن و ئەستوور بوون.
ئاوساو
«نمفـ. لە: ئاوسان» لەشی ئادەمیزاد یا گیاندارێکی تر «هەمووی یا شوێنێکی» کە ئەستوور بووبێ.: ئەوە چاوت بۆ ئاوساوە؟٭ئاماسیاگ. ئاوساگ. ئاووسیاگ. پەنماو. هەڵمساو.
ئاوساوی
«حمسـ.». ئەنجامی ئەستووربوون.: ئاوساوییەکەی هێشتا نەنیشتۆتەوە.
ئاوساگ
«نمفـ. لە: ئاوسان» تمـ: ئاوساو.
ئایساندن
«مستـ. متـ.» ۱- داگیرساندنی ئاور و چرا و... و نە کووژاندنەوەیان.: تا ڕۆژ سۆبەمان گەرممان نەدەهاتەوە. ۲- سووتاندنی سووتەمەنی: نەوت زۆر دایسێنن. هەڵایساندن [هەڵ «پیبفبـ.» +ئاییساندن]، «مستـ. متـ.» ۱- داگیرساندنی ئاگر، چرا... «دەڵێن فەرموویە یار، بێتە مەتاڵای خەتی ڕێحانی» «بڵێن با شەمعی ڕوخساری هەڵایسێنێ! ئەوا هاتم» «حەریق». ۲- «کنـ.» سازکردنی فیتنە و شەڕ و شۆڕ.: لە سەرەتای ئەم چەرخەوە ئەڵمان دوو شەڕی گەورەی لە دنیادا هەڵایساند.
ئاییسان
«مسـ. لا.»، «مکـ.» سووتانی شتێک بە گڕەوە، چ بۆ ڕووناکیی وەکوو چرا، چ بۆ گەرمایی وەکوو ئاگرێکە بە دار و سووتەمەنی تر بۆ چێشت لێنان و مەبەستی دیکە دەکرێتەوە.: ئاگرت ناییسێ «نەئایسێ»، بزانە ئاگرەکە داییسێ «دە ئایسێ» ؟، تا درەنگ چرایان هەر دایسا «دە ئایسا». _هەڵایسان [هەڵ «بێبفـ.» +ئایسان] «مستـ. لا.» «کنـ.» پەیدابوونی شەڕ و شۆر و هەرا لە نێوان دوو یا چەند کەس، یان دەوڵەتاندا.
ئیحساس کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) هەست کردن بەو کارەساتانە کە لە لاوە روودەدەن و لە دەروونی ئینسانا دەنگ دەدەنەوە و کاری تێدەکەن. قاچی سڕبووە ئیحساسی گەرما و سەرما ناکا، کە لەسەر پشت ڕادەکشێ ئیحساسی ژان دەکا. * هەست پێکردن.