تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرزەحەوایله
«نت.»، «سن.» تم: بادەوه.
ئاخرزەمان
[[ عا. کو.] ]
«نتـ.» ١- دوامین دەوری دنیا کە لە پاشان بە پێی قسە و حوکمی دین قیامەت دادێ و دنیا خراپ دەبێ. ٢- «کنـ.» ڕۆژگاری ناخۆش و پڕ ئاژاوە کە کەس ئاگای لە کەس نەبێ هەر کەسە دە هەوڵی خۆیدا بێ. □ «ئەی خودا لەو ئاگربارانە، ئەی خودا لەو ئاخرزەمانە».
ئامان لەرزانە
«نتـ.» هەوایەکی کلاسیکی گۆرانی کوردییە.
باڵابەرزە
[[باڵبەرز+٥-ئە /١]]
(نت.)، (سیم.) پەنجەی هەرە درێژی دەستی ئادەمیزاد، قامکی ناوەڕاستی دەست.
بوولەرزه
نت.»، «نمک.» تم: بومه لەرزه.
بوومەلەرزه
[ بووم+3-ئه/2+له‌رز «له‌رزین» +5-ئه/1]
نت.» , «سن. کعر.» هەژان و لەرینەوەی توند و تیژ یا سووکی هێندێ شوێنی «گۆ» ی زەوییه. تێبــ.ینی: تا ئێستا هۆی ئەم هەژانه به ڕاستی نەزانراوه و لەم بابەتەوه ڕای جوورا وجوور له ئارادا هەیه. له کاتی لەرینەوەی زەویدا گەلێ جار دەنگێکی وەکوو گرمەی هەور یا تەقەی تۆپ دەبیسترێ، ئەو شوێنەی که لە کاتی بوولەرزەدا له هەموو شوێنێک توند وتیژ تر دەلەرێتەوه به زارا وەی زانستی پێی دەڵێن «کوانوو- کانوون- ی ناوەوه» و ئەو شوێنەش که له هەموو شوێنێکی دیکه کەمتر دەلەرەوێتەوه «کوانووی دەرەوه»، دووری ئەم دوو جێگەیه لێکتر له18 کیلۆ میتره.
بەرزاخ
[[به‌رد/4+زاخ]]
«نت.». «سن.» تم: بەرکاو.
بەرزایی
[[به‌رز+ئایی/1]]
«نت.تم: بڵیندایی.
بەرزبوونەوه
«مست.، لا.» 1- بزووتنەوە و جووڵانەوەی شتێک یا گیاندارێک لە ژێرڕا بۆ لای سەر ووی خۆی به جۆرێکی وا که کەم و زۆر له شوێنی پێشووی دوور کەوێتەوه، دەکرێ لەم حاڵەتی دوورکەوتنەوەیدا بە شوێنەکەی پێشوویەوە نووسابێ یا لێی جوودا بووبێتەوه، جا جیابوونەوەکەشی یێکجاری بێ یا بۆ ماو یەک:: فڕۆکەکە هێندە بەرز بۆتەوه هەر بەقەدەر، چۆلەکەیەک دیاره. ئەم بارانەی دوایی زۆر باش بوو دەغڵ بستێک بەرز بوونەوه. ئەم دیواره دوێنێ و ئیمڕۆ باش کاری تێداکراوه، دوو گەز بەرز بۆتەوه. 2- زیاد بوونی پایە و مەقامی کەسێک::ئێستا زۆر بەرزبۆتەوه هێندەی نەماوه ببێته وەزیر ئەوەی هیچی دەباراندا نەبێ که بەرز بۆوه لەخۆی بایی دەبێ.* ەرزەوه بوون.
بەرزثکی بانان
[[به‌رز+1-ئه‌ك/2+1-ئی+1-بان/1+2-ئان/1]]
«نت.»، «کعر.» 1- مەوجوودێکی ئەفسانە ییه، بەو جۆرەی که له چیرۆکەکانی فۆلکلۆریدا باسی کراوه زۆر درێژ و باڵا بڵینده، هەر لە سەربانان قیت دەبێتەوە و خۆی پێشانی خەڵک دەدا، یا به پێلەقه بانەکە دەکوتێتەوه و گازی خەڵکی ماڵەکه دەکات، که بۆی چوون لەبەر چاوان ون دەبێ. 2- «مج.» کەسێکی بێ هەست و خوست لە گیرو گرفت یا گونگەڵ و گێچەڵان ڕزگاری دەبێ و بۆی دەردەچێ:: ئاژاوەکەی نایەوە و بۆخۆی وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو.
بەرزه
[[؟]]
«ست.»، «بک.» تم: بزر.
بەرزه جوڕه
«نت.»، «سن.» حەشوورەیەکه وەکوو «کولله» وایه، بەڵام بچووکتره و ڕەنگی شینه، لەناو دەغەڵاندا دەژی، هەمیش ه زیقه زیق و جیرەجیر دەکا و دەنگی تیژه. «عا.»، زیز، سرار.* جڕجڕه. بەرزە چڕه.
بەرزپەڕین
«مست.< لا.»، «کعر.» تم: بەرز فڕین.
بەرزگ
[[1- به‌ر/4-+زگ]]
1- تم: بەر مسوڵدان. 2- شوێنی لای خوارەوەی گیاندارانی چوار پێ.:: گوریسەکە به بەر زگی وڵاغەکەدا بەرە و لەولاوه بیهێنەوه سەر پشتی. *«سیم.» بەرسک.
بەرزیلان
«نت.»، «سن.» تم: ئەسکەمله.
بەرزین
«ست.» حاڵی نۆمایەکی وەختی ئەوەی هاتبێ بگیرێ و زینی بخرێته سەر پشت، جوانوێکی هاتبێته ئەوەی سوار هەڵبگرێ.
بەرزێتی
«نت.» تم: بەرزایی:: پایەی کەم شاعیری کورد دەگاته بەرزی نالی. تێبــ.ینی: هس.: «هەرابێرێزەئیتی» که لەزمانی ئاوێستاییدا به «چیای ئەلبورز» له باکووری تاران گوتراوه، «هەرا» بەمانی چیا و «بێرێزەییتی» بە مانی «بەرزێتی» یه.
بەرزەبڵێس
«نت.» کەسێکی لەناو قسەی خەڵکا هەڵبداتێ و قسە کەی پێ ببڕێتەوه.
بەرزەدەماغ
[[به‌رز/4+3-ئه/2+ده‌ماغ]]
«ست.» لوصت بەرز، لثخۆڕازی، ئەوکەسەی بە خۆی دەنازێ، ڕۆح زل.
بەرزەلنگ
«نت.» گیایەکی بۆنخۆشی بەدەوامه، دەگەڵ جاتره و نەعنا و پنگ، یەک «تیره» ن، له شوێنی خیسک شین دەبێ، گوڵ و گەڵاکەی هەرتکیان بۆنیان هەیه.