تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەگەن کردن
[[ تو. كو.]، [ به‌گه‌‌ن + كردن.] ]
«مست.لا.»، «کک.» به لاوه باش بوونی کارێ، شتێ یا قسەیێ.:: ئەگەر کراسەکه بە گەن ناکەی بۆی دەبەینەوه. *پەسند کردن.
بەڵگ و بن کردن
[[به‌ڵگ+و+بن/7+كردن «فع.» ]]
«مست، مت» 1- لەناوبردن، فەوتاندن، خرا کردن، ڕییشە دەرهێنان، سەرەوژێر کردن 2- ئەو دیوەودیو کردن، پشکنین. زۆر گەڕان بەدووی شتێکا. تێبــ.ینی: «بەڵگ و بن» لەم مەسدەرەدا وەک وشەیەکی تێکەڵ «مرکب» کەڵکی لێ وەرگیراوه بۆ هەریەک لەمانانکانی مەسدەرەکه مانایەکی بۆ ڕەچاو دەکرێ. بۆ مانای یەکەم: «بەڵگ کردن بەڕیشەی دار و ڕیشە کردن بەگەڵا» و بۆ مانای دووهەم: «سە رتاپا خوار، هەموو لایەک، هەر گەڵای دارڕا تا دەگاته ڕەگ و ڕیشەی». ب» نەمبیستووه و نەمدیوه ئەم وشە تێکەڵه بەتەنیایی دەکار کرابێ.
بەیادکردن
«مست، لا» وەبیر هێنانەو ەی دۆست و خزم و کەس و شوێنێک و... «بەد نەبێ بەد خانه بەیاد ناکا» .
بەیادی کردن
«مست، لا» «بێ خەوی و بێ کەیفییه، که له نە خۆشی یا له ڕانەهاتنی شوێنێک پەیدا ئەبێ» «تم: خا، ب1، ل- 179».
بەیان کردن
[[عا. كو] [٢-بەیان = کردن]]
«مست.، لا» شەرح کردن، ئاشکرا کردن، لێکدانەوه.
بەید ست کردن
«مست، مت»،«سیم» تم: بەیدەس کردن.
بەیدەس کردن
«مست، مت»، «سیم» زاڵ بوون بەسەر کەسێکدا بە هە ر لایەنێک بێ، مەغڵووب کردنی یەکێ. بە زەویدا کوتانی کەسێک له زۆرانیدا. هێزی بەربەرە کانی لێ بڕین* بەید ەست کردن.
بەیعەت پێکردن
«مست.، لا.»، ڕازی بوون به سەرۆکایەتی کەسێ و جڵە وی کاروباری خۆی تەسلیم کردن. هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات بە شێوەی ئیسلامەتی. تێبــ.ینی: تەگبیر و ڕاوێژ دەکەن تا ڕایان دێته سەر یەکێک بیکەن بە خەلیفه. ئەوجار یەکە یەکه هەڵدەستن و دەستی ئەو کەسه دەگرن و دەڵێن: بەیعەتم پێکردی. ب» خوالێخۆشبوو قازی مەحەممە دی شەهید سەرەڕای ئەوە که به شێوەیەکی گشتی و ئەمڕۆیی بۆ پێشەوا و سەرۆکایەتی حکومەتی میللی کوردستان هەڵبژێردرابوو، تا ماوەیەکیش هەرکەس بۆ دیتنی دەچوو داوای لێدەکرد «بەعەتی پێبکا» و دەیگوت تا سەرۆکایە تیەکەی شێوەی شەرعی و ئیسلامەتی وەربگری.
تێبــ.ەردان
[[ تێ «ده‌+ی» + به‌ردان]]
، «مست، مت» 1-بەربڵا کردنی کار و بەرخ و گوێلک و.... بۆ ئەوەی دایکیان بمژن::جارێ بەرخەکان تێبــ.ەرمەد ن. 2- هاندانی سەگ بۆ ئەوەی بکەوێتە گیانی کەسێ یا گیاندارێ::هەر بەم وڵاتەدا بێن سە گیان تێبــ.ەردەیدەن. 3- ڕست له تاژی داماڵین و بەرەڵڵاکردنی بۆ گرتنی نیچر.:: دوو کەروێشکمان دیت تێمان بەردان هیچیان نەکوشت.
خۆبەخت کردن
[[1-به‌خت/1ڕه‌ش]]
مست. لا.» گیانی خۆ دۆڕاندن، سەر له ڕێگای شتێکا دانان. مردن لە پێناو نەتەوه
دابەش کردن
«مست.»، «مت.» 1- تم: بەش کردن/٢. 2- تم: بەشینەوه، تێبــ.ینی: وا تێدەگەم جیاوازێکی بچووک له نێوان ئەم مەسدەره و مەسدەری بەش کردن /2دا هەبێ ئەویش به لای منەوه ئەوەیه که «دابەش کردن» بۆ ژمارەیەکی نامەعلوومی خەڵک دەبێ بەکاربێت، «بەش کردن /2» بۆ ژمارەی دیار و مەحدوود.
دوای کڵاوی با بردوو
(کەوتن...)، (کن.) کاری بێ نەتیجە کردن، هەوڵدانێکی نەگاتە ئەنجام.
له خۆ بووردن
«مست. لا.» فیداکاری له پێناو دین، بیر و باوەڕ، نەتەوه و نیشتمان- یا هەر شتێکی تر.
لێبووردن
«مست. مت.» خۆش بون لەکەسێ که خراپەیەکی کردبێ. دەست هەڵگرتن لە شتێ:: لێمان ببووره خۆ من له ساعەتەکه بوردوم دەترسم شتی تریشم لێ داوا بکا..* عەفوو کردن. خۆش بوون.
لەبەرددان
«مست، لا» «کن» بەفیڕۆدان و فەوتاندنی شتێک.
هەڵبواردن
[[هه‌ڵ «پێبف» +بواردن]]
«مست. مت.» تم: بواردن.
هەڵبژاردن
[[ «پیبف» +بژاردن]]
«مست. مت.» 1- جودا کردنەوەی هەندێ شت لەناو کۆمەڵێ هاوجسنی خۆی. «عا.» انتقا.:: خۆت کیلۆیەک ترێی چاکم بۆ هەڵبژێره. 2- «تت.» دیاری کردنی نوێنەری کۆمەڵێ خەڵک بۆ کۆڕ و ئەنجومەنان:: هەڵبژاردنی نوێنەر بۆ پەرلەمان مافی میللەته، «عا.» انتخاب.
هەڵبژارده
1- شتێ که لەناو کۆمەلێ هاوجسنی خۆی جیا کرابێتەوه. 2- کەسێکی که بۆ کار و مەبەستێ ئینتخاب کرابێ. «بەڵام ئەی هەڵبژاردەی خۆم + ئەم ڕێگایەم گرتووه و ئەگرم»، «دلێر، ئاگر، ل- 72» .
١-ئاو کردن
«مستـ. متـ.» ڕشاندنی ئاو لە هەندێ شت «نان، تووتن،...» بۆ نەرم بوونەوە و خاو بوونەوەیان.: نانەکە ئاوکە و دایپۆشە، تووتنەکەیان ئاو کردووە ئیمشەو دایدەگرن.
١-ئاواکردن
[[١- ئاوا + کردن]]
«مستـ. متـ.» - بنیاد نان و دروست کردنی خانوو، یا هەر جێگایێکی بۆ دانیشتن و تێدا ژیان، دەس بدا: چاوەخانوێکی ئاواکرده، ئەم دێیە تازە ئاواکراوە. ٢- «کنـ.» خۆشی و شایی خستنەماڵەوە. □ «بە خێر بێی سەر چاوان ما ڵەکەت ئاوا کرد» «ڕستەیێکە بۆ بەخێر هێنانی میوان دەکوترێ». * ئاوا کردنەوە. «بکـ.» ئاڤاکردن.