تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەوک
[[1- به‌ر/2+ده‌و «ده‌م» +ئك]]
«نت.»، «بک.» ئەو کەسەیه کە پیاوێکی گەوره * «ئاغا، میر، پاتشا» هەڵی دەبژێرێ و هەمیشە دەگەڵ خۆی دەیگێڕێ و دەبێتە مەحڕەمی ڕازی. «عا.» نەدیم. * هاودەم هامڕاز تێبــ.ینی: ژاپا «تم: ل-44» دەڵێ ئەم وشەیە بە مانای (مەحڕەمی ڕاز)ە و مانای لۆغەتی وشەکە که ئاوایە: «ئەو کەسەی که پیاو دەتوانێ دەمێ خۆی لەلا بکاتەوه و قسه بکا..»
بەردەپێ
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 +پێ]]
«نت.»، «مک.» جۆرێک خڕکه بەردی بێ سووچی سەخت و ڕەقه و لە بەر ئەوەی پتەو نییه و کون کونه لە چاو حەجمی سووکه. تێبــ.ینی: له کوردەواریدا بۆ خاوێن کردنەوەی چڵکی قاچ له حەماما «زیاتر ئافرەت» بەکاردێنن، هەروەها بۆ خۆش کردن و زیادە تووک لە کەوڵ کردنەو ه کەڵکی لێ وەردەگیرێ، بەردە مەڕمەڕ و ئەو جۆره شتانەشی پێ د سوونەوه و پێی ساف دەکەن.
بەردەچەرخ
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 +چه‌رخ]]
«نت.»، «کعر.» تم: بەردە چەخماخ.
بەردەچەماغ
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 +چەخماغ]]
«نت.»، «مک.» جۆرێک بەردی سەخت و ڕەقه، که ئاسنی لێ بدرێ وەکوو بەرد ستێ پڕیشکی ئاگری لێ دەبێتەوه، له فابریقه دەیتاشن و لێک و لووسی دەکەن و د یکەنە دانەی بچووک بچووک، له چەرخی پووشوو، بەنزین و غازدا بەهۆی لێخشانی تۆپی چەرخەکەوه، ئاگر دەکاتەوه.*«کعر.» بەردەچەرخ.
بەردەڕێژ
[[به‌رد/1+3-ئه/2ڕێژ «ڕشتن» ]]
«ست.» حاڵی جێگا و ڕێگا یا کۆڵان و خەیابانێ که بەردی تێگیرابێ تا چاڵ و چۆڵی تێدا نەمێنێ و ڕاست و ڕەوان بێ. یا لەکاتی بارانا نەبێته قوڕ و زەلەق. *«کئێر.» سەنگچن، سەنگ فەڕش
بەردەڕێژ کردن
«مست.، مت.» ڕێز کردن و قایم کردنی بەرد به پانایی و درێژایی ڕێگا و کۆڵان و خیاباندا:: لە سەری خیابانێ ڕا تا بەرماڵی خۆمان بەردەڕێژ کراوه.*سەنگچن کردن، سەنگ فەڕش کردن.
بەردەگەچ
«نت.»، «سیم.» تم: بەردە گێچ.
بەردەڵانی
«نت.» جێگای بەردەڵان.
بەرز کردن
«مست. مت.» 1- تم: بەرز کردنەوه. 2- «مج.» زیاد کردنی پایە و مەقامی کەسێ.
بەرز کردنەوه
(مست. مت.) ١- شتێک یا کەسێ لە شوێن خۆی بەرەو ژوورتر کردن. منداڵەکەی بەرز کردەوە و کوتای بە عەرزدا. ٢- شت بەسەریەکا کەڵەکەکردن بە جۆرێ کە لە ئاستی زەویڕا بڵیندبێ. بەقەد کێوێک فەردە شەکریان لەم دەشتە بەرز کردبۆوە. ٣- (مج.) تم: بەرز کردن/٢:: نانی سوێرە بەرزی دەکاتەوە پاشان دەلاقی ڕۆدێت.
بەرسمێڵ کردن
«مست، مت.» قرتاندنی زێدەمووی سمێڵ و لێک و لووس کردنی دەگەڵ سنووری لێوی سه ڕەوه.
بەرلێخواردن
[[بەر/١ +لێ (لە+ی)+ خواردن]]
«مست.، مت.» 1- خواردنی میوەی باغێک:: کوا هەر د ڵێی باغم هەیه، باغم هەیە ئێمه بەرمان لێ نەخوارد. ئێسا خەریکی باغ دەچەقێنی کەنگێ بە ری لێ دەخۆی. 2- «کن.» کەڵک وەرگرتن له شتێ، نەتیجەوەرگرتن:: بەم هەموو ڕ نجه منداڵەکانی پێگەیاند بەری لێ نەخواردن. جوانەمەرگه ! بەری له ژیانی خۆی نەخوارد.
بەرکوڵ کردن
«مست.، لا» خواردنی چێشت پێش ئەوەی خەڵکانەی کە دە بێ لێی بخۆن.
بەرکەکردن
[[عا. كو]، [بركه «بركه» + کردن ]]
«مست.، لا.»، «مک.» زیاد کردن و زەووزو کردنی گیاندارانی کەوی:: وەحەوەح یا خوا بەرکه نەکەی، خۆ شیرەکەی ڕشت. تێبــ.ینی: جاروباره دایکان کە تووڕ ه دەبن وەکوو «تووک» به منداڵانی خۆیانی د ەڵێن.
بەرۆک بەردان
«مست. مت.» واز له کەسێ هێنان شەڕ لە یەکێ لادان. دەست له کەسێ هەڵگرتن «سەد جارم گوت تۆم ناوێ، ئیتر بەسیه و پێی ناوێ،. بەرده، بەرده، بەرده! دەبڕۆ بەرۆکم بەرده» «فولکلۆر». * یەخەبەردان.
بەری بابەرده
(کن.) لە شوێنی خۆت هەڵستە، جێگا چۆڵ کە، وازبێنە. ٣-پێش، لە پێش، «بۆکات» «بەر له مەلا ئەچێته مزگەوت»، «بەر له وەستا دووکان گەرم ئەکا»، بەر لەوەی بگاته بوار دەرپێ دائەکەنێ» «خا، پەند، ل - 112»
بەرێ بردن
«مست. مت.» تم: بەڕێوەبردن /2.
بەرەڵڵاکردن
«مست.، مت.» 1- تم: ئازاد کردن /1. 2_کردنەوەی وڵاغێکی بەسترابێتەوه یا هەر نەبە ستنەوەی:: شێخ ڕەزا ئەسپه ڕەش بەڕەڵڵاکه با بۆخۆی لەو بەردێیه بلەوەڕێ. 3_ وێڵ کردنی کەسێ «منداڵ یا گەوره» به هەر نیازێ بێ یا لەبەر کەمتەرخەمی::کچێ پیرۆزخان ئەوه بۆچی ئەو منداڵەت بەڕەڵڵا کردووه ئوتۆمبیل دەیکا به ژێرەوه.
بەزیادکردن
«مست. مت.» هەڵگرتنی سفره و نان و خوان لەبەردەمی خەڵکی ماڵ و... پاش ئەوەی تێردەخۆن:: ئافرەت وە ره به زیادی که. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره لەوەڕا پەیدا بووه که به پێی ڕێ و شوێنی ئیسلامەتی دەبێ پاش نان خواردن سوپاسی بکرێ، له کورده واریدا به ڕستەی: «خوایه زۆر شوکر لێت بەزیادبێ» یا ڕستەی لەم بابەته ئەنجام دەدرێت.