تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینقیڕاز کردن
[[عا.: ئینقیراز + کو: کردن]]
ئینکار کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) حاشا کردن لە کارێ، شتێ یا لە ڕووداوێ. ٢- پاشگەز بوونەوە لە قسەیەک. ٣- لە ژێر کارێ یا مەسەلەیەک دەرچوون. هەر بە جارێ ئینکاری کرد وتی من قەت قسەی وام نەکردووە. پێم وت قەرزی... بۆ نادەیتەوە ئینکاری کرد و قوتی هیچی پێ قەرزدار نیم.
ئیهانە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- بە قسە یا کردەوە ڕەزیل کردنی کەسێ. ٢- بە چاوی سووک تەماشا کردن. ٣- حورمەت نەگرتن، سووکایەتی بەسەر کەسێ هێنان. ئەوە بۆچی ئیهانەی بەو کابرایە کرد. ئەوە بۆچی ئەو کابرایەت ئیهانە کرد هیچ نەبا بەخێر هاتنت کردبا. * تەوهین کردن، تەوهین پێکردن.
ئیهمال کردن
[[عا. کو.]]
ئیکلام کردن
(مست. لا.)، (مک.) ڕەسمی ئورمەت بەجێ هێنان. تەعزیم کردن. * ئیکلام کێشان.
ئێختە کردن
[[تو. کو.]]
(مست. مت.) ١- دەرهێنانی گونی ئەسپ (بە تایبەتی) و هەر حەیوانێکی تر ( بە گشتی). ٢- (مج.) بەیدەست کردن، ژێردەست کردن، هێنانەبەربار، ڕام کردن، لە هەڕ و گیف و گوڕەگوڕ خستن. هەر دەڵەی ئیختەیان کردووە هەرا و هۆریای جارانیان نەماوە. * یەختە کردن، ئێختە کردن، خەساندن.
ئێق کردنەوە
(مست. لا.) ١- بەتاڵ کردنی ئەوەی لە ناو (مەعدە) دایە، بە ڕێگای گەروودا. ڕشانەوە. ٢- (مج.) کردنەوە و گەڕاندنەوەی شتێ (پارە،...،...) بە ناچاری کە ئەو کەسەی شتەکەی هابەلاوە، وا بزانێ یەواو قووتی داوە و خەیاڵی دانەوەی نەبێ. نەیدەدایەوە بەڵام پێمان ئێق کردەوە. بۆ کوێی دەبا هەر دەبێ ئێقی کاتەوە. * یەق کردنەوە.
ئەتک پێکردن
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» هاندانی کەسێک بۆ کردنی کارو کردەوەیەکی ئەوتۆ، کە لە ئەنجاما تووشی خەجاڵەتی بێ و بە خۆیدا بشکێتەوە: ئەو ئەتکە چ بوو پێتان کرد، ئەتکێکی وایان پێ کردووە تا دنیا دنیابێ لە بیری نەچێتەوە. «پێی ئەکا ئەتک و سیاسەت، هەرکەسێ خۆی حەز بکا» «قاتڵی ڕووحی «حەمە» و جەللادی «وەسمان» هاتەوە»
ئەتک کردن
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» ڕیسوا کرنی یەکێک، سووکایەتی بەسەر هێنان، ئابڕووی کەسێک بردن. «بە هۆی ئیشێکی ماددی» : دەم و لووتیان دەبڕین و ئەتکیان دەکردن. هێندە ناپیاوە هەر دەبێ سمێڵی بتاشن و ئەتکی کەن.
ئەحمەد و مەحموود کردن
«کنـ.» ۱- لەم لاولا و بە دەردی سەری، بژیوی خۆ پەیدا کردن. «... تا مێردەکەشم نەگیرابوو هەر باشتر بوو، ئەحمەد و مەحموودێکی بۆ ئەکردین...» «_: ژان_۱۹۲» ۲- پەل کوتان بۆ هەموو لایەک، لە هەموو دەرگایەک دان، هەڵپە هەڵپ کردن «بۆ هەر مەبەستێ بێ» ۳- بە فێڵ و درۆ و دەلەسە کاری خۆ مەیسەل کردن.
ئەدا کردن
[[ئەدا+کردن]]
«مستـ. لا.» ۱- بە جێ گەیاندنی پێویستییەکانی دینی ئیسلام لەو کاتانە دا کە بۆیان داندراوە «کردنی پێنج فەڕزەی نوێژ و گرتنی ڕۆژوو لە ڕەمەزانا» //قەزا. ۲- دانەوەی قەرز. ۳- «کعر.» بە جێ گەیاندنی پێویستەکانی کۆمەڵایەتی. ۴- دەربڕین، وەڕووخستن. «نە قسە نە ڕاز بۆم نەکرا ئەدا» «سەلام_۸۱»
ئەدەب کردن
[[ئەدەب+کردن]، [عا. کو.]]
۱- «مستـ. لا.» شەرم کرد لە کردنی کارێک: قوربان ئەدەب دەکەم عەرزتان کەم. «ئەحوەلی تەفرەقە نەزەر تەقوییەتی سەبەب دەکا» «عاڕفی وەحدەت ئاشنا لەم قسەیە ئەدەب دەکا» «نالی- گمـ۹» ۲- «مستـ. متـ.» تەنبێ کردنی کەسێک «بە لێدان و جنێو...» تێبــ.ینی: دەبێ بەم مانایە لە ئەسڵا «بە ئەدەب کردن» بێ، چونکوو بێ ئەدەب بە ئەدەب دەکرێ.
ئەردەڵان
[[ئاردەڵ+ئان]]
«نتـ.» ۱- ناوی ئەماڕەتێکی کوردە لە کوردستانی ئێران پاتەختیان شاری «سنە» بووە. ۲- ناوێکی تری ئەم مەڵبەندەیە کە لە تەشکیلاتی ئێراندا پێی دەڵێن: «استان کردستان». ٭ئاردەڵان. «تەختی تەخت بوو، بابا ئەردەڵان» «کەلاوەی کاول، پەیکۆڵ بەردەڵان» «پیرەمێرد- ۲۲۸»
ئەزیەت خواردن
[[عا. کو.]]
«مستـ. لا.» تمـ: ئەزیەت کێشان.
ئەزیەت کردن
[ [عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» تمـ: ئەزیەت دان. «وە یادت مەیۆ شەوەکەی لێو جۆ» «ئەزیەت کردن من، مەکە و لاوەی توو» «فۆلکلۆر»
ئەستوو کوردە
«نتـ.»، «مکـ.» ملەقۆچە. هس.: آ» ستووکور، ستووکورد «بکـ. =ئەستۆ» ب» گوردە «فر=پشتەمل».
ئەسپاردن
[[پهـ: ئەپەسپارتەن]]
«مستـ. متـ.» ۱- کارێک حەواڵەی کەسێک کردن بۆ جێ بە جێ کردنی. «قوربانت بم چاو ئەستێرە» «خزمەتێکمان پێ بسپێرە» «فۆلکلور» ۲- تەسلیم کردنی شتێک بە کەسێک، کە بە ئەمانەت هەڵی بگرێ و ئاگای لێ بێ. «بە خودام ئەسپاردن»، «تۆ دەڕۆی ئێمە بە کێ دەسپێری». ۳- تەمێ کردنی کەسێک بۆ کردن یا نەکردنی کارێک.: بە دەرکەوانەکەی ئەسپاردبوو ڕاگیرمان نەکا، ئەسپاردوویە هەر کەس بچێ بڵێن لە ماڵ نییە. «... ئەسپاردی لە پێشخانە، یەک دوو بەڕەیان ڕاخست...» «قزڵجی: پێکەنین_۱۴۱». ۴- «مجـ.» شاردنەوەی مردوو: بە خاکێمان ئەسپارد. ٭تەسلیم کردن. هس.: ئەسپاردن/۲. ٭سپاردن «بۆ هەر چوار ماناکە». ڕائەسپاردن_ [ڕا «پێبفـ.» +ئەسپاردن]، «مستـ. متـ.» ۱- ناردنی پەیام یا خەبەرێ، بە کەسێکدا بۆ یەکێکی تر: با خدردا ڕای ئەسپاردبوو سەرێکی لێ بدەین. بە دەمیش تۆفیقمان ڕائەسپاردووە، ڕادەسپێرین بە مام کوێخا بڵێن. ۲- داوای جێ بە جێ کردنی کارێک لە کەسێک: پیرۆتمان ڕائەسپارد لە شار غەزەتەمان بۆ بێنێ. ٭ڕاسپاردن. تێبــ.ینی: کەرتی یەکەمی ئەسپاردن «ئە» زۆر شل و شەوێقە هەندێ جار لە قسە کردنا دەردەکەوێ و هەندێ جاریش ون دەبێ و شێوەیێکی تری مەسدەرەکە «سپاردن، ڕاسپاردن» پەیدا دەکا، بەڵام ئەسڵ هەر «ئەسپاردن» ە.
ئەسپاردە
«نمفـ. سمفـ.» هەر شتێکی بە کەسێک درابێ بە ئەمانەت.: ئەسپاردەی خوا بن ٭ئەسپەردە، ئەسپێراو، سپاردە، سپێراو، سپێریاگ.
ئەسپەردە
«نمغـ.، سمغـ.»، «سنـ.» تمـ: ئەسپاردە.
ئەسەر لێکردن
[[عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» کارتێکردن: ئەم کارەساتەشی بەسەرهات کەچی هیچ ئەسەری لێ نەکردووە. ٭تەئسیر.