تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باج گرتن
(ست. مت.) باج ئەستاندن.
بارتەقا
(نت.) ١- هاوتا، هاوسەنگ. (عا.) معادل. ٢- لەباتی، لەبری. ٣- بەئەندازە، بەقەدەر. بارتەقای دە پووتێک دەبوو نازانم چۆنی بۆ هەڵگیرابوو. تێبــ.- آ) بەلای منەوە زیاتر لەوەدەچێ ئەم وشەیە لە (بار) وەرگیرابێ، سەرەڕای ئەو ڕێتێچوونانەی لە (ب)دا باس دەکرێن. ئەگەر باری بارەبەرێک تەواو نوبووبێ بۆ ئەوەی (تا) کانی بارەکە هەرتکیان بە یەک ئەندازە قورس بن شتێکیان خستۆتە سەر (تا) سووکەکە و ئەم وشەیان بە مانای (وسیلە التعادل) بۆ داهێناوە و بەرەبەرە بۆ شتی دیکەش غەیری (بار) بەکارهێندراوە، بەڵام بۆچی لە (تا) قورسەکەیان دەرنەهێناوە و نەیانخستۆتە سەر (تا)یە سووکەکە؟ کارێکی وانییە کە بە هاسانی بدۆزریتەوە و زۆر ڕێی تێدەچێ یەکەم جار کە ئەم کارە ئەنجام دراوە و ئەم وشەیەی بۆ داتاشراوە هەردوو (تا)ی بارەکە یەک جسن نەبوون و تێکەڵ کردنیان مومکین نەبووبێ و... و.... ب) ڕێی دەچێتێ ئەم وشەیە لوم کەرتانە پێکهاتبێ: ١-[ بار + دەق +ئە]، ٢- [بار + تەقا (؟)]، ٣- [ بار { دەق + ها].
بارداگرتن
(مست. مت.) هێنانە خواری (بار) لە پشتی وڵاغ یا هەرجوورە بارەبەرێکی تر بە یەکجاری. خێرا بارەکان لەو لۆرییە داگرن.
بارهەڵگرتن
[[بار + هەڵگرتن]]
(مست. لا.) ١- تم: باربردن. ٢- (مج.) توانابوونی کەسێک بۆ جێبەجێ کردن و ڕاپەڕاندنی فەرمانێک و کارێک. ئەم بارە قورسە چۆن بەو منداڵە بەستەزمانە هەڵدەگیرێ (ئەم ئیشە گرانە چۆن بەو منداڵە دەکرێ).
باڵ گرتن
[[١- باڵ /١ +گرتن] ]
(مست. لا) ١-فێرە فڕین بوونی بەچکەی باڵندە: ئەم بێچوە چۆلەکەیە کە تازە خەریکە باڵ دەگرێ. ٢-(کن.) خێرا ڕۆیین: ئای ئای خۆ وەتمان هەرد ڵێی باڵی گرت، چ زوو دەر پەڕی. *باڵ گرتنەوە.
باڵاگرتن
(مست. لا.)، تم: باڵ کردن. تێبــ. – باڵاکردن وەختێک دەکار دەکرێ کە گەورەبوون، درێژ بوون و گەشەکردنەکە، شتێکی پێویست و تەبیعی بێ، بەڵام باڵا گرتن بۆ کارێکی چاوەروان نەکراوە.
بنه گرتوو
[[بنه+گرتوو «نمف:گرتن» ]]
«سمت.» » حاڵی کەسێ یا کارێ که ڕەگی داکوتابێ و سە ری گرتبێ.:: ئەوەی میللەت نەیەوێ قە ت بنەگرتوو نابێ.
به باڵاگرتن
مست. مت.»، جلوبەرگی درواو، یا قوماش به بەژنی ئینسانێک پێوان بۆ زانینی گەوره و بچووکی و درێژی و کورتی «بۆ جلکی حازر» و زانینی ئەندازەی «بۆ قوماش» * به باڵا بڕین.
بە ئامانەت وەرگرتن
«مستـ. متـ.» خواستنەوەی شتێک لە کەسێ، کە پاش مەیسەر کردنی کار و جێ بە جێ بوونی مەبەست بیدرێتەوە. * ئەمانەت «بۆ هەمووی»
بە شەرتی چەقۆ
١- ڕستەیێکه شووتی فرۆش بەکاری دێنن، بەو مانایە که ئامادەیه به چەقۆ لەتی بکا و ئەگەر نەگەیشتبوو کڕیار هەڵی نەگرێ. 2- «مج.» به دوای بڕوبیانوودا گەڕان بۆ ئەوەی ڕێگه له جێبەجێ بوونی کار و مەسەلەیەک ببڕێتەوه. دانانی «شروط تعجیزی» لە پێش کارێک.:: ئەوەی تۆ دەڵە ی دۆستایەتی بە شەرتی چەقۆیه و سەر ناگرێ.
بەدەست گرتن
«مست. مت.» 1- گرتنی گیاندارێکی ڕا بکا. بەبێ یارمەتی هیچ هۆیەک.:: ئەوەنده بەفر باری پەنجا چۆلەکەمان هەر بەدەست گرت. 2- «مج.» چوونی زاوا بۆ لای بووک و جووت بوونی دەگەڵی وەکوو ژن و مێردان.:: سێ مانگه بووکیان بۆ گواستۆتەوه هێشتا به دەستی نەگرتووه.* بوونه زاوا. بەزاوا بوون.
بەدەستەوەگرتن
«مست. مت.» 1-- هەلگرتنی شتێک به دەست به جۆرێکی وا کە دیار بێ:: چەمەدانێکی به دەستەوه گرتبوو دەچوو بۆ گاڕاژ، کاغەزێکی شڕی زەردی به دەستەوه گرتبوو هەر تاوەناتاوێ دەیگووت: ئەوەتا بەڵگەی تاوانت. پا شان بۆم دەرکەوت «خەونامەی سەید ئەحمەدی مەدینه» یه. 2- «مج.» شتێک کردنه بەهانه بۆ کردن یا نەکردنی کارێک:: ژیر کردنی منداڵەکەی به دەستەوه گرتووه و خۆ ده هیچ کارێکی دیکه ناگەیێنێ.
بەرتاشین
[[5-به‌ر-/2+تاشین]]
«مست. مت.»، «مک.» خاوێن کردنەوەی «بەرگەده» له «تووکە بەر» بە گوێزان وچەقۆ یا هەر شتێکی تر. «داشتە مر» ی ژنیان دەهێنا، «هەمزاوا» یی «بەر» یان دەتاشی. تێبــ.ینی: آ» ئەم کاره زیاتر به دەرمانێک که پێی دەلێن «داڕوو» ئەنجام د ەدرێ، لەو حاڵەتەدا مە سدەری «داڕوو گرتن» بەکاردێت. ب» داشتەمر و هەمزاوا دوو «دێ» ن لە ڕۆژاوای شاری مەهاباد.
بەرتاو
«نت.»، «مک.» هەر جێگایەکی خۆر تێکردبێ.:؛ منداڵینه بڕۆنه بەر تاوەکە بۆ خۆتان گەپێ بدەن.* بەرخۆر، بەرڕۆژ، بەر هەتاو.
بەرتیل
[[عا]]
«نا.» پووڵ یا هەر شتێکی دیکه که بۆ بەدەست هێنانی قازانجێکی ناڕەوا «ماددی و مەعنەوی» یا ڕاپەڕاندنی کار و مەسەلەیەک له داییرەکانی حکوومەت «جاران مەحکەمەی قازیش» یەکێک دەیدا به کاربەدەستێک.* ڕیشوەت. «سن.» بەرتێڵ، ڕیشڤەت. «بک.» بەرتیل، ڕوشەت، ڕوشڤەت.
بەرتیل خواردن
«مست. مت.» تم: بەرتیل وەرگرتن.
بەرتیل خۆر
«نت.»، «سفا.» » کەسێکی ئاماده بێ بەرتیل وەربگرێ، حاڵی ئەو کار به دەستەی کاری خەڵک ڕاناپەڕێنێ، یا گرێ و گۆڵی تێدەخا و هەتا پارەیەک شتێکی نەدەنێ جێبەجێی ناکا.:؛ بەرتیل خۆرێکی عەجایبه. کوڕه بەرتیل خۆرت نەدیوه، ئەمه کەی بەرتیل خۆره.
بەرتیل دان
«مست. لا.» دانی پاره یا هەر شتێک به کاربەدەستێکی دەوڵەت له لایەن کەسێکەوه، بۆ ئەوەی ئیشێکی بۆ جێ بەجێ کات.
بەرتێل و ەرگرتن
«مست. لا.» قبووڵ کردنی دیاری و پاره و پووڵ له لایەن کاربەدەستێکی میری یەوه بۆ ڕاپەراندن یا ڕەواندنەوەی گیر و گرفت له کاری کەسێکدا.* بەرتیل خواردن.
بەرتێلانه
[[؟]]
«نت.» «سن.» دیاری و کەلوپەلێکی لە ماڵی زاواوه بۆ ماڵی بووکێی ڕەوانە دەکەن. // «سن.» ناو تێلانه = جیاز. تێبــ.ینی: ئەم وشەیەم له «مردۆخ، ب1، ل-139» وەرگرتووه، هەرچەنده «مردۆخ» خۆی وشەکەی به فارسی ئاوا مانا لێداوەتەوه که له سەرەوه نووسرا، بەڵام به عەڕەبی و شەەی «برطیل» ی نووسیوه که وا دەگەیێنێ لای وابووبێ ئەم وشەیه له «بەرتیل» داتاشرابێ، سرنجی له وشەەی «ناو تێلانه» ی بن لەهجەی سنەیی بۆمان دەردەخا که وشەی «بەرتێلانه» دەبێ له[ 1- بهر/3+ تێلانه] دروست بووبێ و «تێلانە» ش له [ تێل + ئانه/ 2یا3] پێکهاتبێ. «تێل» هەر لەبن لەهجەی سنەییدا به «خێل» دەڵێن و له موکریانیشدا «تیلایی چاو» هەیه که ڕەنگە پێوەندێکی یان به «تێلانه» وه هەبێ و ئەگەر لەم بۆچوونەمدا به هەڵە نەچووبم مانای وشەی «بەرتێلانه» دەبێته «پێش چاو پێکەوتن»، پێش ئەوەی زاوا چاوی بە بووک بکەوێ.