تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵ گرتنەوە
(مست. لا) ١-هەڵفڕینی مەل لە شوێنێکی بۆ ماوەیەکی کەم لێی نیشتبێتەوە: کۆترێک لە سەر ئەم دارە بۆ پێش پێی تۆ باڵی گرتەوە. ٢-تم: باڵ گرتن.
بەرگ تێ گرتن
[[به‌رگ/3+تێ «ده‌+ی» +گرتن]]
«مست.، مت.» کتێبــ.، دەفتەر و.... لە مەقەببا یا کا غە زەوه پێچان.
بەزم پێگرتن
«مست. مت.»، «مک.» 1- شەڕ فرۆشتن به کەسێ، شڵتاغ پێکردن، تەشقەڵه کردن به یەکێ:: شێرکۆ بەزمێکی بە سیروان گرت مەگەر هەر بۆ خۆی بزانێ چۆن بوو. 2- «مج.» وەخت پێ ڕابواردن، دەماغ تەخت کردن به کابرایێ:: دەبڕۆ واز بێنه بەسمان بەزم پێ بگره.
بەسەر گرتنەوه
«مست، مت.» 1- ناسینەوەی مەڕ و گاو و گۆڵێ که دزرابێ یا ون بووبێ.:: له مەڕەکان حەوتیانم لای کوێخا فەرەج بەسەر گرتەوه. 2- «مج.» دۆزینەوەی هەموو شتێکی گوم بوو یا دزراو.
دەباوەش گرتن
«مست. مت.» د ەست دە ناو قەد یا سەروتری کەسێ وەرهێنان تێبــ.- ئە مەیان بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستیه بەرامبەر کەسێ و زیاتر لە نێوان دڵداران و دوو دۆستیش کە دەمێک بێ یەکتریان نەدیتبێ، باوە و ڕوودەدا.
1- بەرگرتن
[[بەر/٢+ گرتن]]
«مست.، مت.» 1- ڕێگا بڕینەوه له شتێ یا کە سێ تا نەتوانێ کارێکی دەیەوێ بیکات:: بەری ئەستێڵەکه بگرن. د ه تۆ لاچۆ بەری مەگره هەر ئێستا بۆ حەوت پشتی ئاقڵ د ەکا. * پێش گرتن. 2- ڕێگه بڕینەوه له تەشەنه کردنی هەندێ برین برین و نەخۆشی پێست «ئاگره، بیرۆ...» به پێی داب و دەستووری کوردەواری. تم:ئاگره «تێبــ..» .
2- بەرگرتن
[[بەر+ گرتن]]
«مست.، مت.»، «مک.» تم: بەرگەگرتن.
ئئیحتیڕامی خۆ ڕاگرتن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١-ڕەفتار کردنی کەسێ بەجۆرێ کە خەڵک قەدری بزانن و حورمەتی بگرن. ٢- (کن.) بێ ئەدەب نەبوون. با ئیحتڕامی خۆی ڕاگرتبا و هێندەی قسەی زیادی نەکردبا تا وای بەسەر نەهاتبا.
ئارام لێ هەڵگرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارام لێ بڕین.
ئارام گرتن
«مستـ.. لا.» تمـ: ئارام بوون 1 و 3 و 4.
ئارەق گرتن
[ ٢[- ئارەق + گرتن ]]
«عا. کو.»، «مستـ. متـ.» دروست کردنی ئارەق. تێبــ. ــ١ دروست کردن و فرۆتنی ئارەق تا ئەو دوایانەش لە کوردستان پیشەی تایبەتی فەلە و جوولەکە بوو، موسوڵمانان بە ئاشکرا، خۆیان لە قەرەی ئەم ئیشە نەدەدا. شێوەی گرتنی ئارەقی خواردنەوە و ئارەقی گژوگیا تۆزێ لێک جیابوون. ٢- بۆ گرتنی ئارەقی خواردنەوە لە پێشدا ترێ دە تەشت یا شوێنێکی تایبەتیدا بە پێ دەشێلن و دەیپڵیشێننەوە تا دەبێتە تڵپە و ئاو، دایدەپۆشن و لێی دەگەڕێن تا دەترشێ «تخممر دەکا» ئەو جار دەیکەنە مەنجەڵێکی زەلامەوە و سەری بە سەر پۆشێکی تایبەت دەگرن و بە قۆر یا هەر شتێکی تر هەناسەی لێ دەبڕن، لە لایێکی ئەم سەرپۆشەوە لوولو یا مەسینەیەک قایم کراوە دەورەی ئاوی ساردە، ئەوجار ئاگرێکی باش لە ژێر مانجەڵەکە دەکەنەوە، گەرما و تینی ئاگر تڵپ و تاڵی ناو مونجەڵەکە دەکا بە هەڵم و بە لوولەکەدا دەردەچێ، چونکە خۆی گەرمە و ڕێگای دەرچوونی سارد، دەبێتەوە ئاو، تک تک ئەتکێتە قاپێکەوە کە لەبەر لوولەکە داندراوە. بۆ گرتنی ئارەقی گژوگیاش ئەم شێوەیە بە کار هێنراوە و شێوەی تایبەتیش هەبووە: ناو مەنجەڵێکی گەورە پڕ دەکەن لە گیای مەبەست و ئاوی کەم تێدەکەن، دفرێک لە ژوورەوە لە سەر گیایەکە دادەنێن و تەشتێ دەخەنە سەر مەنجەڵە گەورەکە و دەورەی قوڕ دادەدەن و تەشتەکە پڕ دەکەن لە ئاوی سارد هەڵمی گژوگیایەکە لە بنی تەشتەکە دەدا و لەبەر ساردی دەبێتەوە ئاو کە دەتکێتەوە ناو دەفرەکەی ناوەوە.
ئاشنا گرتن
«مستـ. متـ.» ١- سەرەتای ناسیاوی و دۆستایەتی دەگەڵ کەسێ داخستن. ٢- دوکاندارێک ڕەچاو کردن بو شت لێکڕین یا یێ فڕۆشتن.: وا دیارە تازە ئەم ئاشنایەت گرتووە ئاشنایەکی باشت گرتووە، لە سەوداخۆش دەچێ.
ئاقڵ گرتن
«مستـ. لا.»، «عا. کو.»، «مکـ.» تمـ: ئاقڵ بڕین.
ئاهەنگ گرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاهەنگ گێڕان.
ئاو هەڵگرتن
«مستـ. متـ.» جاری کردنی ئاو بۆ هەر لایەکی مەبەست بێ و خۆش کردنی ڕێگای ئەم جاری بۆنە.: کوێخا مارف خەریک بوو ئاوی هەڵدەگرت.
ئاو گرتن
«مستـ. متـ.» کۆکردنەوەی ئاو لە ئەستێڵ و گوڵدا، بۆ ئەوەی زۆر ببێ و کشتوکاڵی پێ بدێرن. یا بۆ هەر مەبەستێکی تر.: ئاوەکەمان گرتووە، ئیمشەو تووتنەکە دەدێرین. //ئاوبەردانەوە. ۲- گوشینی هەندێ میوەی ئاودار «ترێ، پرتەقاڵ، هەنار و...» و جیاکردنەوەیان بۆ خواردنەوە.
ئاو گرتنەوە
«مستـ. متـ.» بەری جاری بوونی ئاو گرتن، پاش ئەوەی کە بەردرابێتەوە بۆ سەر شوێنێک.
ئاوارتن
[[مسـ.. متـ. .]]
«زا.» دەربواردنی شتێک لە شتێک «استثناء»، «تمـ. خا: جـ ١، ل ـ ٦٠» ـ بێجگە لە «فەرهەنگی خاڵ» ئەم وشەیە لە هێچ قامووسێکی تری کوردیدا نەدیت، ئەگەرچی خۆی لە لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا لە بیر چۆتەوه، بەڵام لە شێوەی «هەڵاوارتن» و «هەڵاواردن» دا دەبیندرێ، لام وایە «ئاوارە» ش هەر بە بنیچە دەچێتەوە سەر ئەم مەسدەره، کە بەڕای من مەسدەرێکی ئەسڵی زمانی کوردییە و شایانی ئەوەیە زیندوو بکرێتەوە. هس.: بواردن، هەڵبواردن.
ئاوارتە
«سمفـ. لە: «ئاوارتن»، «زا» جیاکراوەوه، بە جێ هێڵراو، لادراو «شتی دەربراو «مستثنی». تمـ: خا. جـ ١، ل - ٦٠».
ئاوزەنگی داگرتن
«مستـ. لا.»، «کنـ.» پێداگرتن لەسەر قسەی خۆ، پێ لێ دە کەوش کردن، پێ لێ دە پێسۆلێ کردن «لە کەسێ... بۆ کارێ»، ئیسرار کردن.: ئاوزەنگی داگرت تا پارەی لێ نەستاند وازی نەهێنا. ٭سم چەقاندن. تێبــ.ینی: قورسایی خستنە سەر ئاوزەنگی «داگرتنی» بۆ وەستاندنی وڵاغە، ئاشکرایە کە وڵاغ وەستا، سواریش هەر وەستاوە، بە سواری وەستان نیشانەی بەپەلە بوونە کە دەبێ مەبەستەکەی زوو جێ بە جێ بکرێ، جا بۆیە ئەم «کینایە» لە زمانیی کوردیدا پەیدا بووە.