تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆمبی دەستی
نت.»، «کئێر.» تم: نارنجۆک.
دەباوەش گرتن
«مست. مت.» د ەست دە ناو قەد یا سەروتری کەسێ وەرهێنان تێبــ.- ئە مەیان بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستیه بەرامبەر کەسێ و زیاتر لە نێوان دڵداران و دوو دۆستیش کە دەمێک بێ یەکتریان نەدیتبێ، باوە و ڕوودەدا.
دەربردن
«مست. لا.» ئیدارە کردن دەکەڵ کەسێ، جا تۆ چۆن د گەڵ ئەم دە م شڕه دە ر دەبەی.
ئا، ئا ! دەبەشنەوه
ڕستەیێکه بەسەر سووڕمانەوه دەگوترێ. زیاتر دووکاندار به کڕیارێکی دەڵێ که نرخێکی وا بۆ کاڵایەک بڵێ نەچێتە عەقڵەوه.* بە خشینەوه. دابەش کردن/2.
ئارەق دەردان
[ [١- ئارەق + دەر + دان ]]
«مستـ. لا.»، تمـ : ئارەق کردن.
ئارەقی ڕەش و شێن دەردان
[ [مستـ. لا. ]]
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون، زۆر خۆماندوو کردن بە ئیش یا قسە و کاری فیکرییەوە: تا کتێبــ.خانەکەم ڕێکخست ئارەقی ڕەشو شینم دەردا، شاسوار تا مەسەلەکەی جەبری حەل کرد ئارەقی ڕەش و شینی دەردا. «... شیخ سەعیدی سەبیلان چەند ڕۆژێ دوکانی دانەنا، لێمان پرسی ئاغا ! لە کوێ بووی؟ وتی: خێڵێکی جنۆکەی کافر هاتبوون لە دەرەوەی «سابڵاغ» هەڵیا ندابوو، نیازیان خراپ بوو، چوومە گیانیان تا دەفعم کردن ئارەقی ڕەش و شینم دەردا» «بیرەوەری خۆم».
ئاسمانەی دەم
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: مەڵاشوو.
ئاو دەردان
[[ئاو+دەر+دان (فع.)]]
۱- «مستـ. متـ.» بە تاڵ کردنی ئاوی گوڵ، ئەستێل و حەوز یا هەر شوێنێکی کە ئاوی تێدا کۆبووبێتەوە و ڕاوەستابێ: بە دۆڵچە ئاوی حەوزەکەمان دەردا. ۲- «مستـ. لا.» وەڕوو کەوتن و پەیدابوونی ئاو لە ماددەیەک، کە خۆی ئاوی تێدابێ، بەڵام بەرچاو نەکەوێ.: هەموو لەشی ئاوی دەردابوو.
ئاو دەگونان گەڕان
«کنـ.» باڵق بوونی کوڕ، شەیتان پێکەنین، گەییشتنە ئەو تەمەنەی کە هەستی پیاوەتی دەبزوێ.: ئەم کوڕە هەر قیتەقیتێتی، وەک ئاوی دە گونان گەڕابێ وایە.
ئاواڵ دەرس
«کو. عا.»، «ستـ.»، «مکـ.» ١- پێوەندی دوو، یا چەند قوتابی کە لە پۆلێکدا، دەخوێنن. ٢- پێوەندی دوو یا چەند فەقێ کە لە حوجرەیێک پێکەوە «ماددە» یێک دەخوێنن.
ئاوی دەم
«نتـ.» لێک، لیکاو.
ئۆین دەرهێنان
[[تو. کو.]]
«مستـ. لا.» یاری یا هەر کارێکی تر کردن بۆ ڕابواردن و وەپێکەنین خستنی خەڵک. «... کوڕە! ئەوە ئۆین دەرتێری «دەردێنی» هەی...، ئەوە بۆم بووی بە مودەڕڕس» «بیرەوەریی خۆم».
ئیدارە دەگەل کردن
[[عا. کو.]]
ئیش لە دەست هاتن
١- تین و توانی کار کردن لە کەسێکدا هەبوون. هەموو ئیشێکی لە دەست دێ و قەت دانامێنێ. ٢- (مج.) دەسەڵاتدار بوون. زۆر ئیشی لە دەست دێ ئەم ئیشە هەر بەوی دەکرێ. تێبــ.- تورکیش ئەم وشەیە بەکاردێنن و بۆیە هەندێ کەس واتێدەگەن کە لە تورکی وەرگیراوە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە و دەگەڵ (ئێش) لە یەک ڕیشەن.
ئیقامەی دەعوا کردن
شکایەت بردنە بەر دادگا بە شێوەیەکی قانوونی.
ئەدا دەرهێنان
[[ئەدا+دەرهێنان]]
«مستـ. لا.» ۱- جووڵانەوەی نائاسایی. ۲- خۆ بادان و دەم خوار کردنەوە، لاسای یەکێک کردنەوە. ۳- بە قسە و ئاکاری سەیر خەڵک هێنانە پێکەنین.
ئەمەگ دەگەڵ کێشان
(مست. مت.) ١- خۆ ماندوو کردنی دایک و باب بۆ پێگەیاندنی منداڵ. ((چیدی ئەمەگێ ناکێشم بە خۆڕایی دەگەڵ هەتیوی خەڵقییە)) (تحفە:ج٢-٨٨) ئەم هەموو ئەمەگەی دەگەڵ کێشاون، کەچی ئێستا یەکێکیان لەو دایکە فەقیرەیان ناپرسنەوە. ٢- خەریک بوون و خۆ ماندوو کردنی کەسێک بە جێبەجێ کردن و ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری یەکێکی ترەوە.
ئەوەندەی مست لە چاوان دەی
(کن.) خێرایی، توندوتۆڵی.
با دەرکردن
[[با + دەر + کردن]]
(مست. مت.) ١- بە دەستووری کۆنی کوردەواری، چوونە سەر چاک و پیران بۆ چارە کردنی نەخۆشی باداری (ڕۆماتیزم). هەموویان چوونە سەر پیری شەوکێڵ با لەخۆیان دەرکەن. ٢- کردنەوەی زارکی هەمبانە و کوندە و...ی فووکراو بۆ ئەوەی هەواکەیان لێ بێتە دەر و بپووچێتەوە.
باران ببارێ ئاشم دەگەڕێ، باران نەبارێ جووتم دەگەڕێ
(کن.) دنیا هەرچۆنی بسووڕێ کاری من پەکی ناکەوێ.