تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێسکی خواتەوە
(کن.) بمرێ. جنێوێکە لە ناو ژناندا باوە، پیاو نایڵێن *ئێسقانی ڕەش بێ، ئێسکی مرێ.
ئەتەر
[[=: اثر]]
«نا.»، «سنـ.» نیشانەیێکی لە شتێک یا کەسێ بە جێ دەمێنێ، هس.: «مکـ.» هەتەر.
ئەختەر
[[فر.]]
«نا.» ۱- تمـ: ئەستێرە. «عالەم بە یەکا دێن و دەچن هەر وەکوو مەحشەر» «یەک یەک بە مەسەل مانگ و یەکێ هەر وەکوو ئەختەر» «قانیع: گوڵاڵەی مەریوان_۳۰» ۲- ناوە بۆ ئافرەتان.
ئەختەر شناس
«سفا.» تمـ: ئەستێرە ناس. «جەو دما ئەسحاب «زیج» و «ئوستوڕلاب» » «ئەختەرشناسان ئەڕستوو خیتاب» «خانا_۲۰»
ئەختەر شناسی
«حمسـ» تمـ: ئەستێرە ناسی.
ئەستەخفیڕوڵڵا
[[=عا.: استغفراللە]]
ڕستەیەکە، گوتنی لە کوردەواریدا باوە مانای «داوای بەخشی دەکەم لە خودا» یە. ۱- ئەگەر کەسێ قسەیێکی «بە تایبەتی کفر» لە دەم بێتەدەر یا گوێی لێبێ یەکێک قسەی لەم بابەتە دەکا، بۆ دەربڕینی پەشیمانی و دوورخستنەوەی گوناحی کفرەکەی خۆی، یا ناڕەزایی لەوەی بیستوویە دەیڵێ: خوایە تۆبە و ئەستەخفیروڵڵا. ۲- بۆ حاشا کردن لە کارێک دەگوترێ. «من بە گوناهکار ئەدەنە قەڵەم» «ئەستەخفیروڵڵا پادشای ئەفخەم» «سەلام- ١٦٤»
ئەستەم
[[پهـ: ستەهم]]
«نا.» دژوار، زەحمەت، ناڕەحەت.: زۆر ئەستەمە «گەلێ دژوارە»، «ئەم چەرخە کۆنە ماشێنەکەی ژەنگی گرتووە» «چەوری نەکا بە خوێنەکی سووڕانی ئەستەمە» «شێخ ئەحمەدی سریلاوایی» هس.: ئاستەم، ستەم.
ئەستەویر
«سـ.»، «هلـ.» تمـ: ئەستێوور.
ئەشەتەندوورە
[[ ١- ئاش + ە - ئە/ ١ + تەندوور + ە- ئە/١ ] ]
«نتـ.»، «مکـ.» ئاشێکی «تەندوورە» ی هەب، ئاشێکی دۆڵاشەکەی لە باتی ئەوەی لە دار و تەختە، یان هەر جۆگەیێک بێ، بە بەرد و قسڵ هەڵدەبەسترێ و لە دۆڵاشی دیکە ڕژدتر دەچێتە سەر «تەمبوو». ئەمەش بۆ ئەوەیە ئاو بە فیڕۆ نەچێ و کەمتریش پێویست بێ بۆ وەگەڕخستنی ئاش. * «سیمـ.» ئاشەتەنوورە.
ئەموستەویلە
[[ئەموست+ئە+ویلە= ئیلە]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەموستەچاو
[[ئەموست+ئە+چاو]]
(ست.٩ تم: ئەنگوستەچاو.
ئەنگوستەویلە
[[ئەنگوست+ئە+ویلە (ئیلە)]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەنگوستەچاو
(ست.)، (کن.) زۆر تاریک. ((... نەدەچووە تیلتکۆ بە شەوی ئەنگوستەچاو سینگی خۆی بە گوللەوە نێت و تاووس بۆ من بدزێ)) (قزڵجی: پێکەنین-٥٢). * ئەموستەچاو.
ئەوەتەی
[[ئەوەتە+ ی (ز.)]]
(شر.) لەو کاتەوە کە... (ڕستەی دوایی کاتەکە دیاری دەکا). ئەوەتەی لە بەندیخانە هاتۆتە دەر کەم دوێ بووە. ئەوەتەی هەیە وای بە خۆیەوە نەدیوە. تێبــ. - آ) گەلێ جاران (لەلە پێشەوە دێ. ب) لە زمانی ئاوێستاییدا (ئەڤەتە، ئەڤەتهە) بە مانای: (ئەوەندە، هێندە زۆر و ئاوا، ئەو جوورە، بەو چەشنەی) هاتووە. تم: (ئەوڕەنگ: بەهرام-١٨٧). هەروەها (یەوەت) مانای (تاوەختێکی، هەرچەند) دەدا. تم: (پد: یگد، ج٢-٢١٧) *ئەوەتی، لەوەتی، لەوەتەی، لەوەتا.
ئەڕتەش
[[=فر: ئەڕتێش]]
«نا.» تمـ: ئۆردوو.
بابانت کوێر بێتەوە
(کن.) تم: بابانت خرابێ.
بارتەقا
(نت.) ١- هاوتا، هاوسەنگ. (عا.) معادل. ٢- لەباتی، لەبری. ٣- بەئەندازە، بەقەدەر. بارتەقای دە پووتێک دەبوو نازانم چۆنی بۆ هەڵگیرابوو. تێبــ.- آ) بەلای منەوە زیاتر لەوەدەچێ ئەم وشەیە لە (بار) وەرگیرابێ، سەرەڕای ئەو ڕێتێچوونانەی لە (ب)دا باس دەکرێن. ئەگەر باری بارەبەرێک تەواو نوبووبێ بۆ ئەوەی (تا) کانی بارەکە هەرتکیان بە یەک ئەندازە قورس بن شتێکیان خستۆتە سەر (تا) سووکەکە و ئەم وشەیان بە مانای (وسیلە التعادل) بۆ داهێناوە و بەرەبەرە بۆ شتی دیکەش غەیری (بار) بەکارهێندراوە، بەڵام بۆچی لە (تا) قورسەکەیان دەرنەهێناوە و نەیانخستۆتە سەر (تا)یە سووکەکە؟ کارێکی وانییە کە بە هاسانی بدۆزریتەوە و زۆر ڕێی تێدەچێ یەکەم جار کە ئەم کارە ئەنجام دراوە و ئەم وشەیەی بۆ داتاشراوە هەردوو (تا)ی بارەکە یەک جسن نەبوون و تێکەڵ کردنیان مومکین نەبووبێ و... و.... ب) ڕێی دەچێتێ ئەم وشەیە لوم کەرتانە پێکهاتبێ: ١-[ بار + دەق +ئە]، ٢- [بار + تەقا (؟)]، ٣- [ بار { دەق + ها].
باڵەتەپێ
[[١- باڵ+/٣-ئه/٢+٢-ته‌پ+ئی]]
«نت» «سیم، سن» تم: باڵەتەپه.:: ئەم قەلە باچکەیه باڵەتەپێی «باڵەتەپەی» بوو منیش گرتم. تێبــ.-١. وا وێدەچێ «ئێ» ی دوایی ئەم وشەیە و وشەی تری لەم چەشنەش، یا ئەسڵی «ئێن» بێ یا لە ئەسڵا (ئێن) بووبێ، کە وشەکه دەبێته (باڵە تەپێن) بەمانای تەپەتەپ بە باڵ کردن. ب). من له بەرگی یەکەمی ئەم قامووسەدا «ئێن» م نووسیوه بەڵام هەستم بە م کارەی که لەم وشەیه و هاوچەشنەکانیدا، «ئێ» د ەیکا، نە کردو ه و نەمنووسیوه.
باڵەتەپە
[[١-باڵ/١+ ٣-ئە/٢+ تەپ (ند.) +، ٥-ئە/١]]
(نت.)، (مک.) باڵ لێکدانی پەلەوەرێک کە تەقەلای فڕینێتی و توانستی نیە. تێبــ. - ئەم باڵندەیە یا هێشتا ساوایە و فێرە فڕین نە بووە، یاخۆ باڵی ئارازێکی پێگەیوە و پەکی فڕینی خستووە، بۆیە باڵەکانی لێکدەدا و نەپەتەپی لێوە دێ. *باڵەتەپێ، باڵەفڕکێ، باڵە فڕێ.
بە ئاواتەوەبوون
چاوەڕێی پێکهاتن و جێ بە جێ بونی مەبەستێک بوون: بە ئاواتەوەیە جارێک بچن سەری لێ بدەن.