تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڵکینا
«بنت» تم: بەڵکوو.
بەڵکینێ
«بنت» تم: بەڵکوو.
بەڵکە ن
«بن» تم:بەڵکوو.
بەڵکەت
«بنت» تم: بەڵکوو.
بەڵکەم
«بنت» تم: بەڵکوو.
بەڵکەن
«بنت» تم: بەڵکوو.
بەڵگ
«نا.» تم: بەرگ.
بەڵگ و بن کردن
[[به‌ڵگ+و+بن/7+كردن «فع.» ]]
«مست، مت» 1- لەناوبردن، فەوتاندن، خرا کردن، ڕییشە دەرهێنان، سەرەوژێر کردن 2- ئەو دیوەودیو کردن، پشکنین. زۆر گەڕان بەدووی شتێکا. تێبــ.ینی: «بەڵگ و بن» لەم مەسدەرەدا وەک وشەیەکی تێکەڵ «مرکب» کەڵکی لێ وەرگیراوه بۆ هەریەک لەمانانکانی مەسدەرەکه مانایەکی بۆ ڕەچاو دەکرێ. بۆ مانای یەکەم: «بەڵگ کردن بەڕیشەی دار و ڕیشە کردن بەگەڵا» و بۆ مانای دووهەم: «سە رتاپا خوار، هەموو لایەک، هەر گەڵای دارڕا تا دەگاته ڕەگ و ڕیشەی». ب» نەمبیستووه و نەمدیوه ئەم وشە تێکەڵه بەتەنیایی دەکار کرابێ.
بەڵگه
[[به‌ڵگ+5-ئه‌/1]]
1- نیشانەی ماڵی دزراو که بەدەست کەسێکەوه بگیرێ.*«جن» بەڵگه. 2- «تت» دەلیل، بورهان، سەنەد موستەمسەک.
بەڵێ
[[محر، عا. بلی]]
«بن،» 1- بەنیشانەی، - بەڕاست زانین و تەئکید لەسەر قسە یەک کە بە شێوەی پرسیار یا خەبەردان دەگووترێ.:: ئاگات لێیه ئەم برادره چی پێکردم ؟ بەڵێ.هۆشەنگ چوو بۆ مەکتەب؟ بەڵێ. جلەکانت بۆ هێنایەوه؟ بەڵێ. 2- و ڵامی بانگ کردنه:: پیرۆت! بەڵێ مامۆستا. 3- ئەگەر به شێوەی پرسایر یا سەیر پێهاتن لەدەم دەربچێ، نیشانەی بەڕاست نەزانین و دڕدۆنگییە لەو قسەیه.:: دەمەویست زووتر بێم بەڵام میوانم هات. بەڵێ ! لەبیرم چوو کتێبــ.ەکەت بۆ بێنمەوه. بەڵێ؟. بەڵێ بەڵێ - «بنت.» تە ئکیدێکی زیاتر له «بەڵێ /1و2» دەگە یەنێ.
بەڵێن
[[ به‌ڵێ + ئین] ]
«نت.» گفت و پەیمان و د ەستەبەری بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانێک:: بەڵێن بێ هەتا هەم نایدوێنم * بەڵێنی.
بەڵێندان
«مست، لا» ڕازی بوون، وەعدەدان. بەڵێنتان دەدەمێ تا مردن دەگەڵتان بم. بەڵێنی داوە ئیتر دەم لە جگەرە نەدا. بەڵێنمان بدەیە ئیتر قومار نەکەی.
بەڵێنی
[[ به‌ڵێ + ئینی] ]
«نت،» تم: بەڵێن.
بەڵەد
[[= عا، به‌له‌د+شار، وڵات]]
حاڵی کەسێکی له ڕێگا و بان و ناو شار یا له ئیشێک چاک بزابێ:: بەڵەدێکمان د ەگەڵ بنێرن تا ئەو دێیەمان ببا. من بەڵەدی ئەم ڕێگایه نەبووم.
بەڵەدبوون
[[عا، كو]]
«مست، لا» 1- شاڕەزابوونی کەسێ لە ڕێگا و بان و... 2-فێربوون و شارەزا بوون لە ڕێگاوبان و... تێبــ.ینی: لەم دوو مانایانه یەکەمیان بۆ ئەو کەسانەیه کە له وەختی قسەکردنا شارەزابێ و به ڕێگا و بان بزانێ، دووەمیشیان بۆ ئەوانه که له کاتی باسکردنا شارەزانین.:: دوو سێ جار هاتووچۆ بکەی بەڵەد دەبی.
بەڵەدی
[[عا، كو]]
(حمس.) زانینی ڕێگا و بان، شارەزایی:: باشە بۆ بە ڵەدی دەگەڵتان دێم. ببوورن بۆ بەڵەدی پێشتان دەکەوم.
بەڵەک
[[؟]]
«س.» «کئێر.، کعر.» 1- حاڵی گایەکی ڕەنگی ڕەش و سپی یان سپی و سوور دەبێ. 2-هەر شتێکی دوو ڕەنگی ڕەش و سپی:: بورجی بەڵەکی مەم و زینان له جزیرێیه. 3- حاڵی کەسێک بەڵەکی گرتبێ.
بەڵەکی
«نت.» نەخۆشییەکە، پێستێ مرۆڤی دەیگرێ و هێندێک شوێنی پەڵەپەڵه دەبێ و ڕەنگی د ەگۆڕێ «لەچاو شوێنەکانی تری لەش سپی دەبێ». تێبــ.ینی: ئەم نەخۆشینه ئەنجامی پشێوییەکە، که له ئیش وکاری لووەکانی «غده» لەشی ئادەمیزادا بەدی دێت و کاری خۆیان «دەردانی هۆرمۆن» به ڕێک و پێکی پێ جێبەجێ ناکرێ. لەوانە شە هێندێک «طفیلی» که بە چاو نابیندرێن و لەسەر پێستی ئینسان دەژین ببنه هۆی ئەم نەخۆشییه و له کاتێکی ئاوادا چارەسەر کردنی هاسانتره.
١-بەڵا
«ئم،»، «مک» تم: با.