تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەها
[[په: ڤه‌هاك]]
«نا» ١- نرخ، قیمەت:: بە های دانەیەکی نیو دیناره. بەهای ئەم کتێبــ.ه دوو دیناره. 2- «بک،» 1- نرخ - قیمەت «عا-» الثمن. ب- گران.. زۆر قیمەت: گەلەک بەهایە (زۆر گرانە). تێبــ.-آ) ئەم وشەیە بەم مانایە و شێوەی دەکار کردنە (مانای ژمارە١) تازە لە مەڵبەندی لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا بووژێنراوەتەوە. ب) ئەم وشەیە لە مەڵبەندی لەهجەی ناوەندیدا شکڵ و مانای زۆر گۆرانی بەسەردا هاتووە، لە (ڤەهاکر)ی پەهلەویڕا بۆتە با (تم: ٥-با) و ماناشی لە نرخ و قیمەت ڕا بۆتە معادل. ئەگەر بیانویستبا بڵێن: قیمەت ئەم کتێبــ.ە چەندە، نەدەگوترا بەهای ئەم کتێبــ.ە چەندە؟ بەڵکوو دەیانگوت: ئەم کتێبــ.ە بایی چەندە؟ ج) لە لەهجەی باکووری زمانی کوردیدا لە باری شکڵەوە قۆناغێکی (تطور)ی بڕیوە و لە (ڤەهاک)ی پەهلەوی ڕا بۆتە (بەهالە لایەنی ماناشەوە مانا پەهلەوییەلەی پاراستووە و مانایەکی تریشی (گران) بۆ پەیدابووە. د) زمانی فارسیش ئەم وشەیەی لە (ڤەهاک)ی پەهلەوی خواستووە، زۆریش ڕێی تێدەچێ پاش ئەوەی (ڤەهاک) لە زمانی کوردیدا تطوری کردووە و بۆتە (بەها) ڕاستەوخۆ لە زمانی کوردی خواستبێتەوە و ئێستا مانا و سکڵی بە شێوەی کۆنی لە فارسیدا ماوە و ئەمە کارێکی ئاساییە، زمانێک کە وسەیەک لە زمانێکی تر دەخوازێتەوە لە ڕێگای تطوری تەبیعی لای دەدا و لوباری شکڵ و ماناوە کەمتر گۆڕانی بەسەردا دێت. بەڵام لە ئەسڵی زمانەکەدا کە وشەکەی لێ خوازراوەتوە (تطور طبیعی) بە ڕچەی خۆیدا دەڕوا بۆیە وشەکە لە هەموو بابەتێکەوە گەلێ گۆڕانی تێدا بەدی دێت.
بەهار
[[ڤه‌هار]]
«نا.»، «بکنێو.، جن.» 1- یەکەمین فەسڵه لە چوار فەسڵەکەی ساڵ. بە پێی ئاو و هەوای نیوکورەی باکووری ز ەوی، لەو ڕۆژ وه د ست پێدەکا که ڕۆژ دەچێتە بورجی «بەرخ» ەوه ئەویش دەکە وێته 21ی مارت «نەورۆز» و له 21ی حوزەیران دە برێتەوه، بەهار سێ مانگی 31 ڕۆژییه له موکریان ناوی مانگەکان بەم جۆرە یه: خاکەلێوه، بانەمەر جۆزەردان * «ها -.» بو هار بووار. «هو.» وەهار. تێبــ.ینی: ژابا وشەی «ڤەنگری» ئاوێستایی بۆ «بەهار» دیاری کردووه «تم: ژابا، ل-61». 2- له لادێی کوردستانا لەباتی «ساڵ» بەکار دێت.:: ئەم بەهاره دەبێته سێ بەهار وەتمان جوا نه مەرگ بووه «دوو ساڵ تەواو بووه ساڵی سێەم دەستی پێکردووه» .بچینەوه بەهارێ وسوو عومرت دەبێته حەوت بەهار «شەش ساڵی تەواو دەکا و پێ دەنێته بەهاری حەوتەم». 3- خونچه گوڵی داری نارنج و لیمۆ و پرتقاڵ.:: ماڵی بەگزاده جافان حەڵوای بەهار و گوڵەزەرد باش دروست دەکەن. 4- ناوه بۆئافرەتان. بەهاری عومر - «نت.» دەوری گەنجێتی و لاوێنی.
بەهارات
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» تم:ئەزبێ، تێبــ.- نەمتوانیوە بەڕاستی بزانم کە ئەسڵی ئەم وشەیە لە کوێڕا هاتووە، بەڵام زۆر بۆ ئەوە دەچم کە وشەیەکی (هێندی) بێ و لە کوردستانی عێراق هاتبێتە ناو زمانی کوردی.
بەهاران
[[به‌هار/1+2-ئان/2]]
«نت.» .وەختی بە هار، فەسڵی ب هار، «بەهاران چ مەحزوون دەناڵێنی بولبول، له عیشقی تۆیه ئەی گوڵ»، «؟»
بەهاربەند
[[به‌هار/1+6- به‌ند/2]]
جێگایەکە وەکوو بەر هەیوان لایەکی بەڕەڵڵایه، کاتی تەشقی سەرما دەشکێ و بەرزه وڵاخ له تەویله گەرمایان دەبێ لەوێ دە یانبەستنەوه.
بەهارستان
[[به‌هار/1+ئستان/1]]
«نت.» بەهارێکی خۆش که له هەموو لایەک هەوای خۆش بووبێ و دار پشکوتبن و دەشت و چیمەن به گوڵان ڕازابنەوه. «هەموو دنیا بەهارستانه ئیمڕۆ، له لای من هەر چلەی زستانه بێ تۆ.» «؟»
بەهاره
[[به‌هار/1+5-ئه/1]]
«نت.» 1- «کعر.، بک.، جن.» گەنمێکه له بەهارا تۆو دەکرێ، به باشی ناوبانگی هەیه. 2- کۆمەڵه شیعرێک که بەسەر بەهارا هەڵدرابێ و پەسنی جوانی و خۆشی دەدا:: «له براد ەر و ڕەفیقان مزگێنی بێ بەهاره»، بەهارەی ئەحمەدی کوڕ»، «ووتن به بەختی خەواڵوو...»، «بەهارەی حاجی قادری کۆیی»، شیرین بەهاره بەهاری شادان»، بەهاری مامۆستا برایم» .
بەهاره کێڵ
[[به‌هار/1+3-ئه/2 +كێڵ «كێڵان» ]]
«ست.»، «مک.» حاڵی زە ویەکی له بەران کێڵرابێ.
بەهاروو
«نت.»، «مک.» تم: بە هاره/1.
بەهاری
[[به‌هار/1 +3-ئی]]
«ست.» حاڵی هەر شتێکی پێوەندی بە بەهارەوە هەبێ. هەر شتێکی بۆ فەسڵی بەهار دەست بدات، «بڵێی پێم، گوڵەکەی بەهاری، له تۆ تابە کەی جوودابم ؟ + وەرەوه به شەرتی جاران، ڕۆژێ سەد جارت فیدابم» «کۆڕ؛ و ەفایی، ل-48»،:: سیروانم دیت دەستێ جلکی بەهاری دەبەردابوو.
بەهاری کوردی
«نت.» تم: بەهار/1. تێبــ.- وەکوو دەزانین بەهار یەکێکە لە چوار فەسڵەی ساڵ و لە یەکەم ڕوژی نەورۆزەوە (٢١ی مارت) دەسپێدەکا. بەڵام لە ناوچەی (کرند)ی مەڵبەندی کرماشان، پاش ئەوەی بە حیسابی نەورۆز چل و پێنج ڕۆژ لە زستانی ڕابرد دەڵێن بەهارە و ناویشیان ناوە (بەهاری کوردی) و سێ مانگ حیسابی دەکەن و هاوین و پاییز و زستان دەبەنەسەر. بەلای منەوە ئەم حاڵە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە (نەورۆز) وەکوو ئێستا سابیت نەبووە. ( تم: نەوۆز).
بەهارەوار
[[ به‌هار/1+3-ئه‌/2+وار «هه‌وار» ]]
«نت.» شوێنێکه نیزیک «دێ» یەک، بەهاران که تۆزێ گەرم داهات لادێیی و مەڕداری کوردستان له خانوان دەردەچن لەوێ چادری هەڵدەدەن تا وەختی ئەوە دێ بچنه کوێستانان.
بەهارەکانی
[[به‌هار/1+3-ئه/2 +كانی]]
«نت.» هێندێ کانیاو که لەسەره بەهارا دەتەقنەوه و زۆری پێ ناچێ وشکی دەکەن.
بەهانه
[[په:ڤه‌هان، ڤه‌هانه‌ك]]
«نا.»، «مک، بک.» 1- هەر هۆ و بەڵگە و د ەلیلێکی کەسێک ئەنگیزه «دافع و ئەسباب» ی ڕاستەقینەی کار و کردەو یێکی خۆی له ژێردا بشارێتەوه. 2- هۆ، بەڵگه و د لیلێکی ناڕاست و بێ جێ، بۆ خۆ ڕزگار کردن له تەنگ و چەڵەمە و گیروگرفت یا وەڵامدانەوەی پرسیار.::به بەهانەی دژایەتی دەگەڵ وڵات ئازادی خوازانیان دەخسته زیندانەوه. به بە هانەی ئاو خواردنەوه خۆیان لێدەدزینەوه. ئێستا بەهانەم بۆ نەدۆزنەوه»، «گفتی دوژمنم بۆ نەقۆزنەوە»، «ئێژن پف ئەکەی لە هەمەدانا»،«ئارد وەبا ئەدەی له خوراسانا». «هەژار: بۆ کوردساتان، ل- 78» هس.: 1» بۆنە. (مک.) پەڵپ- ب) په.» ڤەهانیک: سەبەب، سەبەبکار، مەعلوول «تم: فره، پڤا، ل-447» .* «سن.» بیانک. «مک.، سیم» بیانوو.
بەهانه هێنانەوه
عوزری نابەجێ نیشان دان. کردەو یێکی نابەجێ و ناڕاست به قسەی ناڕاست نیشان دان- «عا.» تبریرالموقف.
بەهانه پێ گرتن
«مست.، مت» تم: بیانوو پێگرتن.
بەهبەه
«ئم.» 1- بۆ بە چاک زانین و خۆش هاتن له شتێ، کارێ یاخود کەسێک: بەهبەه لەم دەست و نەخشه. 2- بۆ سەر سووڕمان و ناڕازێتی و پێخۆش نەبوون:: بەهبەه! وەڵڵا بابه تەواومان کرد.
بەهره
[[ له په: به‌هره‌ك]]
«نا.»، 1- لێهاتوویی و قابلیەتێکی تەبیعییه که لای خەڵکی پەسەندە و بە چاک حیسێب دەکرێ و له هێندێ کەسا دەردەکەوێ.:: شاعیری بەهرەەیه. زیرەکی بە زۆر نییه بەهرەیه. 2- قازانج و دەسکەوتی ماددی و مەعنەوییه که لەسە ودا و کڕین و فرۆشتن یا بەخێوکردنی ئاژەڵ و پاتاڵ یا خزمایەتی و... دەس کەسێ دەکەوێ.:: مەڕداری بەهرەی زۆره. منداڵی ئەوڕۆ بەهرەیان بۆخۆیان نییه چ جای دایک و باب. * «بک.» بەهر= بەش.. «جن.» بەهەر کرده = بەش کردن. تێبــ.ینی: لەهجە ی باکووری و جنوبیی زمانی کوردی مانای ئە م وشەیان بە شکڵی سە ردەمی زمانی پەهلەوی پاراستووه.
بەهمەن
[[په: ڤه‌هومه‌ن]]
«نا.» «کئێر.» 1- مانگی یازدەهەمی ساڵی ئێرانییه و دووەمین مانگی زستانه. د ەکەوێته «21ی کانوونی دوەم - 21ی شوبات»، سی ڕۆژه.* «مک.» ڕێبەندان. 2- ناوه بۆ پیاوان. تێبــ.ینی: وشەی ڤەهومەن که ئێستا بۆته بە همەن بە مانای چاک ڕ ەوشت هاتووە و له ئەسڵا ناوی یەکێ له ئەمشاسپە ندانی دینی زەڕدوشتییه. «ئەمشاسپەند» ی ئێستا له «ئەمێشۆشپەند» ی پەهلەوی وە رگیراوه. ئەویش له ئەوێستایی ڕا هێناویەتە سەر ڕچە ی زمانی پەهلەوی. له ئاوێستادا «ئه + مێشه + سپێنته» بووه و پارچەی یەکەمی ئەم وشەیه ئەوێستایییه ئامرازی «نەفی» یه و «مێشه» بەمانای مەرگ هاتووه که ئەم دوو پارچه مانایان دەبێته «بێ مەرگ= ئەوەی نامرێ» و بەڕای من وشەی «هەمیشه» ی کوردی ئێستا لەم وشە تێکەڵه کەوتۆتە وه و جەوهەری ماناکەی پاراستووه. کەرتی سێیە م که «سپێنته» یه بە مانای پاک و خاوێن و (مقدس) هاتووە و مانای (ئەمێشە سپێنتە)ی ئا وێستایی دە بێته «ئەو مووقەدەسەی مردنی بۆ نییه» .
بەهی
«نا.»، «با.» تم: ئازیەت. تێبــ.ینی: ئەم وشە «باکووری» یەش وەکوو گەلێ وشەی تری لەهجەکانی زمانی کوردی، بە هیوای بەرەوپێدانی لە لەهجەی ناوەندیدا، نووسراوە.