تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵ بەستن
[[١- باڵ /٢ + بەستن]]
(مست. مت.) هەردوو دەستی کابرایەک لە پشتە وە بەستن.: خێرا باڵی ئەو دیلانە ببەستن و بیان بەن بۆ چەم. ئەمنیە باڵی (عەوڵای ئاغا) یان بەستوو هێنایانە لای ئاغای (مادڕوج) *باڵبەست کردن
ئیحڕام بەستن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) دەبەر کردنی ئەو جلکانەی شەریعەتی ئیسلام بۆ حەج دایناوە. تێبــ.- پاش دەبەرکردنیان، هەندێ کار هەیە (سەرتاشین، نینۆک کردن،...) لە حاجیان حەرام دەبێ و نابێ بیکەن.
بازرەقە بەستن
(مست.، لا.)، (سیم.) ١- تم: بازرە کردن. ٢- دەرپەڕینی شتێک یا کەسێ بە خێرایی و لە نەکاو. مارەکە بازرەقەی بەست. ٣- فیچقە کردنی خوێن و ئەو جۆرە شتانە. (عا،) فوران.
بەستن
[[ ست: به‌ند.، په،: به‌ستن ]]
«کئێر، کعر، بک، سن» 1- «مس. لا.» ڕەق بوو نی ماددەیێکی تراو بەهۆی سەرمای زۆر، بوونه سەهۆڵ::ئەوشۆ هێنده سارده هەرچی ئاو هەیه به هۆی سەرمای د یبەستێ. چۆمەکە بەستوویه، تفت هەڵاویشتبا دەیبەست، دەستی به ئاڵقەڕێزی دەرکەوه بەستوویه. 2- «مست. مت.» پێکەوە لکاندن و لێک توند کردنی دوو یا چەند شت، بەبەن و پەت و....:: هەردوو دەستی دزە کەیان لەپشتەوە بەست. خێرا پشتێندت ببەسته. بارەکانیان بەستبوو برازاوا پشتێندی بوووکی دەبەستێ. 3- «مست. مت.» مەنعی هاتووچۆ کردن بەرێگایەکدا بۆ هەر مەبەستێ بێ:: دز ئەم ڕێگایەیان بەستووه. «وا ڕێگەتان دەبەسترێ عێلاتی جاف و بڵباس، گەر مردوون له گەرمان مەمنووعه بچنه کوێستان»، 4- «مست. مت.»، «سن.» د ەرمان کردنی برین و تێوەپێچانی پەڕۆیەک که بۆ ئەم کاره دروست دەکرێ یا هەر قوماشێکی دیکه. «عا.» تەزمید:: ئەوه کێ ئەم زامەتی بەستووه. 5- «مس. مت.»، «سن.» پێوەدان و داخستنی دەرگا. 6- (مست.، مت.) مەنع کردنی کەسێک - به هۆی نوشتوو، سیحر، جادوو - لەوەی شەوی زاوایەتی بتوانێ دەگەڵ «بووک» جووت ببێ. تێبــ.ینی: لەناو کوردەواریدا ئەگەر کوڕێک دڵی به کچێکەوه بێ و بدرێ به یەکی تر، کاتێ دەستی لە هەموو لایەک د ەبڕێ دەچێته لای نووشتەنووس و جادوو بازان، بۆ ئەو ەی «زاوا» ی ببەستێ تا نەتوانێ کچێنی بووکێ هەڵبگرێت، جادوو بازیش ناڵ کەرێ یا قفڵی ژ ەنگاوی دێنێ و چە ند قسەیەکی کە خۆشی مانایان نازانێ و هەر له ئەسڵیشا مانایان نیه بەسە ریدا دەخوێنێ و قفڵە که دادەخا یا ناڵه کەره که بە بزماری له شوێنێ داد ەکوتێ باوەڕ وایه که تا ئەم سیحره ڕاستەو خۆ «کردنەوەی قفڵەکه یا هەڵکێشانی ناڵه کەرەکه» بەهۆی «دووعای چاک» هەڵنەوەشێتەوه کوڕه نابێ به زاوا. ڕ ەنگە گەلێ جار وا هەڵکەوتبێ که کوڕێک یەک ئەندەر دوو به زاوا نەبووبێ، بەڵام ئەمە لەبەر ڕێ و شوێنی کۆنی بووک و زاوایی بووه که دۆست و ئاشنای زاوا لە ژوورێک کۆ بوونەوە و کوڕە یان دەکرد پەردەوه بۆ لای بووک و خۆیان چاوەنواڕییان دەکرد. * «جن.» بەسته.
تێ بەستن
«مست. مت.» 1- شتێ یا چەند شت له ناو پارچه قوماش یا چارشێو و چارۆکه و...دانان و کردنیان بە پرێسکه و بەسته و..:: ئەم بەربێنکەیه چکۆلەیه هەموو جلکەکانی تێ نابەسترێ - ئەو نوێیانه ده جاجمەکه بەسته. * تێ نان. تێوەبەستن. 2- گرێ دانی شتێ «پە ڕۆ، بهرد،...،...» بە شتێکی ترەوه پشیلەکەیان خسته ناو گونیەکەوه بە ردێکیان تێ بەست و فرێیان دایه بنی گۆمەوه.
تێک بەستن
[[ تێك «ده+ یه‌ك» بەستن]]
«مست. مت.» 1- گرێ دانی چەند گیاندار یا شت به هۆی گوریس، زەنجیر و...،:: جاران پیاو خراپ و سەگیان تێکدەبەست، ئێسترێک و گوێدرێژێکی تێک بەستووه ئەوه گۆیا جووت دەکا. 2- «مج.» وەکوو یەک حیساب کردنی دوو یا چەند ئینسان بۆ مەبەستێکی تایبەتی نابێ، نابێ بایز و باپیر تێک بەستن.
لێ بەستن
[[ لێ» ل+ی» به‌ستن ]، ]
«مست. مت.» گرێدان و قایم کردنی کەسێ یا شتێ له شتێکی تر:: دەستی بگره و بیبه له هۆو دارەی ببەسته و تا دەتوانی دارکاری که. «سەری نایەشێ پەڕۆی لێ دەبەستێ.» «فولکلۆر»
لێک بەستن
[[ له+ یه‌ك به‌ستن []
( مست، مت.) له یەکتر توند کردنی چەند شت یا چەند کەس به جۆرێکی مەعلووم نەبێ کێهەیان له کێهە قایم کراوه::هەردووک دزەکانیان لێک بەستن و بەر میچەکەیان دەن، چاتری ڕادەگرن.
پێ بەستن
«مست. مت.» توند کردنی شتێک، پێچانی شتێک بە شتێکی دیکه. 2- توند و قایم کردنی دوو شت به شتێکی تر.::ها ئە دەسرەیه برینەکەتی پێ ببەسته.
بەستنەوه
[[ به‌ستن + 2- ئه‌وه /2 [، ]
«مست. مت.» 1- گرێدانی گیاندارێک به پەت و گورتس و... بە جێگەیێکی سابیتەوه «دیوار، سەنگ،....» بۆ ئەوەی ون نەبێ یا هەڵ نەبێ:: ئەسپەکه لەسەر ئاخۆڕەکه ببەستەوە. له زیندان پیاو کوژەکانیان به زنجیر دەبەستەوه. 2- بۆڕدان و پەک خستی کەسێ له مجادلەیێکی سیاسی، عیلمی و...دا:: ئەم منداڵه به مناڵی خۆیەوه ئەو پیاوه زرت و زەلامەی بەستەوە.
باربەستن
(مست. مت.) سازکردن و پێچانەوەی (بار) بۆ ڕەوانە کردن و گواستنەوەی. بارەکان بەستراون و لە (خان)ەکەن. * باربەست کردن.
بناوان هەڵبەستن
[[2-بناوان+هه‌ڵبه‌ستن]]
«مست. مت.»، «مک.» دروست کردنی دیوارۆکەیێک «به هەر جووره کەرەستەیەک بێ» لەبەردەمی ئاوێکی ڕەوان بۆ کۆ بوونەوه و بەرزبوونەوەی ئاستی تا لابدرێ به جێگایەکی ترا بڕوا، لەکوردستانی خۆمان ئەمه هەر بۆ کشتوکاڵ دەکرێ.
بەندو باو هەڵبەستن
«مست. لا.» سازکردن و بڵاوکردنەوەی قسه و قسەڵۆک دەربارەی کە سێ بۆ بەدناو کردنی.
بەیت و بالۆره بۆ هەڵبەستن
سازکردن و بڵاوکردنەوەی بەندو باوی دژی کەسێ یا کەسانێ.
تێوەبەستن
«مست. مت.» تم: تێ بەستن /1.
دابەستن
[[دا «پێف» + به‌ستن 1] ]
«مست. مت.» 1- بەخێو کردنی گیاندارێک، «مەڕ، بزن، قەلەموون، گوێلک و...» به جۆرێکی تایبەتی، بۆ ئەوەی قەڵەو بێ و پاشان سەری ببڕن.::ماڵی کاکەحەمه دوو مەڕیان دابەستووه. 2- «مج.» ڕاگرتن و بەخێوکردنی ئینسانێک لە ماڵێک یا له هەر شوێنێکی تر بێ ئەوەی هیچ کارێ بکات.:: یا شێخ خوا سڵامەتت بکا ئەم هەموو «چەوره» یه چن دات بەستوون 3- تووند کردنی خورجین و هەگبە و ئەو جۆرە شتانه لەسەر پشتی وڵاغ و سەربانی ئۆتۆمبێل و... و...:: ئەم بەرچنه هەرمێیه لەسەر باره دارەکه دابەسته. کەڵەبابێکیشی لەسە ر سەبەته ترێکهانەوه دابەستبوو. ئەوه چییه له پاشتەڕکی ماینەکه دات بەستووه؟ 3- دەست کردن بە کارێک و واز له کاری دیکه هێنان:: هەر ئێستا نوێژمان دابەست. کوڕه «گورگ نەخۆره» ئەوە بۆ نەچووی جووتەکه دابەستی ؟ منداڵینه ئەو هەرا و زەنا زەنایه چییه داتان بەستووه؟ 4- مجادەله و جەوابه جەنگی کردن::باش نییه ئاوا دەگەڵ ئەم منداڵە دادەبەستی.
هەڵبەستن
[[ هه‌ڵ «پێف.» + به‌ستن.]]
«مست. لا» 1- بەرز کردنەوەی دیوارۆکه یا هەر شتێکی تری لەم بابەته بۆ هێندێ مەبەستان. گۆڕیچکەیان به بەرد و قسڵ هەڵبەست. ئەم «بەند» ه به هەرەوەزی چەند «دێ» هەڵبەستراوه، ئاخۆرەکەیان باش هەڵبەستووه. 2- پێچانی سەر و چاو یا دەم و لووت لەبەر نەخۆشی «هەڵامات، ددان ئێشه و...هتد.» یا بۆ نەناسراوه:؛ وەختی نووستن پیوازێک بخۆ و دەم و لووتت هەڵبەسته تا بەیانی عەلەمت لێ دەبڕێ. ددانم کیسی کردووه بۆیه سەر و چاوم هەڵبەستووه.3- ڕێکخستن و دروست کردنی قسەو دەنگ و باسی ناڕاست::ئەم بەند و باوه هەمووی درۆیه و هەڵبەستراوه. خوا پێم نەگرێ ئەم قسەیه بێ تۆ هەڵت بەستووه. 4- چنینەوەی بنی ڕیشووی دەسەسڕ و مشکی و ئەو جۆره شتانه به دەرزی و قولاپ پاش بادانی ڕێشوەکه.
پێوەبەستن
(مست.، مت.) 1- لکاندنی شتێک لە لاوه به شتێکی ترەوه،:: هەر کەسێ بێرە دا ڕۆیوه، پەڕۆیەکی به داری ئەم «چاک» ه بەستووه. 2- نیسبە ت دانی شتێک یا کارێک به کەسێک::بەسته زمانه ئاگای لە هیچ نەبووه به زۆر ئەم ئیشەیان پێوه بەست. 3- مێقدارێک پاره و پووڵ له ئەستۆی ئافر ەتێک بارکردن، ئەم کاره بۆ تۆڵەلێ کردنەوەیە و لە وەختێکا دەکرێ که مێردەکەی به نابەدڵی یا تووڕەیی تەڵاقی دەدا و تا ئه و پار یەی تەسلیمی مێردەکەی نەکات، به پێی شەرع ناتوانێ شووبکاتە وه.:؛چۆن خوڵا هەڵد گرێ ئەم ژنه فە قیره هەزار تمەنیان پێوه بەستووە.