تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرخەل
[[به‌رخ/1ئه‌ل «گه‌ل» ]]
«نت.» ڕانێکی هەمووی بەر خ بێ.* «مک.» بەرخەگەل. بەرغەل.
بەرخەمێ
[[به‌رخ/1+3-ئه/2+مێ]]
«نت.» بەچکه مێیینەی مەڕ.
بەرخەوان
[[به‌رخ/1+3-ئه/2+وان]]
«نت.» تم:بەخەلەوان «بۆخۆت ئەحواڵی لادێ چاک ئەزانی+ یەکێ جووتیار. یەکێکی بە رخەوانه» «گممەلا، ل-24» .
بەرخەوەند
«نت.»، «مک.» تم: بەرژەو ند.
بەرخەگەل
[[به‌رخ/1+3-ئه/2-گه‌ل]]
«نت.» تم: بەرخەل.
بەرد
[[؟]]
(نا.) 1- جسمێکی ڕەق و سەخته، لەسەر ز ەوی و ناو کان و شاخ و چیایان زۆره، گە وره و بچووک و کۆمای زۆر زل شاخەی هەیه، شکڵێکی سابیتی نییه وگە لێ ڕ ەنگی تێدا دەبینرێ، له عەناسوری جیاجیای کیمیایی پێکهاتووه. 2-ئەوە ی لە ئەنجامی تەفاعوولی کیمیایی لەناو هێندێ له ئە ندامی لەشی ئینساندا «گورچیله و....،...» دروست دەبێ.:: ئەمه بەردی دەگورچیلە ی دایه، د ەبێ عەمەلیات بکرێ.سەنگ، کوچک. «بک.» بەر کەڤر. «جن» بەرد. «زا» بێر. 3-پارچەیەک ئاسن یا هەر مادد ەیەکی تری که لەم بابەتەی که کێشانی دیاره و بۆ دیاری کردنی قورسایی ئەو شتانەی که به کێشان دەکڕدرێن و دەفرۆشرێن، دەخرێته تای تەرازوو. تێبــ.- ئێستاش له دێهاتی کوردستان گەلێ جێگای وا هەیه که «بەرد» بۆ ئەم مەبەسته بەکاردێت.
بەرد ه سی
«حمس.»، «سن.» تم: بەردەستی.
بەرد هەڵقەن
«نفا.»، «مک.» تم: بەرد هەڵکەن.
بەرد...لێ بارێ
«کن.» تووشی بەڵا بێ.
بەرداش
[[به‌رد/1+1-تاش/1] ]
«نت» تاته بەردێکی سەخته خڕ دەتاشرێ بۆ نانەوەی ئاش، هەر ئاشێک دوو بەرداشی هەیە و لەسەر یەک دادەندرێن، ئی ژێرەوەیان دادەمەزرێنرێ و ئی سەرەوەیان دەگەڕێ و دانەوێڵه دەهاڕێ. بەرێ ئاش، کەڤری ئاشی. «زا.» ئاریش.
بەردان
[[8-به‌ر +دان «فع» ]]
«مست، مت» 1-تم: ئازاد کردن/1::حەپسه سیاسیەکانی عێڕاق له شۆڕشی چاردەی تەمووزا بەردران. 2- تم:ئازاد کردن/ 5::جوامێر ژنەکەی بەرداو ه و ژنێکی دیکەی هێناوه. 3-تڕکە ندن::هەر منداڵە که یەکێکی بەردەدا و دایکی چەپۆکێکی پێدا دەدا. 4-دەست هەڵگرتن له پاسەوانی باغ و بێستان، له پاییزاندا له بەر ئەوەی هیچی تر «بەر» نادات::بێستانەکەی ئاغا سەید جامییان بەرداوه ئیمڕۆ منداڵان چوو بوون سێ چوار ترێزوویان دیتبۆوه.
بەردانەوه
[[1-به‌ر/4+دانه‌وه]]
، «مست.، مت» خستنه خوارەوەی شتێ یا کەسێ له شوێنێکی بەرز ڕا: فڕۆکه بۆمبای بە ردایەوه پەرداغەکەی بە ردایەوە و شکاندی
بەرداوی
[[ به‌رد /1+2-ئاوی]]
حاڵی زەوییەکی بەردی زۆر بێ.::ئەو مەزرایە زۆر بەرداوییه جووتی لێ ناگەڕێ.
بەرداوێژ
[[ به‌رد/1 +ئاوێژ «ئاویشتن» ]]
(نت.) مەسافەیه، ئەوەندەی یەکێک له شوێنێکەوه بەردی بیگاتێ، زۆرترین له60/70 میتر تێ ناپەڕێ::لێرەڕا تاهۆو داره دوو بەرداوێژ دەبێ و نابێ.
بەردایی
[[ به‌رد /1+ئایی/2]]
«ست.»، «مک.» تم: بەردە ڵان/2
بەردباران کردن
«مست، مت.» تم: بەردەباران کردن. «خۆم بە خۆمم کرد، بەردبارانم کەن، ئامۆزاگیان.» «فولکلۆر» .
بەردتاش
«نفا.» «تت.» بەردتراش.
بەردتراش
«نفا.» کەسێکه «بەردان لێک و لووس دەکا تا وای لێبێ بۆ ئەوە دەست بدا له هێندێ شوێنێ خانوو بەرەدا کەڵکی لێ وەربگیرێ. *«سیم،»، نەقار. «عا.»، «کئێر.»، سەنگتراش.
بەرده باز
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 +باز «بازد» ]]
«نت.» بەردێ یا چەند بەردێک که لەناوکه جۆگە و جۆمی تەنکاودا داید ەنین و خەڵک بەسە ریاندا له ئاوەکە دەپەڕنەوه. «سەر بەرد بازی ڕێته، تەن تەختەبەندی جێته + دڵ مەیلی خاکی پێته دڵ ماڵی خۆته بیبه» (مک، نالی، ل، ٣٩٥). *(مک) پردەباز.
بەرده عازەبه
[[به‌رد/1+3- یه/2+عازه‌ب+ 5-ئه/1]]
«نت.» گاشەبەردێکه لە لادێی کوردستان. جحێڵان هێزی خۆیانی پێ تاقی دەکەنەوه. تێبــ.ینی: نیاز لەم تاقی کردنەوه ئەوەیه بزانن باڵق بوون و کاتی ئەوەیان هاتووه ژن بێنن.