تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوودڕ
[[؟]]
«نت.»، «نا.» کەلەبەر و قەڵشت له زەویدا، شوێنێکی وەکوو ئە شکەوتی بچکۆڵه، له کێوا که دڕەنده و جانەوەر خۆیانی تێدا حاشار دەدەن. تێبــ.ینی: وا وێدەچێ که ئەم وشەیه له [بووم + دڕ «دڕان» ] پێکهاتبێ.
بوودەڵه
[[؟]]
«نت.»، «مک.» ئادمیزادی دەست و پێ سپی هیچ لەدەست نەهاتوو، بێ شەخسییەت. تێبــ.ینی: من وا تێدەگەم ئەم وشەیه له پێشدا «نابووتەڵه» بووە و (نا)یەکەی کەوتووە. یاخۆ «بووتەک» ی پەهلەوی و «پێب. ئەڵە» پێکهاتووه که ماناکەی دەبێته: «مەوجوودێکی بچکۆله».
بوور
«نا.»، «مک.» تم: پووره.
بوورانەوه
«مست. لا. کتوپڕ به هۆی عاملێکی نهفسی وەکوو ترس، خەم و خەفەت یا لەبەر هۆیەکی فیزیۆلۆژی وەکی نەخۆشی و برسێتی و....و.... له هۆش خۆ چوون و ئاگا لەخۆ نەمان.* بوردنەوه. تێبــ.ینی: له کوردەواری بۆ بەهۆش هێنانەوەی کەسێکی بوورابێتەوه «بۆسۆ» ی وەبەر لووتی هەڵدەدە ن تا بێتەوه هۆش خۆی.
بووردن
«مست.، لا.» 1- تم: ڕابواردن. 2- تم: لێبووردن.:: ببووره نەمتوانی دوێنێ بێمه خزمەتتان. 3- زۆر گەییشتنی تەڕەکاری «کاڵەک، شووتی» هاروێ و...
بووز
«نا.»، «مک.» دارێکی خۆڕسکه له جەنگەڵان گەڵای وە گەڵای «دارتوو» دەچێ و لقوپۆپی تێکچڕژاوه، کاتێ گەڵای هەبێ وەکوو تۆپەڵێ بەسەر دارەکەوه دیار دەکا. قۆزاخەیێک دەگرێ پڕه له مێشووله. له لێرەوارەکانی کوردستان هەیه * «کعر..» بەوز.دار مێشووله «سن..» دار تۆفانه.
بووزوو
[[؟]]
«نا..» قوماشێکی تایبەتی کوردستانه، جۆڵای کورد له «مەرەز» دەیکەن و دەکرێته ڕانک و چۆغه و شاڵ و شەپک.* «کعر.» شاڵ.
بووسه
[[؟]]
«نا.» شوێنێکی نەدیوه، خۆی لێ حەشار دەدەن تا نەبیندرێن بۆ هەر مەبەستێک بێ. تێبــ.ینی: ئەمەیان زیاتر بۆ نیازی خراپ «شەڕ، دزی،...» و ئەو جۆره کارانەیه له حاڵێکدا «سپیه»، «حەشارگه» و «بنه» که هەر بۆ خۆ تێدا شاردنەوه، تەنیا بۆ ڕاو دەگوترێن.* کەمین.
بووسەدانانەوه
[[1-بووسه= دانانه‌وه]]
مست. مت.» خۆ شاردنەوەی کەسێ یاکەسانێ له شوێنێکی نەدیو به نیازی دەگیرخستن و پەلاماردانی دوژمن «لەشەڕا» یا ڕێبوار و کاروانی «بەنیازی ڕووت کردن.
بوولێڵه
[[بووم+ڵێڵ+5-ئه/2]]
نت.»، «مک.» ماوەیێکه پاش ئاوا بوونی ڕۆژ له ئاسۆ، که دنیا نه بەتەواوی ڕووناک بێ و نه تەواویش تاریک. «عا.» غسق.
بوولێڵی
[[بووڵێڵه+3-ئی]]
نت.»، «مک.» ڕەنگێ که له کاتی «بوولێڵه» دا له دنیا دەنیشێ، نه ڕەشه و نه سپی و زیاتر به لای ڕەنگی خۆڵە مێشی مەیلەو ڕەش دایه.
بوولێڵی
[[بوولێڵە +٣-ئی]]
نت.»، «مک.» ڕەنگێ که له کاتی «بولێڵە» دا له دنیا دەنیشێ، نه ڕەشه و نه سپی و زیاتر به لای ڕەنگی خۆڵەمێشێکی مەیلەو ڕەش دایه.
بوولەرزه
نت.»، «نمک.» تم: بومه لەرزه.
بووم
[[ست:بوومی.، په:بووم، سانسكرێیتیی:بهوومی]
نا.» زەوی، ئەرز، خاک، وڵات، تێبــ.ینی: ئەم وشەیه له کوردیدا لەبیران چۆتەوه و بە تەنیایی دەکار ناکرێ، تە نیا له وشەی «بوومەلەرزه» ی «سن. کعر.» دا دەبیندرێ و له «بوولەرزه» و بوولێڵه» ی موکریانیشدا هەنکاوێکی تر چۆته پێش و دەنگی «م» له ئاخرەکەی کەوتووه و له قاڵبی «وو» دادەیبینن.
بوومەلەرزه
[ بووم+3-ئه/2+له‌رز «له‌رزین» +5-ئه/1]
نت.» , «سن. کعر.» هەژان و لەرینەوەی توند و تیژ یا سووکی هێندێ شوێنی «گۆ» ی زەوییه. تێبــ.ینی: تا ئێستا هۆی ئەم هەژانه به ڕاستی نەزانراوه و لەم بابەتەوه ڕای جوورا وجوور له ئارادا هەیه. له کاتی لەرینەوەی زەویدا گەلێ جار دەنگێکی وەکوو گرمەی هەور یا تەقەی تۆپ دەبیسترێ، ئەو شوێنەی که لە کاتی بوولەرزەدا له هەموو شوێنێک توند وتیژ تر دەلەرێتەوه به زارا وەی زانستی پێی دەڵێن «کوانوو- کانوون- ی ناوەوه» و ئەو شوێنەش که له هەموو شوێنێکی دیکه کەمتر دەلەرەوێتەوه «کوانووی دەرەوه»، دووری ئەم دوو جێگەیه لێکتر له18 کیلۆ میتره.
بوون بە ئاو
«کنـ.» بە خۆدا شکانەوه، خەجاڵەت بوونەوه، تەریق بوونەوە.: وەختێ درۆکانی سووربوونەوه، هەر بوو بە ئاو. قسەی وای دەکرد پیاو دەبوو بە ئاو.
بوونەوه
[[بوون+2-ئه‌وه/1و2]]
مست.» 1- وەکوو فیعلی مساعید دەگەڵ «ناو» ێک تەرکیب دەبێ: ١- مەوجوودیەتی دووبارەی ئەو شتەی «ناو» ه که نیشانی دەدا و جارێک له مەوجوودیەت کەوتووه، دەگەیێنی:: زیندوو بوونەوه، پەیدا بوونەوه. 2- دوو پاتەیی کار یا ڕووداوێک دەگەێینێ.:: شەڕ بوونەوه، گەرم بوونەوه.
بووون
[[ ست: به ڤه‌ئیتی.، په:بووته‌ن] ]
مست.لا.» 1- مەوجودیەتی گیاندار یا شتێک:: ئە م کەلاوانه جاران شار بوون، ئێره قەت ئاوەدانی نەبووه، ڕۆستەم پاڵەوان بوو، خۆزگه منداڵەکەتان کوڕبا «بایه». «ئەگەر به چاوی خۆ م نەمدیبا بۆته ڕمۆزن، باوەڕم نەدەکرد.»، «چیرۆکی فۆلکلۆڕی، ئەم کوڕه دەبێته زانایەکی گەوره. نابێته پیاو. 2- گوران و درسانی شەتڵی گیا و سەوزه:: تووتنەکەی شە ماڵ باش بووه. هێشتا بایینجانەکانی کوێخا تۆفیق نەبوون. 3- پێگەییشتنی هێندێ خواردەمەنی.:: ئەم چایه هێشتا نەبوه بیخەوه سەر ئاور. قبووڵیەکه زۆر باش لێندراوه بەڵام تۆزێکی ماوه ببێ. 4- فیعلی مساعیده و دەگەڵ هێندێ فیعلی دیکەدا تەرکیب دەبێ و یارمەتی «سەرف کردن» یان دەدا بۆ سیغەی جیا جیا.:: دوێنێ بۆی نەکرابوو بچێ. قەڵەمەکە ی لێ بەجێ مابوو. ڕدێنی نەتاشیبوو. تاره ڕۆییشتبوو «ڕۆیبوو». 5- دارایی و مالکییەت.:: بوون و نەبوون دەست خوڵایه، کەسێکی کار نەکا چۆنی دەبێ.* هەبوون. بوون به.... گۆڕانی گیاندار یا شتێ لەحاڵێکەوه بۆ حاڵێکی دی. «کەوی لێ بووە به زڕەکەو.»، «خۆی لێ بووه به شت.»، «بوو به ماستی مەییو»، «گوێلکی خۆماڵی بە گا نابێ».
بووژاندنەوه
«مست. مت.» 1- هێنانەوە حاڵ. 2- وەباو خستنەوە. وەگەڕ هێنانەوه. 3-زیندووکردنەوه.:: نەتەوەی کورد دەبێ فولکلۆری خۆی بیوژێنێنەوه.
بووک
نا.» 1- کچێکی بەشوو درابێ، لەو ڕۆژەڕا که دە ست به ساز کرنی دەکرێ بۆ چوونه ماڵە مێرد و پاشانیش تا ماوەیەک. «هو.» وەری، «بک.» بوویک، «با.» بیک. «جن.» بووی. 2- نیسبەتی ژنێک ده گەڵ هەموو خێزانی مێردەکەی:: بووکی ئایشه خان «ژنی کوڕی ئایش خان.»، بووکەکانی ماڵی کوێخا بارام «ژنی کوڕ ەکانی کوێخا بارام» 3- داوەڵێکی بچووکه - کچۆڵان لە چیلکە و پەڕۆ دەیکەن و ئێستا له پلاستیک و ئەو جۆره شتانه دروست دەکرێ.* «سن.» وەویله. «جن.» » بیتی. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە و «بێوه» و «بیوه» له «بێوە ژن» دا و «وەوی» هەورامی و سنە یی له «ڤەزوو» ی سانسکریتی کەوتۆتەوه، له ئاوێستادا «ئوپەڤەز» بە مانای ژن هێنان یا مێرد کردن هاتوه.