تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەکی بوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاوەکی کەوتن.
ئاوەڵە بوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاواڵە بوون.
ئاگا لێ بوون
«مستـ. متـ.» چاوەدێری کردن، باڵ بەسەرکێشان و پاراستنی کەسێ یا کەسانی و شتێ: ئاگات لە منداڵەکان بێ مەیەڵە «مەهێڵە» بێ حەیایی بکەن. ئاگات لە باخچەکە بێ مریشک نەچنە ناوی. ئاگایەکتان لە دوکانەکەم بێ تادەچم نوێژ دەکەم. ئاگایەکت لێمان بێ.
ئاگادار بوون
«مستـ. لا.» بە باس و خواس، کارێک یا مەسەلەیێک زانین، خەبەردار بوون. * ئاگا لێ هەبوون.
ئاڵ بوونەوە
[[ئاڵ «؟» + بوونەوە]]
«مستـ. لا.» لە کار کەوتنی ددانی ئادەمیزاد و توانای جوونی خواردەمەنی نەمانی. تێبــ. ــ ١» ئەم فیعلە هەر بۆ ددان بە کار دێت و مانای «ئاڵ» دەگەڵ سێ هاوتاکەی کە لە پێشدا باس کران جیایە و بۆم مەعلووم نەبوو چیە. ٢» لە ناو کوردەواریدا باوە دەڵێن ئەگەر یەکێک ددانی ئاڵ بێتەوە، دوو سێ گەڵای دار قەیسی بجاوێ چاک دەبێتەوە. ٣» سەعدی شاعیری گەورەی فارس دەڵێ: «... هەموو کەس ددانی بە ترشی ئاڵ دەبێتەوە «قازی» نەبێ، بە شیرنی.» «گوڵستان: بابی هەشتەم»
ئاڵ و بۆڵ بوون
«مستـ. لا.» ئاوتێگەڕان و ترش و شیرن بوونی بەرسیلە، گەییشتینە حاڵەتی ئاڵ و بۆڵی.
ئاڵۆز بوون
«مستـ. لا.» ١- تێک ئاڵقانی داوی بەن و دەزوو ئەم کەڵافە بۆچی وا ئاڵۆز بوە ؟ ٢- تێکچوونی ڕێک و پێکی سەر و پرچی بەشانداهاتوو.: کچێ تا پەرچەکانت ئاڵۆز نەبوون بیانهۆنەوە. ٣- «مجـ.» توڕە بوون، ڕق هەڵسان. ٤- بەر هەڵبەست و ناڕەحەتی هاتنە پێش جێ بە جێ بوونی کارێک. ئیشەکەمان لێ ئالۆز بووە.* ئاڵۆزان، ئاڵۆزکان، ئاڵۆسکان
ئومێد پێ بوون
[[ئومێد+پێ «بە+ی» +بوون «هەبوون» ]]
«مستـ. لا.» پشت بەستن بە کەسێک بۆ کارێک یا مەبەستێک، چاوەنواڕی جێبەجێ بوونی کارێک بە دەستی کەسێک: قەت ئومێدت بە پیاوی درۆزن نەبێ.
ئیحتیلام بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) شەیتانی بوون، لە خەوا ئاو هاتنەوە.
ئیحتییاج بوون
[[عا. کو.]]
ئیخفال بوون
[[عا.: ئیغفال +کو: بوون]]
(مست. لا.) فریو خواردن، هەڵفریوان. *(بک.) هاتنەخاپین
ئیسلاح بوون
[[عا.: ئیسلاح + کو: بوون]]
(مست.) ١- چاک بوونی مەعنەوی. ٢- چاک بوونەوەی شتێکی خراپ بووبێ.
ئیسلام بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) قبووڵ کردنی دینی حەزرەتی محەممەد (د.خ. لێبی). مسولمان بوون.
ئیسهال بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا) تم: ئیسهال گرتن.
ئیسپات بوون
[[عا.: ئیسپات + کو: بوون]، [عا. کو.]]
(مست. لا.) ڕوون بوونەوەی ئیددیعایەک بە دەلیل و بەڵگە. بۆمان ئیسپات بوو کە قەرزدارە.
ئیشک بوون
(مست. لا.) ١- بڕان و بڕانەوەی ئاوی ڕووبار و کانیاوان. هەموو ساڵێ لەو مانگەدا کانی (پیرمەلەک) ئیشک دەبێ. ٢- نەمانی نم و شەی تەبیعی لە شتێکدا. بزانە! تووتنەکە ئیشک بووە؟ داری شەخسەکانی سیتەک هەموو ئیشک ببوون کەس نەیدەوێرا دەستیان بۆ بەرێ. ٣- مردنی گییا و گۆڵ و دار و درەخت و کشتوکاڵ لەبەر بێ ئاوی یا هەر هۆیەکی تر. ئەم بێستانە بۆچی ئیشک بووە؟ پەڵە تووتنەکەی کوێخا تۆفیق ئیشک بووە. ٤- (مج.) لە جووڵەکەوتن. کابرا وەها حەپەسا هەر لە جێی خۆی ئیشک بوو.
ئیشک بوونەوە
(مست. لا.) ١- نەمانی شوێنەواری تەڕی لە هەر شتێکا کە خۆی لە ئەسڵا تەڕایی نەبێ و لە کاوە تەڕبووبێ (شۆرابێ، ئاو یا شتێکی دیکەی پێدا ڕژابێ، کەوتبێتە ئاوەوە...) کراسەکەت بەرە هەڵیخە هەر ئێستا ئیشک دەبێتەوە. ٢- پەیدابوونی ئیشکانی لەسەر زەوی. دنیا هەمووی ئیشک بۆتەوە کەچی ئەم دێبەرەی ئێمە هەر وەکوو خۆیەتی.
ئیفلیج بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) لەکار کەوتنی لایەک یا هەموو لەش یا بەعزێ ئەندامی کەسێک. * شەپڵە لێدان.
ئیقناع بوون
[[عا.: ئیقناع + کو: بوون]]
(مست. لا.) ١- قبووڵ کردنی بیروڕایەک دەربارەی مەسەلەیەک، پاش ئەوەی لە لایەن کەسێکی ترەوە شی دەکرێتەوە، یان ئینسان خۆی بە بیری خۆیدا دەچێتەوە. ٢- ڕازی بوون بە کردن یا نەکردنی کارێک. ئەوەندەی کردی و کراندی هەر ئیقناع نەبوو. من چۆن بەو قسانە ئیقناع دەبم. بەڵکوو تۆش هەوڵێکی دەگەڵ بدەی بە من ئیقناع نابێ.
ئیڕەق بوون
(مست. لا.) ڕەپ بوونی ئاڵەتی نێرینەیی ئینسان و یەکسم. لێی ئیڕەق ببوو. * یەرق بوون.