تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزن تڕێنه
«نت.». «گییایێکه بەهاری سەلکی به قە د پیازێکی بچووک ئەبێ، بزن ئەیخوات و لەبەر تیژی ئەتڕێ.» تێبــ.- باسی ئەم گییایەم له «فەرهەنگی کشتووکاڵ «ج1، ل-35» ی مامۆستا شێخ مارفی قەڕداغی وەرگرتووه.
بزن مشک
«نت.»، «سنسیه.» تم: بزن مژه، تێبــ.- بەلای منەوه ئەم وشەیه لەپێشدا بزن مژه [ بزن + مژ «مژین» + 1- ئەک/3] بووه، وردە ورده «ئە» ی «1- ئەک /3» سواوه و بۆته «بزن مژک»، ئەوجار دەنگی «ژ» لە جیرانەتی دەنگی «ک» دا بۆته «ش». بەڵام له وشەی «بژن مژه» ی موکریانیدا دەنگی «ک» ی «1- ئەک/3» کەوتوه.
بزن مژ
«نت.0، «سن.» تم: بزن مژه.
بزن مژه
[[بزن+مژ «مژین» +5-ئه/1]]
«مک.» گیاندارێکه چوار د ەست و قاچی هەیه و پەنجەکانی درێژن، دەستی وه دەستی ئینسان د ەچێ، کاوێژ دەکا، لەشی بە قەد پشیلەیەک گەورە و ئەستووره، به کلکه درێژەکەیەوه نزیکەی میترێک درێژ دەبێ. له دەشت د ەم بە گوانی بزنانەوه دەنێ و دەیانمژێ، هەر بزنێکی ئەم دەعبایە بیمژێ گوانی له کەر ەم دەکەوێ و شیردانا، له کوردستان کەوڵەکەی دەکەنه بەرگی کالانی خەنجەر.* «سنسیهبزن مژ. بزن مشک. «سن.» تێڕتێڕه قومقومه. «جن.» بوزمژنەک.
بزنانه
[[بزن+ئانه/3]]
«نت.» جۆره باجێکی ئاغایەتییه بەپێی سەری بزنان لە خاوەنی د ەستێندرا.
بزنه قسر
«نت.» بزنێکی که ساڵێک نەزابێ.
بزنه مەرەز
[[بزن+3-ئه/2مه‌ره‌ز]]
«نت.» چەشنێک بزنه، لەباتی «موو» مەرزەی به لەشەوەیه.
بزنه کێوی
[[بزن+3-ئه/2+كێو+3-ئی]]
«نت.» 1- گییاندارێکی گییاخۆره، وەکوو ئاسک دەچێ، نووکی شاخەکانی خواره، لە جێگای سەخت دەژی و به «ڕەوەز» و (زەرد) و ماهان هەڵدەگەڕێ، ڕەنگی زەردێکی کاڵه، تیئسکی «موو» ی زۆرکورته بەر پەنجه ناکەوێ له چیاکانی کوردستان زۆره و نێچیروان بۆ خاتری گۆشتی ڕاوی دەکە ون. 2- «مج.» 1» ئادەمیزادێکی بتوانێ بە جێگای سەخت هەڵگەڕێ، شاخەوانی چاک. ب» کە سێکی زۆر لەسەر دیواران و شوێنی بەرز هەلوێستێ.* «بک.» بزناکوڤی.
بزنه گەل
[[بزن-3-ئه/2+گه‌ل]]
«نت.»، «مک.» کۆمەڵێ بزن پێکەوه. ڕانی بزن.
بزنە کوڕانه
[[ بزن +3- ئه/2 + كوڕ+ئانه/3]]
«نت.» ئەو بزنەیه که کاتێ «ئاغا» کوڕی دەبوو، دەبوایه مسکێنەکانی گوندەکەی سەروبزنی پێشکێش کەن.
بزه
[[؟]]
«نا.0 پێکەنینی بێ دەنگ، زەرده خەنده. تێبــ.- ئەم جۆره پێکەنینه، جارو بار بۆ گاڵتەپێکردن و گاڵتەپێهاتن به کەسێ و به کردەوەیێ ڕوودەدا. «نرخی بزەیەک باره لەسەر لێوانم» «پارسەنگە دڵی گەرم و هەناسەی سەردم» «خەیامی هەژار - 23»
بزواندن
«مست.، مت.» تم: بزاوتن. تێبــ.- ئەمە دووەمین مەسدەری مووتەعەدییە.
بزواندنەوه
«مست.، مت.» جووڵاندنەوەی لەسەرەخۆی شتێ بێ ئەوەی لەو شوێنەێ لێیەتی بگوازێتەوه.:: مەی بزوێنەوه با نەکەوێته خوار. # «دەستم لێ مەده و مەم بزوێنەوه.
بزووتن
«مست. لا.» 1- چوونی کەسێک لەشوێنێکەوه بۆ شوێنێکی تر.:: ئەم هەموو تەق و تۆقه بوو له جێگای خۆشی نەبزووت. 2- گۆڕانی جێگای شتێک:: ئەو ڕادیۆیە لە جێی خۆی بزوتووە کێ دەستی لێداوە. *جووڵان. 3-« مج.» دەست پێکردن:: گەرما بزووت. ڕاو ەسته با سەرما ببزوێ دەیان بینینەوه.
بزووتنەوه
«مست. لا.» 1-جووڵانەوه بێ ئەو ەی جێ گوڕکێی تێدابێ، حەرەکەت کردنی شتێ هەرله شوێنی خۆی.:: لق و پۆپی دارەکان هەموو دەبزوونەوه. له دوورەوه ڕەشاییەکمان دیت د ەبزووتەوه. 2- «تت.» حەرەکەی سیاسی:: بزووتنەوەی ئیمپریالیزم. بزووتنەوەی کوردایەتی، بزووتنەوەی گەلی فەلەستین، بزووتنەوەی ئازادیخوازانه.
بزووک
[[بزوودبزوتن+ئووك «پب» ]]
«سن.»، 1- «سفا.» تم: بزۆر. 2- «س.» حاڵی پیاوی کار لەدهست هاتوو، ئەوەی له کاراندا بە دەست و برد بێ.* زرنگ. چالاک.
بزپێوه کردن
«مست.، مت.» » پێوه کردن - «مست. مت.» «کعر.» 1- پەنجه دە پاشەڵی کەسێ ڕا کردن، بۆ تووڕه کردن یا گاڵته پێکردنی. 2- «مج.» هەڵفریواندن. جووز پێوەکردن.
بزڕبزڕ
«ست.»، «مک.» حاڵی شیر یا ماستێ که تێکچووبێ. هس.: لیندوو لیندوو. تم: بزڕکان.
بزڕکان
«مست. لا.»، «سیه.» 1- تەفاعولی کیمیایی شیر و ماست لەناو خۆیاندا، لە ئەنجامی گەرم کردنیان لەسەر ئاور و تێکچوونی فیزیکی شکڵی دەرەوەیان جیابوونەوەی «ئاو» لێیان و لیندوولیندوو بوونی باقی ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا هەیه. * «مک.» هەڵگەڕان. 2- شێوان و سەر لێتێکچوونی ئینسان و پەڕینی ڕەنگی دەم و چاوی له ترسان *«مک.» پەشۆکان.
بزڕکاندن
«مست. مت.» 10- قسە پەڕاندن له وەختی نووستوویی و نەخۆشیدا، هەروەها لەکاتی سەرە مەرگا. 2- «مج.» قسەی بێ ڕێ و جێ کردن لەحاڵی ئاساییدا:: قسان دەبزڕکێنێ. کوڕ ئەوه چته دەبزرکێنی. * ڕاواندن. وڕێنه کردن.