تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



٢- باقە
[[؟]]
(نا،)، (مک، سن، سیم) هێندێک گەنم، جۆ یا گیا کە پاش دروونە وە بەسترابێ. (بک.) باق.(جنو) باقە.
٢- باپیچ
[[با + پێچ]]
(نت.) ١- سووڕان و خول خواردنی باوبژی ناو زگی ئادەمیزاد. ٢- ژانە زگێکی لەم ژارە پەیدا دەبێ. *(مک.) پێچ.
٢- باڕ
[[ئینگلیسی]]
(نا.) ئەو شوێنە کە بۆ فرۆشتنی خواردنەوەی ئالکۆڵدار (مەشڕووبات) تەرخان دەکرێ و خەڵکی لە بەردەم پێشخوانێک بە پێوە ڕادەوەستن و دەخۆنەوە و هێندێ جاریش لەسەر کورسی بڵیندی تایبەت دادەنیشین.
٢- باڕێزە
[[با + ڕێز (ڕێژ) + ئە]]
(نت.)، (مک.) بارانێکی بە (با) ببارێ. وەکووو باڕێزە فرمێسکی بە چاواندا دەهاتە خوار.
٢-بازوو
(ص.) ١-(مک.) حاڵی گایەک کلک و لاقی سپی بن. ٢-(جف) تم: ١-بازە. تێبــ. - (باز) لە لەهجەی جنووبیدا (بن لەهجەی لۆری) بۆ گایە ک دەگوترێ، نێو چاوان و کلکی پەڵەپەڵی سپی تێدابێ.
٢-بان
[[؟]]
«ری، فع»، «مک» کاری وەخۆگرتنی بەرخ و کاریله لەلایەن مە ڕو بزن.
٢-باڵ
(نا)، (مک) ١-تم: پاڵ: لەو حەوشەدا چەند ماڵ دەباڵ یەکدان. خۆیان جێیان نابێتەوە و ماڵەکەشیان دەباڵ خۆیان ناوە. ٢- تم: باغەڵ/٢: ئەرێ ئازاد کچی کێی دەباڵ دایە؟.
٢-باڵەبان
[[ڕووسی: بارا‌بان]]
(نا) ١-تەپڵی گەورە. ٢-(مج)، پیاوی زەبەلاح و ناقۆڵا. ٣- (مج) ئێستری زەلام. *(سن.) باڵەوان.
٣- باب
[[عا.]]
(نا.) ١- دەرگا، دەروازە. ٢- بەشێکی کتێبــ..
٣- بار
[[؟]]
(نا.) تویژێکی سپی زەرد باوە، لە ئەنجامی هەندێ نەخۆشی (لەرزوتا، قەبزی...) لەسەر زمان و لێو دەنیشێ. زمانی دەرهێنا باری لەسەر نیشتبوو، ئەو هەموو بارە چییە بە لێوتەوە؟ * (کعر.) بەڵغ.
٣- باز
[[؟]]
١- (نا.) ڕێگای تایبەتی کە دەستەیەک بۆ ئیشێکی دیار پێیدادەڕۆن. بازی بێریان، بازی پاڵان (پاڵە). ٢- (پب.) بە دوای هەندێ ناوانەوە دەلکێ و مەدلوولی تێپەڕین و عبوور لە ماناکانیان زیاد دەکا. ڕێباز، دەرباز، بەردباز، پردەباز.
٤- (-باز)
(پب.) ١- بە دوای هەندێ ناوانەوە دەلکێ و دەیانکاتە (سفا.) یا (نفا.) و نیشان دەدا ئەو کەسەی ئەم سفەتەی وەپاڵ دەدرێ یا ئەم ناوەی لێ دەندرێ، لەو ئیشەدا کە مەدلوولی ناوەکەیە ماهیر و لیزانە یا خووی پیوە گرتووە. حیلەباز، جادوووباز، فێڵباز، قومارباز، کۆترباز، مێباز. ٢- بە دوای هێندێ ناوانەوە دەنووسێ و مانای دۆڕاندن، بەخت کردن و فیداکردنیان لێ زیاد دەکا. سەرباز، (ئەو کەسەی سەری خۆی بەخت دەکا.) گیانباز (ئەو کەسەی گیانی خۆی لە پیناو شتێکا فیدادەکا).
٤- بار
[[؟]]
(نا.) لەباتی، لەجێگەی، بەرامبەر... تێبــ.- ئەوەندەی پێم شک بێ ئەم وشەیە تەنیا لە وشەی (باری کەڵڵا) و (بارمتە)دا دەبیندرێ، بەلای منەوە ڕەنگە وشەی (بات) یا (بەر)بێ کە لە (وەبەرخستن)دا دەیبینین و جەڕابێ یا بە مەعنای (هاوسەنگ) دەگەڵ (کەللا) و (متە)دا تەرکیب کرابن.
٥- بار
(پب.) ئەم وشەیە پاشبەندی جێگایە و ئەوەندەی من پێم شک بێ تەنیا لە وشەی (ڕووبار) و (جۆبار)دا دەبیندرێ. تێبــ.- ئەم وشەیە لە زمانی پەهلەویدا (بار)ە و چەشنی وشەیەکی سەربەخۆ مانای (کەنار، لێوار، قەراغ و ساحیل) بووە (تم: فرە، پفا، ل-٦٩) و لە زمانی سانسکرێتیدا (ڤارە) هەر ئەو مانایانەی هەیە (تم: معین، فەرهەنگ، ج١، ل-٤٤٥). واتێدەگەم وشەی (وار) و (هەوار) بەمانای جێگای دابەزین، کەمپ، معسکر، مەنزڵ، قۆناغ، هەروەها وشەی (وار) قومار کە مانای (هەقی جێگا)ی وەرگرتووە و لە (ڤەر)ی ئاوێستایی وەرگیراون ئەسڵی (بار) بن. هس.: دەوار (ڕەشماڵ).
٦- بار
(پب.) بەدوای هەندێ ناوانەوە دەلکێ و دەیکاتە؟ سفەتێک و پێشانی دەدا (موصوف) مەدلوولی ئەو ناوەی تێیدایە یا هەیەتی کە (سفەت)ەکەی لێ دروست بووە. گوناحبار، هەتیوبار. تێبــ.- دوور نییە ئەم (پب.) هەر (١-بار) بێ و مەبەست ئەوە بێ (موصوف) ئەو ناوەی لێ بارکراوە.
کەرکوڵ و بارسووک
(کن.) ١- هیچ ئەرکی بەسەر کەسەوە نییە. ب) نەدار و بێ سامانە.
کەڵەبابێکی بێ وادە بانگ بدا سەری د بڕن
«کن.» کارێکی لەوەختی خۆیا نەکرێ زیانی بە دواو یه. تێبــ.- پێشوونیان کە کەڵەشێرێکی ئاوایان سەربڕیوه، لەوە ترساون کە هەستی بە بەڵایەکی لابەلا کردبێ !! بۆیه بانگ د دا.
بازبازانێ
[[باز+باز+ ئانێ]]
(نت)، (هل.) تم: بازبازێن.
بازبازێن
[[باز+ باز+ئێن]]
(نت.)، (سیم.) یاری منداڵانە کە بۆ خۆخافڵاندن و کەیف لە جێیەکی بەرز (نسبیا) خۆیان فڕی دەنە نزمایی. تێبــ. - ئەم یارییە دۆڕاندن و بردنەوەی تێدانییە. *بازبازانێ، بازدبازدێن، بازبازۆکێ، بازدبازدۆکێ.
بالەبال
[ [ند.]]
بۆرباو
[[1-بۆر+4-باو]]
«ست.» تم: بۆرەڵووک.
دەباوەش گرتن
«مست. مت.» د ەست دە ناو قەد یا سەروتری کەسێ وەرهێنان تێبــ.- ئە مەیان بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستیه بەرامبەر کەسێ و زیاتر لە نێوان دڵداران و دوو دۆستیش کە دەمێک بێ یەکتریان نەدیتبێ، باوە و ڕوودەدا.
لەباو ەش کردن
«مست. مت.» هەڵگرتنی یەکێک و بەسینگی خۆوە نووساندن و بە د ستێ یا هەردووو دەست ڕاگرتنی تا نەکەوێته خوار.: کچی خانمۆڵ، بڕۆ ئەو منداڵه لە باو ش که و بیهێنه با هێندە نەگری.
ئابات
«مکـ..»، «سـ..» ئاوەدان. تێبــ. - ئەم وشەیە بە تەنیایی دەکار ناکرێ، دەگەڵ ناوێک تەرکیب دەبێ و ناوێکی تازە دروست دەکا بۆ ناونانی ئاوایی و دێهات، لە کوردستان: حاجیابات، حەسەنابات، عەلیابات. * ئاوا.
ئابان
[فر. ]
«کئێر.»، «نا.» مانگی هاشتەمی ساڵی ئێرانی، دووەم مانگی پاییز «٢١ی تشرینی یەکەم- ٢٠ تشرینی دووەم»، * خەزەڵوەر.
ئابدارباشی
[ ١- ئابدار + باشی «تو = سەری»، کو. تو. ]
سەرۆکی هەموو ئەو کەسانەی لە ئابدارخانە «تمـ.: ـ» ئیش دەکەن.
ئاتەشبازی
[ [ئاتەش + بازی] ]
«حمسـ.» هەڵدانی فیشەکەشێتە و تەقەمەنی ڕەنگاوڕەنگ و جۆربەجۆر لە جێژن و ئاهەنگاندا، بۆ کەیف و خۆشی □ «ئاتەشبازی بە کونگی خاڵی ناکرێ».
ئاخەبان
[ [٢- ئاخ + ٣- ئە٢ + بان ]]
«نتـ.» ١- داپۆشینی سەربانی خانو بە گڵ و خۆڵ پاش دارەڕا کردن و پێش سواغ دان * گڵەبان. ٢- «بکـ.» هاوشاری، خەڵکی وڵاتێک، هاونیشتیمان «!» «کفـ ـ ٤١» ٣- «هلـ.» چاوەخانوێکی سەربانەکەی تەخت بێ.
ئاردەبارە
[ [ئارد + ه ـ ئە/١ + بار + ە ـ ئە١/ ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» هەندێک ئاردە زیاد لە مزەی ئاش، ئاشێر دەیدا بە ئاشەوان* ئاردەوارە، «مکـ.» قڕەمزە. تێبــ. ـ «بارە» کە لەم وشەیەدا هاتووە دوو ڕێی دەچێتێ، یەکیان کە بە مانای «بەهرە» و ئەویتریان «بار + ە ـ ئە / ١» بێ کە ئەو دەمە مانای وشەکە دەبێتە «هەقی بار کردنی ئارد»، بەلای منەوە ئەمەیان نیزیکترە لە ڕاستی.
ئاریباری
«نتـ.»، «کیـ.» هەڵووچە، هەڵووژە. هس.: ئاڵووباڵوو.
ئازوباز
«نتـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئازوبەزە.
ئاغابانوو
«نتـ.»، «مکـ.» قوماشێکی لۆکەیه، یا دێغ دێغی ڕەش و سپییە یا گۆل گۆل بە ئەندازەیێکی تایبەتی و چوارگۆشە دروست دەکرێ و پیاوان لەسەری دەبەستن، لە هێندێک شوێن لە باتی ڕەش و سپی، سوور و سپی باوە. * جامانه، جامانی، جەمەدانه، جەمەدانی. 2 - هەر ئەو قوماشەیە و تۆزێ باشتره، بە ئەندازەی تایبەتی بڕبڕ نەکراوە و چەشنی قوماشی تر بە تۆپه، ژنان دەیکەن بە کراس. * ئاغەبانوو.
ئاغەبانوو
«نتـ.» تمـ: ئاغابانوو.
ئامباز
[[ ئام + باز = بازوو «باسک» ]]
«نتـ.» کاری دوو کەس کە یەکتر لە باوەش کەن، باسکیان تێک بهاڵقێنن.
ئامباز بوون
«مستـ. متـ.» ئاواڵە کردنەوەی دەست و باسک و لە کەسێک وەرهێنانە، بە جۆرێک دەستێ بە ژێر باسک و دەستێ بە سەرشانیدا لە تەختی پشتی کابرا بگەنەوە یەک، کابرای تریش هەر وا دەکا. تێبــ. ـ دوو دۆست کە ماوەیەک یەکتریان نەدیبێ ئامبازی یەک دەبن یا دوو کەس کە پێکەوە نیازی شەڕیان هەبێ.
ئاوبارە
[[ئاو/١+ بار + ئە/١]]
(نت.) پلووسکێکی گەورەیە، لە دار یا تەنەکە و ئەو جوورە شتانە دروست دەکرێ، بە سەر (شیو) یا شوێنێکی نزما کە کەوتبێتە نێو کێڵگەوە ڕایەڵ دەکری و ئاو لە بەرێکەوە دەباتە ئەو بەر بۆ کشتوکاڵ. * قەمتەرە. تێبــ.- آ) ئەمەی لە سەرەوە باس کرا، شکڵی ئەم دوایانەی دروست کردنی (ئاوبارە)یە کە کەرەستەی نوێ پەیدا بووە، دەشێ لە ڕابردوودا (شیو) یا شوێنە نزمەکەیان بە پانایی پێویست پڕکردبێتەوە، بە خۆڵ یا ئیشکە کەڵەک دیواریەکان هەڵچنی بێ، تا هاتۆتە ئاستی زەویەکان و ئەوجار جۆگەیان بە سەردا کێشابێ. ب) ئەسڵی کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (بارەدوو ڕێی دەچێتێ: یەکەمیان ئەوەیە کە لە (ڤەرە)ی ئاوێستایی بە مەعنای (شوێن، جێگا) وەرگیرابێ کە (وار) ئێستاش لە لەهجەی باکووریدا (تم: ژابا-٤٢٩) و لە (هەوار)ە ناوەندیشدا بەم مانایە بەرچاو دەکەوێ. یاخۆ لە (ڤارە)ی ئاوێستایی کە (بارە، باروو)ی فارسی لێ کەوتۆتەوە بە مانای (دیوار، قەڵا) (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٤٥١) و لە (دیوار)ی کوردیشدا دەبیندرێ، ئەگەر ڕاستی بۆ چووبم ئەوا مانای وشەکە دەکاتە (دیواری ئاو، جێگای ئاو). دووەمیشیان ئەوەیە کە کەرتی (بارە) لە ئەسڵا (بوارە) بێ و دەنگی (و) کەوتبێ، لەم حاڵەتەدا مانای وشەکە دەبێتە بواردنی ئاو، پەڕاندنەوەی ئاو...
ئاوبارە
[[؟]]
«نتـ.»، «سنـ.» شیرەی گوڵان کە هەنگ دەیگێڕێ و دەیکا بە هەنگوین. «تم: مخـ. جـ۱- ۲۵»