تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵا نوان
[[باڵا /١+ نوان (نواندن)]]
(نت.)، تم: ئاوێنەی باڵا نوان.
باڵا نوێن
[[باڵا+ نوێن(نواندن)]]
(نت.) تم: ئاوێنە (ئاوێنەی باڵانوێن).
باڵا پۆش
[[باڵا/١ پۆش (پۆشین)]]
(نت.)، هەر جل و بەرگێکی سەرتا پای خواری مرۆڤ دا بپۆشێ. «ئەگەر مەیلەکەت فەرامۆشم بێ+ سفیدی کەفەن باڵاپۆشم بێ» (فولکلۆر).
باڵا ڕەوان
[[باڵا/١ + ڕوان(ڕوانین)]]
(نت.) تم:ئاوێنە (ئاوێنەی باڵا ڕوان).
باڵابەرز
(ست.) ١-حاڵی ئینسانی درێژ، حاڵی کەسێکی باڵای درێژ بێ. *کەڵەگەت ٢-(کن.) ئادەمیزادی شوش و باریک و بەژن ڕێک و پێک. «خاستەر جە زومڕەی ئەو باڵابەرزان +بە ڕێزەی ڕازان شەکەر کەرد ئەرزان» (خانا - ٢٠٦).
باڵابەرزە
[[باڵبەرز+٥-ئە /١]]
(نت.)، (سیم.) پەنجەی هەرە درێژی دەستی ئادەمیزاد، قامکی ناوەڕاستی دەست.
باڵاداهەڵکووتن
مست. مت.»، «کن.» باسی چاکەی کەسێ کردن، پەسن دان، تاریف کردنی.
باڵادەستی
(حمس.) دەستڕۆیشتوویی، دەسەڵاتداری، بەدەسەڵاتی.
باڵاشمە
(نا.)، (سن.) تم: باڵیشمە.
باڵانشین
(نت.)، کەسێکی جێگای لە لای سەرووی مەجلیسان بێ، پیاوی گەورە و ماقوڵ « ئەمێستەش شێخ عەلی باڵا نشینی ئەوجی ئیڕشادە + ئەویش وەک باوک و باپیری لە زومڕەی ئەولیا مەعدود » .(شێخ ڕەزا- چاپی ئەنجومەنی ئەدیبان)
باڵانشینی
(حمس.)، ١-لە لای ژوورووی مە جلیسان دانیشتن. ٢-(کن)، ماقووڵی، گەورەیی.
باڵاکردن
(مست. لا)، (مک.)، ١-زیاد بوونی درێژایی بەژنی ئادەمیزاد. ٢-(کن.) گەورە بوونی مەعنەوی.: زۆرم پێ خۆش بوون بوو تەشریفتان هێنا، باوەڕ فەرموون گەز گەز باڵام کرد ٣- بەرز بوونەوە ی گژوگیا، هەڵچوون و گەشەکردنی شیناوەرد.
باڵاگرتن
(مست. لا.)، تم: باڵ کردن. تێبــ. – باڵاکردن وەختێک دەکار دەکرێ کە گەورەبوون، درێژ بوون و گەشەکردنەکە، شتێکی پێویست و تەبیعی بێ، بەڵام باڵا گرتن بۆ کارێکی چاوەروان نەکراوە.
باڵباز
[[؟]]
(نت.)، (کعر.)، سەرباز، عەسکەر. (هس) : بڵباس(ناوی عەشیرەتێکی کوردە).
باڵبە ست کردن
[[١-باڵ/٢ + بەست (بەستن) + كردن]]
(مست. مت.) تم: باڵەبەستن. تێبــ.- وشەی (بەست) لەم وشەیەدا (بەستە) یە بە مانای (بەستراو) سیغەی مەفعولە لە مەسدەری بەستن.
باڵدار
[[ ١-باڵ/١ + ٢ - دار (پب.)]]
(نت)، ئەو گیاندارانەی باڵیان هەیە و دەفڕن. باڵدار هاتووە باڵی وەراندووە، ناڵدار هاتووە و ناڵی وەراندوە. - (کن.)، جێگایەکی پر مەترسیە کە هەر کەس ڕووی تێکردووە ڕزگاری نەبووە. *باڵندە، پەلەوەر، مەل. (جنو) بالۆنە. (سن.) باڵنە.
باڵق
[[محر. عا.: باڵغ =پێگەیشتوو]]
(س.)، (مک.) حاڵی کوڕ یا کچێکی شەیتانی پێکەنی بێ، کوڕێکی هەوەسی ژن بکا، کچێکی هەوای شوی کە وتبێتە سەر. تێبــ. - ١) بەگشتی لە دەوری ١٤/١٥ ساڵیدا هەوای (ژن) و (پیاو) دەکەوێتە سەری (کوڕ) و(کچ). ب) لە کوردەواریدا باو بوو بۆ ئەو ەی بزانن کوڕێک باڵق بووە یان نا، لێیان دەپرسی: (خوێ) قورس ترە یا (گەنم) ؟، ئەگە گوتبای (خوێ) ئەوە دەیانگوت باڵق بووە و دەست نوێژی لێ دەشکێ.
باڵق بوون
[[عا. كو]]
(مست.، لا.) پێگەیشتنی کوڕ یا کچ، گەیشتنە تەمەنێکی ئینسان هەوەسی ژن هێنان یا مێرد کردن دەکا.
باڵنج
[[پە =باڵین]]
(نت.)، (مک.)، سەرینێکی چوار گۆشەی درێژۆکەیە لە کاتی نووستنا دەخرێتە بان سەینی خڕ، یا لە دانیشتنا شانی ( ١-باڵ/٢) لە سەر دادە دەن. تێبــ. - ١) دەنگی (ج) لە دوای ئەم وشەیە دا بەلای منەوە یا (چە) ی ئامرازی بچووکیە و گۆڕاوە یا وشەی (جێ) یە و کورت بۆتەوە. ب) ناو ئاخنی باڵنج زیاتر پەڕە مریشکە و دەکرێ لۆکە یا وردە خوریش بێ.
باڵنگ
[[پە: ڤاترەنگ] ]
(نت.)، (کئێر.) میوەیەکە لە جنسی پرتەقاڵ و نارنج، توێکڵی زر و ئەستوور و زەردە، درێژۆکە و گەورە و قورسە، بۆنی خۆشە، دە کرێتە مرەببا و شەربەت. (عا.) کەباد *تورەنج.