تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باس و خواس
[[عا.] ]
(نت) قسە دەربارەی چلۆنایەتی ڕووداوەکانی ناو دەوڵەتان، وڵاتان، زانست وهونەر و چلۆنایەتی کۆمەڵایەتی و... *دەنگ و باس. (عا) خەبەر، ئەخبار.: باس و خواسی لوبنان چییە ؟ ڕۆژنامەکانی ئیمڕۆ باس و خواسێکی ئەوتۆیان تێدا نەبوو.
باس
[[- عا.: بحث]]
(نا) ١- قسە لەسەر شتێک، دەربارەی کەسێک (ناوهێنانی بەچاک یا خراپ، بەدەم یا بە نووسین): ئەم نامەیە هیچ باسی تۆی تێدا نیە. ڕۆژنامەکان پڕن لە باسی شۆڕش «هەباسە لە دیوانان چ باسە؟». ٢-لێکۆڵینەوەی وردی گشت لایەنە، لەسەر مەسەلەیەک، کارێک یا شتێک.: باسێکی دوور و درێژم لەسەر کۆلێڕا خوێندۆتەوە. «باسی زوڵفی درێژ و چاوی بە خەو + نەبڕاوە بووە تڕی خوسرەو». (حاجی، کم - 75).
باس کردن
[[عا. كو.]]
(مست. لا.) ١-کۆڵێنەوە و دوان لە شتێ یا مەبەستێ، ٢- قسەکردن دەربارەی کەسێ یا هەرچی.
باسترمە
[[تۆ.]]
(نا.)، (کعر.) گۆشتی کوڵاوی پوختەکراو، کە بەهارات و داو و دەرمانی دیکەی تێکەڵ کرابێ و لەناو ڕیخۆڵەدا ئاخندرا بێتەوە، لە کاتی پێویستا دە ڕۆنا سووڕی دەکەنەوە و هێلکە ی بەسەردا دەکەن، بە ساردی و برژاویش دەخورێ. *(کێیر) کاڵباس. تێبــ. - ئەم وشەیە تورکییە و مانای ئاخنراوە و پەستێوراو دەدا. هاوتاکەشی لە (کێیر) لە زمانی ڕووسی وەرگیراوە.
باسقەننە
[[باس (باسك) + قەننە]]
(نت)، (مک) ١-سەبیلەیەکە دارێکی ئاڵوبالووی درێژی ڕاستی بۆ سمرابێ و خرابێتە سەری. ٢-هەر ئەو دار بە ڵاڵووکە بەتەنیای و بێ ئەوەی سەرە سە بیلی وە سەرخرابێ. *(کعر) باسقەندە (تەنیا بۆ مانای دووەم). تێبــ. – ئاشکرایە لە بن لەهجەی سلەیمانیدا دەنگی (د)حکە سووکە کلۆر دەکرێ و دەنگی سووکە (گ) ێکی لێ دە ردەکەوێ.
باسەر
[[3- با / 1 + سەر]]
(نت) (مک)، بای توند وبەرز.
باسەرە
[[پە: ڤاستر، ڤاستەر]]
١-چیمەن، لەوەڕگە. تێبــ.- ئەومانایانە ئی وشە پەهلەویەکە و ئێستا لە زمانی کوردیدا لەبیر چوونەوە ڕەنگە بوژاندنەوەیان بێ کەڵک نەبێ هەر بۆیەش ئەو وشەیەم نووسی. ٢-ناوە بۆ دەربەند و ڕووبارێک لە کوردستانی عێڕاق ناوچەی سەنگاو.
بابۆڵەی باسک
(نت.)، (کن.) ئەستوورایی قۆڵی ئینسان. * (سیم.) بازۆڵە.
باستان
[[پە: باستان] ]
(نا. ص.)، (کئێر) کۆن، قەدیم. تێبــ. - مامۆستا تەوفیق وەهبی ئەم وشەیەی لە (فەرهەنگی کوردی - ئینگلیزی) دا نووسیوە، وەکوو لە سەرەوە نیشاندرا ئەسڵەکەی (پەهلەوی) یە و بە مانای (هەمیشە قەدیمی و بێ پسانەوە) هاتووە، من هەر وشەیێکی لە بنج و بناوانی (پەهلەوی) بێ، بێ ئەوەی لێی بپرینگێمەوە بە کوردی ڕەسەنی دەزانم با زمانی (فارسیزۆری بەکار بێنی وەکوو ئەم وشەیە و دەبێ وا حیساب بکرێ کە (فارسی) لە کوردی خواستۆتەوە.
باستانناس
(نت.) زانای ئاساری کۆن (العالم الاثری).
باستانناسی
(حمص)، زانستی ئاساری کۆن(علم الاثار).
باستانی
(ست)، هەر شتێکی پەیوەندی بە زەمانانی کۆنەوە هەبێ، کۆنینە،قەدیمی.
باسریشک
[[3- با / 1+ سریشك (= فرمێسك)]]
(نت،)، (مک) کڕێوە و باران بە (با) وە.
باسقەندە
(نت.)، (کعر) تم: باسقەننە
باسوخ
(نا.)، (سن،) تم: باسوق
باسووق
(نا.)، (سیم،) جۆرێک شیریناتە نیشاستە و شیر ی ترێ پێکهاتووە دەکوڵێنن تا پەیت د ەبێتەوە ئەوجار دایدەگرن و لێی دەگەڕێن ئیشک ببێتەوە. تێبــ. - 1) بەلای منەوە ئەم وشەیە و بەهاوتا سنەیی یەکەشی (باسوخ) هەرتکیان لە مەسدە ری (باسمق) بە مانی شیرن و بەستاون، و ەرگیراون. ب) لە هێندێک شوێنی کوردستان وەکوو (سلەیمانی) پاش ئەوەی ((شیرە))کە پەیت بۆوە لە سەر سینی ڕۆی دەکەن و و کە ئیشک بۆوە بە چەقۆ پارچە پارچە دەیبڕن و لە (کئێر.) کاکڵە گوێز یا بادام بە بەنەوە دە کەن و ئە م شیرە پەیتەی لە دەور لوول دەدەن و هەڵیداوە سن تا تەواو ئیشک دەبێتەوە و لە ناو ئاردا هەڵیدەگرن بۆ زستان. (*سن) باسووز.
باسک
(نا.) ١-تم: - بازوو. ٢-ئەو شوێنە ی شاخ و کێو کە بەرەو نزمایی لێژ دەبێتەوە. *(نو.، جنو.) یاڵ، کلکە. (سن.) باهۆ.3- تم؛ باسکێش.
باسکڵاو
[[؟]]
(نت)، (مک) ڕێواسی نێرتک
باسکێش
[[باسك /3 +هێش]]
(نت)، (مک)، پارچەیەک لە (ئاموور)، دارێکی درێژی ڕاستە سەرێکی لە (نیر) دەبەسترێ و سەرەکەی دکەی (دەندە) و (پاشبارە)ی ڕێدە خرێ. *(مک.) مژان، باسک، (کعر) باسکە و جاڕ. تێبــ. - هێش لە تەرکیبی ئەم وشەیەدا وشەیەکی پەهلەوییە و هیچ نەگۆڕاوە و بە مانای (گاسن) ـه.
باسکە جاو
[[(باسك /3+ 5 - ئە/1 )هەوجاڕ]]
(نت)، (کعر) تم: باسکێش.
باسکە سەگ
[[باسك+ 3- سەگ]]
(؟)، (نت)، (مک) سەگی ناوقەدباریک.
باسکە مەلە
[[باسك /1+3-ئە / 2+ مەلە]]
(نت)، (کعر) یەکێکە لە جۆرەکانی (مەلە) کە پیاو بەهێزی باسک هاویشتن دە کەوێتە سەر ئاو. *(مک) مەلە باسکە.