تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باد
(نا.)، (مک.) تم: ٤- با. ((دەسماڵەکەی دوو بادە + ماڵی بابم سەیزادە)) (فۆلکلۆر). تێبــ.- وا دێتە بەرچاو کە ئەسڵی ئەم وشەیە (بادراو) بێ و کورت بووبێتەوە.
بادار
[[با + دار ٠پب.)]]
(ست.) حاڵی کەسێکی تووشی نەخۆشی ڕۆماتیزم بێ، ئەو کەسەی لەشی (با)ی تێدایە.
باداری
[[بادار + ئی]]
(نت.) نەخۆشی ڕۆماتیزم. تێبــ.- نەخۆشیەکە تووشی ئادەمیزاد دەبێ و لە جمگە و ماسوولکە و ئەندامەکانی دەروون (جەرگ، دڵ،...) دەدات، چونکوو ژانی ئەم نەخۆشییە لە جێیەک ڕاناوەستێ و هەڵدەکشێ و دادەکشێ، پێشونیانی کورد وایان زانیوە (با)یە و لە لەشی ئینساندا دەگەڕێ و ناویان ناوە (باداری).
بادام
[[پە: ڤاتام]]
(نا.) میوەیەکە دەخورێ، دارەکەی دەسچێنە (کێویشی هەیە)، لە کوردستان زۆرە، هەر دەنکێکی دەناو قاپێلکێکی سەختدایە (هەڵدەکەوێ دوویان دە قاپێلکێکدا بن)، پڕە لە ماددەی چەوری و شەکری میوە، بە فەریکی قاپێلکەکە شین و نەرم و تووکنە و ناوکەکەشی سپی و نەمەیوە و بە خۆیەوە دەخورێ، بەڵام کە وشک بوو قاپێلکەکە سەخت و زەرد و کون کون و ناوەکوەشی ڕەق دەبێ، لەو دەمەدا ناوکەکەی توێکلڵێکی زەردی پێوە نووساوە و دوو (لەپە)ی بادامەکەی توند پێکەوە نووساندووە، لە کوردستان بۆ خواردن و داوودەرمان بەکاریدێنن و بۆ کاروباری پزییشکی رۆنی لێدەگرن. *(سیم. کک.) بائام ( بەو جۆرەی دەنگی (د) لە سلەیمانی بە دەما دێت)، (هل.، کی.) باوی. ٠بک.) باییف، بەهیف. (لو.) بایم.
بادامی
[[بادام + ئی]]
(ست.) ١- هەر شتێکی لە دروست کردنیدا (بادامتێکەڵ بکرێ. باقلاوەی بادامی. ٢- هەر شتێکی شکڵی وەکوو بادام وابێ.
بادامە تاڵە
[[بادام + ئە + تاڵ + ئە]]
(نت.) بەری دارێکی کێوییە لە جنسی بادام، خۆش دەکرێ (بە شێوەیەکی تایبەتی تاڵایی لێ دەبڕن) و دەیخۆن
بادان
[با + دان (فع.)]]
(مست. مت.) ١- سووڕاندن و پێچاندنی بەن و دەزوو و ئەو جوورە شتانە بە دەوری خۆیاندا بۆ ئەوەی زیاتر کرژ بن. ٢- سووڕاندنی هەر شتێکی دیکە بە دەوری خۆیا بۆ هەر مەبەستێک بێ. ئەو بورغییە تۆزێ بادە با توند بێ. کچێ خێرا ئەم بەنە دوولاکەوە و بایدە. بەنی (کەسێکە) بە من بانادرێ- (کن.) دەرەقەتی... نایەم، پێی ناوەستم، سەر لە فڕوفێڵی...، دەرناکەم.
بادانەوە
[[با + دانەوە]]
(مست. لا.) ١- پەشیمان بوونەوە، هەڵگەڕانەوە. ((بادانەوە عەیب نییە.)) ٢- ڕێگا گۆڕین و بە ڕێگایەکی ترا (چ ماددی چ مەعنەوی) ڕۆیین. هەر سەری ئەسپەکەی بادایەوە و بەغار ڕووی کردە ماڵی کویخا. ٣- هەر بە ڕێگای خۆدا ڕۆیین بەڵام بە کەوانەیەک یا زاویەیەک کەوتنە سەر ئیتجاهێکی پێچەوانەی پێشوو. ((ساقیا وا بادەوە، وا بادەوە(( ((ڕوو دە لای من کە بە جامێ بادەوە)) (هێمن).
بادانەوە سەر...
(کن.) وازهێنان لە شتێ، لە کارێ یا لە کەسێ و گەڕانەوە سەر ئی دوێنێ. حەمەم دیت دیسان بایداوە سەر کەبابچی.
بادکێش
[[فر. کو.]، [باد (فر.) + کێش (کێشان)]]
(نت.)، (کئێر.) تم: باکێش. تێبــ.- ئەم وشەیە لە (بادکەش)ی فارسیڕا شێوەی کوردی دراوەتێ.
بادی هەوایی
(حمس.)، (مک.) لەخۆگۆڕان. (عا.) غروور، تەکەبوور.
بادیهەوا
[[با + ئی + هەوا]]
(ست.)، (مک.) لەخۆگۆڕاو، کەسێکی نابەجێ و هەر لە خۆڕا ( بە هەوا) مەغروور بێ. (( بەوەی بادیهەوایە + جیرانی میرزا بابایە)) (فۆلکلۆر) *باغر. بوغڕا، بایی، غەڕڕە.
بادیە
[[=عا.: باتیە]]
(نا.)، (مک.) جامی مسی گەورە. تێبــ.- آ) ئەم قاپە بنی تەختە و دەنیشێتە سەر زەوی و بەرەبەرە دەمی فرەوان دەبێتەوە تاوەکوو (شێوە مرخەوت)ێکی لێدێ کە لە هەر دوو سەران لێی بڕابێتەوە، لە کوردەواری زیاتر (دۆ) یا (ماستاو) یا (شەربەت)ی تێدەکرێ و لەسەر سفرە دادەندرێ. ب) باتیەی عەرەبی کە ئەم وشەی لێ وەرگیراوە، گڵێنەیەک بووە شەڕابیان تێکردووە.
بادە
[[پە: باتەک]]
(نا.) شەڕاب. ((بە جامی بادە تێر نابم ئەگەر مەیلت هەیە ساقی + گلێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت بۆم تێکە تا بیبا)) (هێمن، تاریک و ڕوون، ل-١٣٩).
بادەوە
[[با + دەو ؟ + ئە]]
(نت.)، (مک.) کاغەزێکی چوارگۆشە یا درێژۆکەیە، چەند کەوانەی قامیشی لێ قایم دەکەن و کلکێکی پەڕۆ یا ئاڵقە کاغەزی تێدەخرێ، چوار پارچە دەزووش لە چوار قولنجکی دەبەستن و پێکەوە گرێ دەدرێن، ئەوجار هەندێ دەزووی تێدەخەن و کاتێ (با) هەڵدەکا، منداڵان هەڵیدەدەن بۆ حەوا. * (کعر.) کۆلارە. (سن.) بازی هەوایی، بەرزە هەواییلە. بەرزە حەوایلە.
بادەڵێن
[[با + دەڵێن (دەڵاندن)]]
(نت.) کە لەبەر، درز و قەلشتی بچکۆلە کە لە دەرگا و پەنجەرە و دیواراندا (با)ی پێدا بێتە ژوورەوە. هەموو بادەڵێنی ژووورەکەمان ئاخنیوە، ئەو سەرمایە بە کوێدا دێتە ژوور؟
خۆ بادان
(مست. لا.) آ) فیز و ئیفادە لە خۆ دیاری کردن، دەعیە و تەکوبور فرۆشتن. ب) ڕاسان و تووڕە بوون بۆ پەلاماردانی کەسێ. ئێش و ئازارێکی لە لەشی ئینساندا جێ گۆڕکێ دەکا و هەر جارە لە شوێنێکی سەر هەڵدەدا (تم: باداری).
بەرباد
[[فر.]]
«ست.» خراپ، وێران:: دار و نەداری لە قومارا بەربادکرد، حاڵی بەرباده، ئێجگار بەرباده «کن.» زۆر خراپه. تێبــ.ینی: له بەکارهێنانی ئەم وشەیەدا هەمیشه خراپی یا «وێرانی» دەگەڕێتەوه بۆ ئەو مە بەستەی که لە پێشدا قسەی لێکراوه. ئەگەر باسی دەوڵەمەندی و فەقیری بێ ئەوه وا دەگەیەنێ که زۆر فەقیره، خۆ ئەگەر باسی ساغی و نەخۆشی بێ ئەوا مانای ئەوەیه کە زۆر نەخۆشه.