تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برای دینی
هەموو ئەو کەسانەی پەیڕەوی دینێک بن.:: موسڵمان برای دینی یەکترین.
بەڵای ناگەهان
«نت»، بە ڵایەکی کتوپڕ و لە ناکاو «= ناگەهان» بدا بەسەر کەسێکدا:: فڕۆکه وەک بەڵای ناگەهان گەییشته سەرمان. 2- «مج»، «ست» زۆر زرینگ و زیت و فێڵباز، کار لەد ەس هاتوو:: بەڵایەکه بۆ خۆی. بێ بەڵابی - 1- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و تووڕەیی له قسە و کردەوەی کەسێک بەکاردێت. تێبــ.ینی: به پێی ڕادەی «تووڕەیی» وشەی «بەڵا» درێژ دەکرێتەوه:: بێ بەڵابی واز بێنه. 2- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ڕووت بە بێ تووڕەیی. تێبــ.- لەم حاڵەتەدا ڕستەکە بێ درێژکردنەوەی هیچ وشەیەک و بێ ئەوەی قورسایی بخرێته سەرهیچ پیتێک لە دەم دەرد ه چێ «ورچه قوڵه بێ بەڵابی، داری بێ گەڵا بی» .
ئای
«ند.» بۆ چەند مەبەست بە کار دێت. ۱- بۆ پێشاندان و دەربڕینی هەست کردن بە هەموو ئێش و ئازارێکی ماددی کە بە لەشی ئینسان دەگا. ۲- بۆ دەربڕینی هەست بە ئازادی مەعنەوی. تێبــ.ینی: لەم حاڵەتەدا «ئا» یەکە درێژ دەکرێتەوە و پاش «ی» کەش نیمچە دەنگێکی «شهـ» بەر گوێ دەکەوێ.: ئای! بابەڕۆ لەو کۆستە گرانە. ۳- بۆ دەربڕینی هەستی واق وڕمان، سەرسوڕمان یا خۆشییەکی تێکەڵ بە وانە.: ئای دنیا سەیرە ها!، ئای بابە! لەو بەزمە، ئای، کارت کرد، ئای لەو خۆشییە. ۴- بۆ گاڵتە پێکردن «بە کەسێ، بە شتێ» : ئای بە لاقی خێوی. ئای تڕحێو. ٭ئاخ، ئۆف «بۆ ۱، ۲، ۳»، ۱_ئەی/۲ «بۆ۳» های «بۆ ۳و۴» هەی «بۆ۴».
ئەلحەملای
[[=عا.: الحمدللە]]
(ڕستە) سوپاس بۆ خوڵای. لە حاڵی پێخۆش بوون (بۆ چاکی یا خراپی) بەکاردێت ((حوکمی خاریجەگەری بە وی دراوە، ئەلحەملای کارمان تەواوە)) (تحفە: ج١-٣٨٩). زۆر لە خۆی بایی ببوو ئەلحەملای وایلێهات.*ئەلحەمیلا.
ئەهای
[[ئە+های]]
(ئم.)، (سن.) تم: ئەهۆی.
بای باڵدان
(مست. لا) پیاسە و ڕۆیشتنی لەسەرخۆ و بە نیازی ئیسڕاحەت و هەوا خۆری. ٢- بەرهەمی جووڵاندنی هەوا بە ئامرازێکی دەسکرد. بای پانکەش هەر گەرمە. ٣- گاز (غاز)ێکی لە زگی ئادەمیزاد و هەندێ گییانداری ترا، لە دەروونی (دەزگای عەزم)دا کۆ دەبیتەوە. تێبــ.- ئەم (غاز)انە ئەگەر لە (مەعدە)دا بن بە ڕێگای گەروودا (گرپ و قڕقێنە) و ئەگەر چووبنە ناو (ڕیخۆڵە)کانیش، ئەوا بە ڕێگای خوارەوەدا (تڕ، تس) دەردەچن، منداڵەکە بایەکی لێ بۆوە دایکی چەپۆکێکی پێدادا. ٤- یەکێکە لەو چوار (عنسر)ەی کە زانایانی پێشوو وایان دانابوو هەموو شتێکی ئەم دنیایە دەچێتەوە سەر ئەوان (خاک، ئاو، ئاگر، با). ٥- لووت بەرزی، غروور.
بای سوور
(نت.)، (مک.) نەخۆشێکە تووشی پێستی لەشی ئادەمیزاد دێت و دەیپەنمێنێ و ڕەنگی سوورێکی مەیلەو بۆر هەڵدەگێڕێ، ئاوساویەکەی تا توێژی بنەوەی پێست دادەخرێ، زیاتر لە دەم و چاو دەدا و یەک لەیەکی دەگرێتەوە، میکڕۆبی ئەم ئەخۆشیە (سترێمیتۆکۆک streprocoque) ە و بە زاراوەی پزیشکی نەخۆشیەکە (Erysipele)ی ناوە. * بای مەمبارەک. (سن.) بنەوشی. (جنو.) بای سۆر. تێبــ.- لە کوردەواریدا بۆ چاک کردنی ئەم نەخۆشییە (چاکتایبەتی لە گەلێ شوێنی کوردستان هەن، نەخۆش لە ڕۆژێکی چوارشەممۆدا دەچێتە سەر (چاک)ی و گیسک یا کەڵەبابی لە ناو (قسن)ەکەیدا دەکوژێتەوە و هەندێ لە گکی سەر (چاک)ەکە تێکەڵ بە خوێنەکەی دەکا و دەو جێگایانەی لەشی دەدا کە بای سووری گرتووە. ٧- (مج.) آ) هیچ. بێ فایدە. ((ئەگەرچی قەننەکەی تۆ کارەبایە)) (( بەڵام تەرکی بکە، ئەم کارە بایە)) (نالی: گم-چ) با هەر قسە بکا وەبزانی بای دێ.
بای مەمبارەک
(نت.)، (مک.) تم: بای سوور. مۆری محەممەدی خات بە سێ بای مەمبارەکێتی.
بای وادە
(نت.) تم: بای وەعدە.
بای وەشت
(نت.) بایەکی سووکە کە بارانی بەدواوە دێت.
بای وەعدە
[[کو. عا.]]
(نت.) بایەکە هەژدە ڕۆژی بمێنێ بۆ نەورۆز هەڵدەکا و بەفر دەتوێنێتەوە. (( بای وەعدە بەفری بردەوە یەخبەندی کردەوە + خەمڵیوە گوڵ، وە شەڕاڕاتی جەمرە مردووە))، (حاجی: گم، ل-٣٣).
بای ڕە گوێیان نیشتووە
(کن.) خۆی لێ گۆڕاوە، مەغروور بووە.
برای دایک و بابی
ئاد میزادێکی نێرینه که دەگەل ئادەمیزادێکی دیکە لە دایک و بابێک بن.
بۆمبای دەستی
«نت.»، «کعر.» تم: نارنجک. بۆمبای هایدڕۆژن: بۆمبای هایدرۆجن- «نت.»، «کعر.» تم: بمب «بمب هیدرۆژنی»
بە ئیسمی خودای
شێوە ڕستەیەکە بۆ سوێند خواردن. بە ئیسمی خودای ئاگا و خەبەرم لێ نییە.
بەڵای لابەلا
«نت»، بەڵا و ناڕەحەتێکی پیاو چاوەڕوانی نەبێ لە لاوه تووشی بێت:: ئەم کابرایانه و ەک بەڵای لابەلا وان، پیاو دەبێ خۆیان لێ لادا.
دوای کڵاوی با بردوو
(کەوتن...)، (کن.) کاری بێ نەتیجە کردن، هەوڵدانێکی نەگاتە ئەنجام.
نە بای دیوە و نە باران
(کن.) وەک هیچی لێ ڕوونەدابێ و هیچی بەسەر نەهاتبێ تەمبێ گرتوو نەبوووە.
١-ئای ئای
«ند.» بۆ سەرسوڕمانێکی زۆر بە کاردێت. ئای ئای!! خۆ لێشم مۆڕ دەبێتەوە. ئای ئای خۆ هێشتا ئەویش ناڕازییە.
٢-ئای ئای
«نتـ.» هەوایەکی کلاسیکیی گۆرانیی کوردییە، سەربەندەکانی بەم وشەیە دەست پێدەکا و بەندەکانیشی کڕووزانەوە و لاواندنەوەیان تێدایە.