تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاغایی
[[ ئاغا+ئی ]]
تمـ: ئاغایەتی.
ئاغایەتی
[[ ئاغا + ئه‌تی ]]
«حمس» ١ - مڵکداری، سەرۆکایەتی عەشیرەتان: ئاغایەتی لەم زەمانەدا باوی نەماوە. ماڵی حەمەدئاغای چەند پشت ئاغایەتی مامەشانیان کردووە. ٢- چۆنێتی و پایەی ئاغا، گەورەیی.: ئاغایەتی هەر لەخۆی دەوەشێتەوه، ئاغایەتی کارێکی هەروا هاسان نیە. * ئاغایی.
ئاواڵایەتی
[ئاواڵ + ئایه‌تی]
«حمسـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاواڵەتی.
ئاوایی
[[پهـ: اپاتیهـ]، [١- ئاوا/١ +٢- ئی]]
«نتـ.» ۱_تمـ: ۱_ئاوەدانی/۱، ۲_ئاوەدانی. *«بک.» ئاڤاهی.
ئاڕاییش
[[ پهـ: ئاراییشن] ]
«نمسـ.» ١- ڕازاندنەوە. ٢- جوان و ڕێک و پێک کردنی شتێک یا کەسێ. ٣- خشڵ و ئەسپابی جوانی بە خۆوەکردن □ «کچی پاتشای بە حەوت قەڵەم خۆی ئاڕاییشن دابوو...» تێبــ.: ئەم وشەیە لە دوای «ش» ەکەیەوە «ت» یەکی هەیە، بەڵام لە بەر قورسی، یان فڕێ دەردێ یان بە حاڵ دەردەکەوێ □ . چیشبەن ئاڕاییش سەر تا وە دامان مەر خاڵۆم وەعەزم سەیر تان ئامان «مەولەوی: مکبـ ــ ١٤١».
ئاڕاییش دان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاڕاییش. خۆ ئاڕاییش دان: خۆ جوان کردن، خۆ ڕازاندنەوە «بۆ ژنان». حەوت قەڵەم خۆ ئاڕاییش دان: خۆ جوان کردنی ژنان بە حەوت جۆرە کەلوپەلی خۆڕازاندنەوە: ١- خەنە. ٢- ڕەنگ «وەسمە». ٣- کل. ٤- سووراو. ٥- سپیاو. ٦- خاڵ. ٧- میل.
ئاگایی
«حمسـ.»، «سنـ.» ١- تمـ: ئاگا. ٢- لێزانین، سەلیقە، پێشکان. سەرڕشتە.
ئاڵایی
[ ١[- ئاڵا/ ٢ + ٣ - ئی] ]
«ستـ.»، «سنـ.» شتی ڕەنگاو ڕەنگ، هەر شتێ چەند ڕەنگی هەبێ * ئاڵ و واڵا. تێبــ. ـــ وا دیارە لەبەر ئەوەی کە هەموو «ئاڵا» یەک لەم زەمانەدا زیاتر لە ڕەنگێکی تێدایە، ئەم وشەیە بەم مانایە هاتۆتە مەیدان.
ئایا
«ئمـ.» تمـ: ئاخوا. «زارم وەکوو خیلال و نەحیفم وەکوو خەیاڵ» «ئایا دەکەومە زار و بە دڵدا دەکەم ختوور» «نالی». ٭ئایاکو، ئایەکو.
ئایاکو
[[ئایا+کو؟]]
«ئمـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاخوا.
ئایر
«نا.»، «هو.» تمـ: ئاگر. «نە نەیخانەی تەن ئایر هۆرێزان» «بزیسکەی چەخماخکەم شەش خان خێزان» «مەولەوی: مکبـ_۴۴۲»
ئایرین
[[ئایر+ئین]]
«ستـ.»، «هو.» تمـ: ئاگرین. «نامەی ئایرین دڵسۆزیت یاوا» «بڵێسەم نەسای، گەردوون سەر ساوا» «مەولەوی: مکبـ_۴۳۴»
ئایساندن
«مستـ. متـ.» ۱- داگیرساندنی ئاور و چرا و... و نە کووژاندنەوەیان.: تا ڕۆژ سۆبەمان گەرممان نەدەهاتەوە. ۲- سووتاندنی سووتەمەنی: نەوت زۆر دایسێنن. هەڵایساندن [هەڵ «پیبفبـ.» +ئاییساندن]، «مستـ. متـ.» ۱- داگیرساندنی ئاگر، چرا... «دەڵێن فەرموویە یار، بێتە مەتاڵای خەتی ڕێحانی» «بڵێن با شەمعی ڕوخساری هەڵایسێنێ! ئەوا هاتم» «حەریق». ۲- «کنـ.» سازکردنی فیتنە و شەڕ و شۆڕ.: لە سەرەتای ئەم چەرخەوە ئەڵمان دوو شەڕی گەورەی لە دنیادا هەڵایساند.
ئایش
«ند.» تمـ: ئای /۲.
ئایشە گوێ درێژ
«نتـ.»، ۱- «مکـ.» یەکێکە لە و مەوجوودە خەیاڵییانەی کە لە فۆلکلۆڕی کوردیدا باس دە کرێ. ئەمەیان لە موکریان دایکان مناڵی پێ دەترسێنن، ڕەنگە هەر لەبەر ناوە سەیرەکەی بێ.: ڕۆڵە بنوو ئایشە گوێ درێژ هات. ۲- «سیمـ.»، «کنـ.» کەر.
ئاین و ئۆین
[[ئاین=ئاین+تو: ئۆین=فێڵ]، [کو. تو.]]
«نتـ.» فڕ و فێڵ، حیلە و حەواڵە: کەس سەری لە ئاین و ئۆینی خدر دەرناچێ.
ئایهـ
«ند.» تمـ: ئای/۲.
ئایی
«پبـ.» ۱- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناو «حاسڵ مەسدەر» : «درێژ» درێژایی، «سوور» سوورایی، «ڕووناک» ڕووناکایی. ۲- دەگەڵ هەندێک ناوان تەرکیب دەبێ و ناوێکی تازە «حاسڵ مەسدەر» ی لێ دروست دەکا.: «ترووسکە» ترووسکایی، «دەشت» دەشتایی، «گۆڕ» گۆڕایی.
ئاییا
[[؟]]
«نا.»، «سنـ.» خوشکی باوک «تمـ: مخـ. جـ۱_۳۷». ٭پوور، میمک، میمی.
ئاییسان
«مسـ. لا.»، «مکـ.» سووتانی شتێک بە گڕەوە، چ بۆ ڕووناکیی وەکوو چرا، چ بۆ گەرمایی وەکوو ئاگرێکە بە دار و سووتەمەنی تر بۆ چێشت لێنان و مەبەستی دیکە دەکرێتەوە.: ئاگرت ناییسێ «نەئایسێ»، بزانە ئاگرەکە داییسێ «دە ئایسێ» ؟، تا درەنگ چرایان هەر دایسا «دە ئایسا». _هەڵایسان [هەڵ «بێبفـ.» +ئایسان] «مستـ. لا.» «کنـ.» پەیدابوونی شەڕ و شۆر و هەرا لە نێوان دوو یا چەند کەس، یان دەوڵەتاندا.